[EPISODE•15]

2.9K 513 252
                                    

WINNA POV:-

ئۆھ سەرەتای ڕۆژەکەم دەستی پێ کردووە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کارکردنم و بەنزیکەی کاتژمێر ٩ی بەیانییە. چاوەکانم لەسەر کاتژمێرەکە لادا بەگشتی لەو کاتەوە لـەشوێـنی کـارەکـەی خـۆم دانیـشتـووم چاوم لەسەر دیزاینەکانی ئێرەیە.تەواوی زەویەکە بە ڕوپێشێکی لەمەعی برییسکاوە دەبینرێت.هەرچی بنمیچە ئەفسووناویەکەیە شازە.دەبیت چۆن ئەوا بە پاکی بهێڵدرێتەوە لەگەڵ جوڵەی بەردەوامی.ئاهێکم دایەوە لەیادم نیە لەکەیەکەوە چـاوەرێـی یوونگیم ئـەو ووتی کـەوا کـەمێـکی تر بـاجی کـار کردنم بـۆ دێـنێـت..سەرم بۆ لایەکی تر جوڵاند وەکو ئەوەی گوێ بیستی بێزاری ناخم بوبێت.بـیـنـیـم کـەبەرەو ڕووی مـن دەهـات.لەکۆتایدا.ئەو بەخێرای بەرەو لای من دێت و زەردەخەنەی شەرمەزاری لەسەر لێوە بەهۆی دواکەوتەکەیەوە.

هەستامەوە هەر کە ئەو لەپێشم وەستا.

یوونگی:خـاتوون ئەمەش بـاجـەکـەت!.

بـاجـەکەی بـۆم لـەسەر مێـزەکـە دانـا سەرم لـەقاند و هەڵـم گرت.سەیری باجەکەم کرد هەستێکی گەمژانە وەکو مناڵێکی بێ تاوەن خۆی بە دڵخۆشیەوە لە ناخمەوە گواستەوە بۆ زەردەخەنەکردم بەدڵخۆشیەوە.

-سوپـاس.

لەبەر خۆمەوە گووتم و سەیری ئەوم کرد. سەری لەپێزایندا جوڵاند و دەستی کرد بەدوور کەوتنەوە لەمن.باجـەکەم نزیکی سینگم کردەوە و بە قرتێنکەکەی دام لەجلەکـەم پاشان دوبـارە دانـیشـتمەوە.باشە دەستم لەسەر مێزەکە دەهێنا و دەبرد لێرە کار نیە؟!.لەو کاتەدا دەرگـای ژورەکـەی جـۆنکوک کرایـەوە بـۆیە هەسـتامەوە،پێم وابوو جۆنکوک خۆیەتی بەڵام ئـەو کـچە هـاتـە دەرەوە کـە کـەمێـک پێـش ئـێسـتا چـووە ژورەوە.مەبەستم هەمان ئەو کچەی کە قاوەکەم ڕژاند بەسەریدا. دەبێت چی بکەم؟!.

ئاھ لەیادمە سولی گووتی دبێت خانمانە بم.کەمێک خۆم نووشتاندەوە لەگەڵ ڕاگرتنی دەستەکانم بەناسکی لەسەر ئاڕاستەی سکم و پاشان گووتنی.

-ڕۆژێـکی خـۆش.

بەرامبەر ئەو گووتم و ئـەو زەردەخـەنەیـەکی کـرد پـاشـان ڕۆیـشـت،سەیری ڕۆیشتنی و شێوازی ئەوم دەکرد قژی زۆر سەنج ڕاکێشە زەردیەکەی زۆرە بەڵام بۆ ئەو شازە.باڵا و شێوازی قاچەکانی بەڕای من هەر کوڕێک ئاواتی بۆی دەخوازێت.بەداغم بۆ ڕوداوەکەی ئەو ڕۆژە بەڵام هەر بەڕاستی ئەو منی نەناسیوە؟!. شانەکانم لەنەزانیدا بەرزکردەوە و دانیشتمەوە بەڵام هـەر لـەوکـاتەدا ئـەوزەنگـە بـچوکـەی سەر مێزەکـەم ئـاماژەی دا.برۆکانم گرژ کرد زەنگ؟!.کەواتە جۆنکوک کـاری پێـمە..

قەپم لـەلێوی خـۆم گرت دڵنـیـام دوبـارە قـسـەم پـێ دەڵێـت.ئاهێکم دایەوە من لێرە کاردەکەم نەوەک هاوسەری.

هەستماوە لەجێی خۆم و کەمێک ڕێکخستنەوەم بۆ تەنوورەکەم کرد و چـوومە ژورەکـەی ئـەو دوای ئەوەی مۆڵەتی دام دەرگـاکـەم لەدوای خـۆم داخسـت،نزیکتر بوومەوە و لـەپێشی وەسـتام. کەمێک خـۆم نوشـتاندەوە.لەکۆتایدا ئێستا ئەو بەڕێوبەرمه..

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now