[EPISODE•17]

2.9K 500 157
                                    

بەهەر شێوەیەک بێت هۆسۆک لەلای ئێمە تێپەڕی بۆ لایەکی تری ئەو هۆڵە گەورەی هۆتێلەکە.پاڵی بەدیوارەکەوەدا پاشان دەستەکانی لەئاستی سینگی لێک ئاڵاند و چاوەکانی لەسەر ئێمە هێشتەوە بە چاودێری کردنی جوڵەکانی جۆنکوک لەسەر من. ئاهێکم دایەوە ڕووم سوڕاند و سـەیری جۆنکوکم کـرد کـە بەڕاسـتی توڕە بوو!.دەمـارەکـانی مـلی بـەتەواوەتـی دەرکـەوتبـوو وە شاویلگـەی تـوونـد کردبوو لەهەر خـــولەکێــکــا تووندتر مەچـەکمی دەگـرت.

سەیری مەچەکم کرد.قۆڵە ڕووتەکانم سوور بون لەبەر تووندی گرنتەکەی و هەست بە ئازاری دەکەم. ناڵەیەکم کرد و دەستەکانم جوڵاند بەڵام تەنها بێسوود بوو.

-جۆنکوک ئـازاری هـەیە.

ناڵاندم.یەشتا قۆڵەکانم بەخولاوەی دەجوڵاندەوە پاشان توانیم قـۆڵـم لـەنـاو دەسـتـی دەربێنم..دەستم لەسەر شوێنەکەی دانا شینبونەوە بۆ قوڵم پەیدا بووە.

:ئـەو کوڕە کێـیە؟!.

تووند دانـی بـە وشەکانیدا دەنـا سەیری ئەوم کرد کە چاوەکانی لەسەر هۆسۆکە بەتووڕەییەوە.هەست بە گێژبوون دەکەم لەپرسیارەکەی.هەرگیز گرنگی داوە؟!. یەشتا دیمەنی ماچەکەم بەسەختی و ئازارەوە لەمێشکدایە وە هەرگیز نەمپرسی ئەو کێیە.

ئاهێکی بێزاریم دایەوە.

-ئـەو هاوڕێمە من وەکو تۆ خاوەنی خۆشەویستێک نیم دەتوانی بگەڕێیتەوە سەر کارە بەجێ ماوەکەت.

بەساردی گووتم.ئەوانە بەشێک بوون لەتانەوە و هەر کە دیمەنەکە لەپێش چاوەکانم دوبارە دەبوەوە هەستی توڕەیم دەگەیشتە ئاستی مەرگ.لەوەڵامدا برۆیـەکی بەرز کـردەوە لەگـەڵ زەردەخەنەی بەفیز.

:دەمت داخە!.ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نیە خۆشەویستم هەبێت یانیش نا!.پێت وایە باوەڕ بەوە دەکەم کە هاوڕێتە؟!.پێم بڵێ بەچ نەفرەتیەک لەو هۆتێلە سەربەخۆیەی؟!.

بەتووڕەی گووتی.ئاماژە دەدا کە پەیوەندی بەمنەوە نیە؟!.کەواتە دۆزەخ پەیوەندی بەتۆوە نییە!. دەپرسێت چی دەکەم لێرە؟!.دەمەوێت ڕوخساری ببینم.

-کەواتە ئەوە پەیوەندی بەتۆوەش نیە!.وە پێت وایە کەسێک چی دەکات لەماڵەکەی خۆیدا؟!.

برۆکانی گرژکرد.

:مەبەستت چیە؟!.

پرسی ئاهێکم دایەوە.پێم وابوو بەزووی تێدەگات.

-من لێرە دەمێنمەوە.

بەئاسای گووتم.هەستم بە گۆڕانی بارودۆخی کرد. چاوەکانی سوور بوون.دەپرسم گەر من لەلای ئەو هیچ بەهایەکم نیە کەواتە بۆچی هێندە تووڕە بوو؟!. من لای ئەو شتیک دەگەیەنم؟!.

وەڵامەکەی....نەخێر.

:واتای چییە لێرە دەمێنیتەوە؟!.گرنگی پێدەر نین تەنها سۆزانیەکان لەو جۆرە هۆتێلانە دەمێننەوە؟!.

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now