[EPISODE•26]

2.9K 503 492
                                    

NO ONE POV:-

ئارەقەی نێوچاوانی سڕی و دەمامکە سپیەکەی لەسەر ڕوخساری لادا.ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا پێش ئەوەی لابکاتەوە و دەستکێشە خوێناویەکانی فڕێبداتە ناوی زبڵدان.کوڵاوەکەی و جلەڕەنگ سەوزەکانی دانا و بە خەندەیەکی پڕ هیواوە ڕووی کردە ووینای خەوتو کە یەشتا ئامێری زۆری بەسەرەوەیە.

-بەووریای خوێنەکەی بۆ بسڕن پاشان ئامێرەکان لابەن.

هۆسۆک بە پەرستارەکانی ئەوێی گوت و ئەوانیش بە سەر لەقانداێک وەڵامی هۆسۆکیان دایەوە, دەستیان کرد بە سڕینی خوێنەکەی و لابردنی ئامێرەکان,پاشان بە هێواشی دەستیان کرد بە پاڵنانی ئەوەی کە ووینای لەسەر پاڵکەوتبوو و ئەویان لەو ژوورە تاریک و پڕ خوێنە بردە دەرەوە بۆ ژوورێکی تەواو سپی و ئارام.دووبارە هۆسۆک هاتەوە بۆلای و کەمێک پشکنینی بۆی کرد.

پاشان هەناسەیەکی حەسانەوەی هەڵکێشا کەزانی تەندرووستی بەتەواوەتی باشە.

-ڪاتێک بەخەبەرهات دڵنیام ووڕێنە دەکات بەهۆی کاریگەری دەرزیەکان..

هۆسۆک لەبەردەم خۆیەوە گوتی و ژوورەڪەی جێهێشت.پاشان هەموو ئەوانەی لەوێ بوون ژوورەکەیان جێهێشت و جار جارە پەرستارێک و هۆسۆک دەهاتن بۆ دڵنیابوون لە تەندرووستی بەنزیکەی دوو کاتژمیز بەسەر نەشتەرگەریەکەی تێپەڕ بوو یەشتا ئەو چاوەکانی داخراون و ئەوەش هۆسۆکی نیگەران دەکرد.

بۆ جارێکی تر چووە ژوورەکەی و لێدانەکانی دڵی گرت.

-هەموو شتێک تەواوە بۆچی هەڵناسێتەوە؟!.

بەنیگەرانی گووتی و لەسەر ئەو کورسیە دانیشت کە بەرامبەر ووینا دانرابوو,چاوەکانی لەسەر ووینا هێشتەوە و دڵی نۆرەی دەکرد و دەترسا لەوەی شتێکی خراپ ڕووبدات چونکه ئەو بەڵێنی پێی دا کە باشدەبێ.نیو کاتژمێری تر تێپەڕی و یەشتا هۆسۆک هەر بە ڕێکی سەیری ووینا دەکات و چاوی لەهەر جوڵەیەکی ئەوه و لەکۆتایدا هەستی بە جوڵانی پێڵوی چاوەکانی کرد و زەردەخەنە لێوەکانس هۆسۆکی پڕکردەوە.

بە دڵخۆشیەوە دەستەکانی ووینای گرت.

-دەتوانی گوێت لێم بێت؟!.

چرپاندی و سەیری ووینای دەکرد کاتێک ووینا هەوڵی دەدا لێوەکانی بجوڵێنێت.

:ئـــ...ئاو.

ووینا چرپاندی.

-ناتوانی ئاو بخۆیت ووینا لانی کەم زیاتر لە 24 کاتژمێری پێویستە گەدەت بریندارە.

هۆسۆک بارەکەی بۆ ڕوونکردەوە بەڵام ووینا تەنها پشتگوێی خست.

:بـــ.بەپانی دەڵێم بەباشی گازت لێبگرێت..دەستەکانم بەربدە پیرەمێردی پیس.

وەکو ئەوەی هۆسۆک پێشبینی کردبوو ووینا دەستی کرد بە وڕێنەکردن و پاشان گریانێکی زۆر وە ئەوە تەنها وای لە هۆسۆک دەکرد بە بێباوەڕی پێبکەنێت.

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now