[EPISODE•28]

3.1K 523 447
                                    

WINNA POV:-

نمایشکار ووشەیەکی گونجاوبوو بۆ من لەناو ئەو جلانەی کە باوشی بە جەستەمدا کردبوو.ئاهێکم دایەوە و دەستم کرد بە بەڕۆیشتن لەگەڵ هەنگاوە بچووکەکانمدا.پێڵاوەکانم بای پێویست بەرزبوون بۆ خێرا ڕۆیشتن.وەستام لەپێش ئەو پەردەیەی کە ڕێگربوو لە بینینی ئەوانەی کە لەدەرەوەن. دەستەکانم تووند لەناو یەکتری دانا و چاوەکانم داخست تەنها بەو شێوازەی پێیان گووتی بەسەر ڕێڕەوەکەدا بڕۆ..پاشان ئیتر کۆتای دێت.

هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا و چاوەکانم کردەوه ڕووم بۆلای چەپی خۆم سوڕاند و جیمین و تێهیۆنگم بینی کە چاوەڕێی ڕازی بوونی منیان دەکرد بۆ کردنەوەی پەردەڪات.

سەرم بەرزتر ڕاگرت و خۆم ڕێکخستەوە.ئاماژەم پێیان دا کە ئامادەم و لەناکاو ئەوان پەردەکانیان کردەوە کە چیتر پاشگەزبوونەوە نەبوو. چاوەکانم بۆ ماوەی چرکەیەک بیناییان لەدەست دا بەهۆی ئەو هەموو ڕوناکیەی ئەوێ.گوێیەکانم چەپەڵەی زۆر بەهێزیان گوێ لێبوو پاشان منیش بڕیاری خۆم دا و یەکەم هەنگاوم نا بەسەر ئەو ستەیجەدا.

ـــ ـــ ـــ

هۆڵێـکی جـوان و گرانبەهـا.ڕێڕەوێکی سـپی کـەمێک بەرز لە ناوەندی شوێنەکەدا هەبوو کە تایبەت بوو بە شوێنی نمایشکارەکـان بۆ ئەوەی پێیدا بڕۆن. لـە دەوری ئـەو ڕێڕەوەدا کۆمەڵێک مێـزی قەبارە گەورەی ڕەنگ سپی هەیە کە بە توڵی نەخش جـوان ڕازانونـەتـەوە.تـەماشای چـواردەورمم کـرد. جەنجاڵیەکی زۆر لە خەڵک و دەنگەکان هەیە. دەنگی خەڵکەکە تێکەڵ بووە بەدەنگی قاپەکـان و دەنگی پێڵـاوە بەرزەکـانی خانمـمان.

پیـاوەکـان بەدەم خواردنـەوەی مەیـەوە تەماشای کچـەکـان دەکـەن و بـە مەبەستێکی سەیر پەرداخەکانیان بەرز دەکـەنەوە.چاوەکانیان بەهەر بەشێکی جەستەی کچەکاندا دەگێڕا لەگەڵ سەیرکردنی من و ئەوەش منی ناقایل دەکرد و هەمیشە هەوڵم دەدا ئەو فەتحە گەورەیەی لە عەزیەکەمدا هەبوو و قاچمی دەرخستبوو بشارمەوە.

هەنـاسـەیەکـم هەڵکێشـا.یەشـتا هەست بە نائاسوودەی دەکـەم بـۆ ئەوەی کەمێـک پێش ئێسـتا کـردم.ڕاسـتە تـەنـها نمایشێـکی ئاسای بوو و بەسادەی بە ڕێڕەوەکـەدا ڕۆیشتـم بەڵام هەمووان بە سەیری تەماشام دەکەن و وەسـفم دەکـەن بە ووشەی بریقەدار.

ئۆھ چەند هۆتە جەستەی*بەشێک لەوان ئەوەیان پێگوتم کاتێک دەڕۆیشتم پێکەنینیم دەهات ئەو جەستە هۆتەی تۆ باسی دەکەیت لەناوەوە پڕیەتی لەئازار و زۆری چەشتوە ڕۆژانە ناچاربووە وەکو خزمەتکار کاربکات وە تەنانەت نازانم چۆن و لە کوێ گەیشتم بەوەی ببمە نمایشکار..بەڵام ئەوە ناچاری بوو نەوەک هەوڵی بۆبدەم.

کچەکان هیوایان بەجەستەم دەخواست لەکاتێکـــدا پیاوەکان بە چاوێکی داگیرکاریەوە تەماشام دەکەن. ئەوە بێزارم دەکات بەڵام نابێت خۆم بێزار نیشانبەم جین لەوە ئاگەداری کردینەوە کە هەمیشە دەبێت پێبکەنین.

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now