AFTER 2 WEEKS:-
لەدەستشۆرە بچووکەکەی ژووری هۆتێلەکە لەناو ناڕەحەتیەکی ناخۆشدا بووم.هەستم دەکرد لەگەڵ هەر دڵۆپێک خوێندا پارچەیەکی گەددەم دەهاتە دەرەوە.چاوەکانم فرمێسکی ئازاریان دەڕشت و بەرچاوم ڵێڵــببوو.ماوەیەک پێش ئێستا خۆم ئامادە کرد بۆ ئەوەی بچم بۆ کارەکەم جۆنکوک شەوی ڕابردوو بەتووندی ئاگەداری کردمەوە لەوەی دەبێت ئەمڕۆ پێشتر لەئەو لەوێ ئامادەبم بەڵام پێم وانییە لە کاتی خۆیدا لەوێ بم.بەخێرای خۆم کۆکردەوە و هۆتێلەڪەم جێهێشت هێشتا ئەوە نهێنیە کە من لەو هۆتێلە دەمێنمەوە ئەوە بۆماوەی دوو هەفتەیە خۆم لە ئەو شاردوەتەوە سەرەڕای ئەوەی هەندێ جار دەیپرسی لەکوێم بەڵام منیش لەناخم دەپرسم هەمان ئەو ڕۆژەی منی دەرکرد پرسی دەچم بۆ کوێ؟!. نەخێر کەواتە نەخێر بۆ ئەو و هەرگیز پێی ناڵێم کە لێرەم.شۆفێرە بە کرێ گیراوەکەم دوای گەیاندنی من بە کۆمپانیا ڕۆیشت پاشان منیش چوومە نێو کۆمپانیا یەشتا هیچ کەس بۆی نیە قسەم لەگەڵ بکات ئەوە بۆ کوڕەکان تووند ترە.
هەر کە گەیشتم بەنهۆمەکەی جۆنکووک بەخێرای لەشوینی خۆم دانیشتم.تەماشای کاتم کرد و لەهەمان خولەکدا دەرگای ئەسانسۆرەکە کرایەوە سەرم بەرزکردەوە بینیم ئەوە جۆنکووک بوو.ئۆھ سوپاسی خودا دەکەم کە توانیم پێش ئەو لێرەبم. هەستامەوە و لەبەرامبەردا ئەویش لەپێش من وەستا بەلاری لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری کردم من دەڵێم ئەو جللەکانمی هیچ بەدڵنیە ئەوە جۆرێکی سەیرکردنه کە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە وەریدەگرم لەوەوە.
بەڵام هەموو جللە کڕدراوەکانم وان.
-هەموو ڕۆژێکی تر لەم کاتە و پێش من ئامادەبە. دواتر قاوەیەک بنێرە ژوورەکەم.
بەساردی گووتی.چووە ئۆفیسەکەی خۆی. ئاهێکم دایەوە دوای گووتی باشە و مۆبایله تایبەتەکەم نزیکس گوێیەکانم کردەوە.
-قاوەیەک لە جۆرەکەی بەڕێز جۆنکووک تکایە.
داواکاریەکەم پێشکەش کرد و مۆبایلەکەم لادا. لەشوێنی خۆم دانیشتمەوە.کەمێک مەساجم بۆ لا تەنیشتەکانی سەرم کرد.هەست بە ئازارێک دەکەم.
قاوەیەک لەپێشم دانرا و سەیریم کرد ئەوە ئەو کچە بوو کە بەتایبەتی قاوەکانی جۆنکووک ئامادە دەکات. هەستامەوە و قاوەکەم هەڵگرت و سوپاسی ئەوم کرد بۆ کارەکەی بەڵام وەڵامم وەرنەگرت.بێ گومان جۆنکووک نایەوێت قسەم لەگەڵدا بکرێت.
چوومە ژوورەکەی جۆنکووک و قاوەکەیم لەپێشی دانا.وویستم بڕۆم بەڵام پێش ئەوە وەستانمی.
:ئەوانە بەرەو بەزووی تەواوی بکە.
لام کردەوە.دوبارە فایلی زۆر.ئاهێکی بێزاریم دایەوە کەی وازدێنێت؟!.ماوەی دوو هەفتەیەوە ڕەفتارەکانی کۆدەبنەوە لەکارکردنی زۆر بەمن.
-باشە.
بەبێزاری گووتم و پەڕاوەکانم برد.ژورەکەیم جێهێشت و دوبارە لە شوێنەکەی خۆم جێگیر بووم. دەستم کرد بە ئەنجامدانی کارەکانم و بەزووی کات دەڕویشت لەگەڵ داواکاری زۆرتری جۆنکووک و پچڕانی من لەکارەکەم. پاشان هەر کە کات درەنگ بوو جۆنکووک دەستی کرد بە ئامادەکردنی خۆی بۆ ڕۆیشت.گرنگی بەمن نەدا کەتاوەکو ئێستا لێرەم و بەتەواوی ڕۆیشت.ئاهێکم دایەوە هەرنەبێت ئێستا بچڕان نییە.بەئاسودەی کارەکانم کرد.پاشان کات زیاتر درەنگ بوو بۆ کاتژێر ٩ی شەو لەکاتێکدا کاتی کۆتای کار نزیکترە لە کاتژمێر ٦.بیگومان بن کاتی زیاتر کاردەکەم....
YOU ARE READING
FALL LEAVES:✔
Romansa"وەك گەڵاڪان,لەگەڵ وشەڪانت وەریم" ◆KURDISH STORY WRITTEN BY 'zizi' ◆YEAR DATE\ '2020'