[EPISODE•30]

3.2K 522 391
                                    

JK POV:-

بەخێرایەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەم لێدەخوڕی.نازانم بۆچی هێندە شێواو و ترساوم ئەو تەنها لەهۆش خۆی چووە بەڵام دڵم ناوەستێت لەترسان و تەواوی جوڵەکانی منی ژێردەستی خۆی کردووە.جار جارە لە ئاوێنە بچووکەکەوە تەماشای ئەوم دەکرد کە لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەم دانابوو ئەو یەشتا هۆشی نیە و لێوەکانی مۆربوون.

دەستەکانم درێژکرد و گەرمی ئۆتۆمبێلەکەم زیاتر کرد بەجۆرێک خۆم هەست بە گەرما و ئارەقە دەکەم. قۆپچەی یەکەم و دووەمی کراسەکەم کردەوە بەڵام یەشتا گەرمە کێشە نیە ئەو سەرمایەتی...

بارانەکە بەردەوامە و ڕوو لەزیادبوون دەکات دەزانم ئەو خێراییەی من نەگونجاوە بەڵام ناتوانم کۆنتۆرڵی قاچەکانم بکەم تاوەکو چیتر پێ لەبەنزین دانەگرم. بەر دەوامیم بە شوفێریە شێتانەیەکەم دا تائەوەی نزیک بوومەووە لەهۆتێلەکە.هەر کە ئۆتۆمبێلەکەم پاڕکینگ کرد بەخێرای ووینام لەبەشی دواوە دەرکرد.

لەئامێزم گرت و بەرەوناوەی هۆتێلەکەچووم هەموو چاوەکانی ئەوێ وەستانەوە لەسەر من و منیش تەنها پشتگوێم خستن تا گەیشتمە بەردەم ژوورەکەی خۆم دەزانم ژوورەکەی ووینا لەبەرامبەر ژوورەکەی منە بەڵام بەجۆرێک نەموویست بیبەمە ئەوێ. بـەهەر جۆرێک بێت دەرگـای ژورەکـەی خۆمـم کردەوە لە هۆتێـلەکـە،یـەشـتا ووینا بە بێهۆشی لەباوشـمدایە. بـەکەمی سەیرم کرد ڕەنگـی لێوەکـانی گەڕاونەتەوە باری ئاسای خۆیـان.

بە قاچەکانم دەرگـاکەم داخسـت و گڵۆپـەکـانم بـە شێوازێکی بێزارکـەرانە کارپێـکرد. چوومە ژووری نوستنەکەم و ووینام لەسەر جێگـاکە دانا،یەشـتا جلەکانی هەر تەڕن پێویسـتە ئەوە چارەسەر بکرێت.

هەناسەیەکم هەڵکێشـا. من ناتوانـم جلەکانی بگۆڕم بەڵام مانەوەی لەو شێوەیە دەبێـتە هۆی نەخۆش کەوتنی،خـۆزگە لەوێ بـەجێـم نەدەهێـشـت.

دەسـتەکـانم لەسەر کەمەرم دانا و چاوەکانم لەسەر ئەو هێشـتەوە.پرسـیاری سەیر لە مێشکمدا دەخولانەوە.ئەو بۆچی لەهـۆش خۆی چـوو؟!ئەو هیچ خواردنەوەیەکی کهولی نەخواردبووە ڕەنگـە لە ترسـان لەهۆش خـۆی چووبێت؟!.؟شـەقم لەو مێزەی پـاڵ جێـگاکەدا،ئەوە ئازاری قاچەکانی دام. ڕووخسارە توڕەکەی خۆم گرژکرد. بـۆچی من ئەوم لەوێ جێـهێشت؟! نەفرەتیـانە هەڵەبـووم ئاخـر کێ هەیە هاوسەری خۆی لەناوەڕاستی ڕێـگادا جێبیـەڵێت؟!.نەفرەتیانە لەدرەنگانی شەودا..

دووبـارە چـاوەکـانم گەڕانـدەوە سەرئـەو، لێی نزیک بوومەوە و بەپۆشەرەکە دامپۆشـا،وابمێنێتەوە خراپتـر دەبێت. کـەمێک وەسـتام تا بیر بــکەمەوە.

من نـاتوانـم جـلەکانی بـگۆڕم هەروەها نامەوێت کارمەندە کچەکانی ئێرە ئەو کارە بکەن،هەرخۆی کاتێک هاتـمەناوەوە بـۆ ئێرە بەوەی وویـنا لەباوشـم بوو هەموو چاوەکان بەسەیری لەســەر من بـوون.

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now