WINNA POV:-
دەزانم بەڕەقی لەگەڵ جۆنکووک قسەم کرد بەڵام ئەو ناتوانێت بە دوو ڕۆژ وام لێبکات کە لێی خۆش ببم، ئەو پێی وایە بەوەی دوو ڕۆژە هەڵسوکەوتی گۆڕاوە دەتوانم ئازارەکانی ئەو هەموو ماوەی ڕابردوو لەبیر بکەم؟!.دەزانم ئەو ئازاری ویژدانی هەیە،بەڵام دەبێت ئازاریش بکێشت تا لێی خۆشبـبم.ئازاری ویژدان؟! کەمێک پێکەنیم.
ئەو ئازاری ویژدانی هەیە کەچی منیش پێم وابوو کە منی خۆشـــدەوێت! ئاخر من بە چ جۆرێک ئەو خەیاڵەم کرد!؟تەنها لەبەر ڕەفتارەکەی ئەو ڕۆژەی بەڵام ئەو ڕۆژە دڵنیام کە لەژێر کاریگەری مەیدا بـــوو.گەر لەژێر کاریگەی مەیشدا نەبووبێت تەنها شتێکی تر دەمێنێتەوە بۆ ئەوە...ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکەی جین.دڵنیام ئەو زۆر دەمارگیربوو بە ئەو پێشنیارە بەڵام بۆ؟!.ئەوە مێشکم ئاڵۆزدەکات تەنانەت ئەوە تاکە هۆکارە واملێبکات بڵێم ڕەنگە هەستی بۆم هەبێت.
بەڵام نەخێر.
پێـــویستە هەمیشە ئەوەم لەیادبێت کە ئەو خۆشەویستێکی هەیە,یانی بەڕاسەی من بیر لەوە دەکەمەوە کە ئەو و ئونها خۆشەویست بن زۆر هۆکای هەیە وام لێبکات وا بیربکەمەوە دیمەنی ماچەکه نەفرەتیانە بەڵگەیه یانیش چی گەر خۆشەویست نەبن ئاخۆ لەکوێی دنیا هاوڕێکان ماچی یەکتر دەکەن؟!لەبەر ئەوە بیردەکەمەوە خۆشەویستی بێت و هەروەها ئەو دەستبەرداری ئونهای شۆخ و شەنگ نابێت لەپێناو منێکی لادێیدا. ئەو ئونهای زۆر خۆشدەوێت. تەنانەت ئەو منی دەرکرد تا ئونها بخاتە شوێنەکەم. هەندێک جار خۆزگەم دەخواست بەتەواوەتی من ئونها بام.واتە ئەو ڕۆخسارێکی زۆر جوانی هەیە ئەو خاوەنی قژێکی زەردی جوانە لەگەڵ لووتێک کە هەوشێوەی لووتی کووک،هەروەها ئەو خەندەیەکی زۆر جوانی هەیە.
ئەو بەتەواوی جوانە.
هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا،من ئێستا بیر لەجوانی روخساری ئونها دەکەمەوە لەکاتێکدا کێشەی زۆرترم هەیە بۆ ئەوەی بیری لێـــبکەمەوە.سەرم ڕاوەشاند و لای دەرگاکە هەستامەوە ماوەیەکی زۆرە لەو کاتەوەی کووک ڕویشتووە من لەویادا دانیشتووم.
لە ژووری خەوتنەکەم ڕۆیشتمە دەرەوه نازانم بەڵام خۆزگەم دەخواست کە یەشتا کووک لەوێ بێت بەڵام لەکۆتایدا ئەوە هەر بە خۆزگەی مایەوە چونکە ئەو دەمێک بوو ڕۆیشتبوو.بەرەو لای قەنەفەکان چووم و دانیشتم,
پاڵم دایەوە و خۆم ئاسودەکرد. پێویستە بیرلەوە بکەمەوە که چۆن پارەی نەشتەرگەریەکە دابین بکەم. بیر بکەوە ووینا!...بوەستە دەتوانم داوای بڕێک پاره لە سولی بکەم و بیانویەکی بۆ بیەنمەوە؟!.یانیش داوای موچەی شەش مانگ لە جۆنکووک بکەم؟! نا نەخێر ئەو ئەوەم ناداتێ گەر داوای قەرزیشی لێ بکەم نایدات کەواتە.پێویست ناکات بیر لە سولی و کووک بکەمەوە ئەوان دواهەمین کەسن بمەوێت پێیان بڵێم.
بەڵام جگە لەوان تەنها خاڵم هەیە,خوم ڕێکخستەوە و خەندەیەکم کرد دەکرێت داوای لێبکەم دڵنیام دەمداتێ تەنانەت گەر هۆکارەکەشی پێ نەڵێم بەڵام ئەویش ئێستا لێرە نیە. بەڵام با چانسی خۆم تاقی بکەمەوە ئەو پیاوێکە لەهەموو شوێنێک دەتوانێت پارەم بۆ بنێرێت کەوایە با پەیوەندی پێوە بکەم. مۆبایلەکهم هێنا و دوبارە لەجێی خۆم دانیشتمەوە.

YOU ARE READING
FALL LEAVES:✔
Roman d'amour"وەك گەڵاڪان,لەگەڵ وشەڪانت وەریم" ◆KURDISH STORY WRITTEN BY 'zizi' ◆YEAR DATE\ '2020'