JK POV.
ووینام بینی ئەو بەوشێوەیە بۆ کوێ دەچێت؟!.
تەنانەت بێ گوێدانە من بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن گرنگی مەدە کووک خودا دەزانێت دەچێت بۆ کامە ژوان یان ڕەنگە بچێت سواڵ بکات ههـ.بیرکردنەوەڪانم دەربارەی ئەو فەرامۆشکرد. ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ کۆمپانیا دوای ئەوەی ماوەیەك لەوێ سەرقاڵی ناردنی هەندێک فایلبووم بۆم دەرکەوت هەندێکی لێرەنیە باوکیشم داوایانی کردووە پێموابوو ڕەنگە لە ئۆفیسە تایبەتەکەی ماڵەوەبێت بۆیە لەنیوەی ڕۆژەکەدا گەڕامەوە پێچەوانەی هەر ڕۆژێکی تر.هەر ڪە گەیشتمە ماڵەوەچوومە نێو هۆڵەکە وەک هەموو جارێک لیا هات بەرەو ڕووم و چاکەتەکەی لێم وەرگرت.پێشئەوەی لیا بڕوات پرسیارم لێی کرد.
-دایکم و نارا لەکوێن؟!.
ماڵەکە کەمێک بێدەنگ دیارە.بۆیە ڕاستەوخۆ ئەو پرسیارەم کرد.
لیا:ئەوان کەمێک پێشئێستا چوونە دەرەوە.
سەرم لەقاند پاشان پێیم گووت کە دەتوانێت بڕوات. ڕێزی خۆی نیشاندا و ڕۆیشت.بەرەو ئۆفیسی کارکردنەکە چووم.ئەوکاتەی کەدەچووم بەرەو ئۆفیسەکە بەلای ئەو شوێنەدا چووم کە وینای لێبوو دوێنێ شەو ئەوم بینی هات بۆ ئێرە پێم وابێت لێرە خەوتووە.شتێک لەمێشکم درووست بوو ئەو بۆچی لەژوری خزمەتکارەکان نەخەوت؟!.لەبیرمە پێم گووت بچێتە ئەوێ!.بەڵام بۆچی لەو هەموو شوێنە دێتە لای ئۆفیسەکە؟!.پێویستە بەباشی دەرگای ئۆفیسەکە دابخەم لەکۆتایدا زۆر متمانەم بەو کچەنیە سەرەڕای ئەوەی لەوماوەی لەژوورەکەم دەمایەوە هەمیشە پارەکانی منی لەژێر دەست بووە بەڵام هەوڵی بردنی هیچیانی نەداوە.
بەڵام ڕەنگە لەداخ لەدڵی شتێک بکات.سەرم لەقاند بۆ بیرۆکەکەم پاشان چومە ئۆفیسەکە ڕاستەوخۆ نزیکی کتێبخانەکە بچووکەکەی نێو ئۆفیسەکە بوومەوە پێویستە بەدوای فایلە ڕەنگ شینەکە بگەڕێم.ماوەیەک لەناو فایلەکان گەڕام بەڵام هیچم نەدۆزیەوە ئەو فایلە لەکوێیە؟!هەموو شوێنێک گەڕام تەنانەت لەنێو قاسەکەش نەبوو.دڵنیام ئەو ووینایە بردویەتی..
بەتوڕەی لە ئۆفیسەکە چوومە دەرەوە.شاویلەکەی خۆمم تووند کردبوو لەتوڕەییان خۆم باش دەزانم باجی ئەوەت چۆن پێدەدەم بەڕاستی من زۆر گەمژەم!.ئەو هیچ پارەیەکی لەمن نەدەبرد چونکە باش دەیزانی کە ئەوە هەر خۆیەتی دەتوانێت دەست لەشتەکانم بدات!.بەڵام بردنی فایلێک چ سوودێکی بۆ ئەو دەبێت؟؟.ئارامبە کووک ڕەنگە لای ئەو نەبێت!.
بە پلیکانەکاندا چوومە خوارەوە ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانەکە چووم ڕەنگە ئەو سواڵکەرە لەوێ بێت.
-ئەو ووینایە نەگەڕاوەتەوە؟؟؟
بەدەنگێکی کەمێک بەرز ووتم ئەوانی تر تەنها سەریان بە نەخێر جوڵاند.لەچێشتخانەکە چوومە دەرەوە.ویستم بچم بۆ دەرەوە بەڵام ئەوم بینی. ئەوم بینی بەدزیەوە سەیری ژوری دانیشتنەکەی دەکرد پاشان ڕۆیشتە ژورەوە.دوبارە بۆچی وەک دزکان ڕەفتار دەکات؟!.ئەو ڕەفتارانەی وام لێدەکات هەموو کات گومانی لێ بکەم..
![](https://img.wattpad.com/cover/238988211-288-k392593.jpg)
YOU ARE READING
FALL LEAVES:✔
Romantizm"وەك گەڵاڪان,لەگەڵ وشەڪانت وەریم" ◆KURDISH STORY WRITTEN BY 'zizi' ◆YEAR DATE\ '2020'