❣︎1❣︎

1.6K 278 144
                                    

.
.
.
vote
&
tag your frinds

"مارنی ... مارنی ... خانمەکەم هەڵسە .. کاتی دەوامە .. "

چاوەکانم کردەوە ... دووبارە ئەوانە .. بۆ نابێت ڕۆژێک باوکم یا دایکم بێت بۆ هەڵساندنم ؟

بە بێ وتنی هیچ شتێک هەڵسام و ڕۆشتمە گەرماوەکە .. خۆم ششت و جلی دەوامم کردە بەرم .. کۆتا ساڵمە ..لەم شوێنەش نەجاتم دەبێت .. بەڕاستی من حەز دەکەم ببم بە گیتار ژەن یان هەر ئامێرێکی تری میوزیک بێت .. بەڵام باوکم دەڵێت تۆ دەبێت ببیت بە ئەندازیار ..چ نەفرەتیەکە ..

ڕۆشتمە خوارەوە بەیانی باشم لە باوکم کرد ... نازام خۆر لە چ شوێنێک هەڵاتوە دایکیشم لە ماڵە....

دانشتم و نانم دەخوارد تا باوکم بێ دەنگیەکەی شکاند ..

باوکم :- کچەکەم ئیمڕۆ پاسەوانە نوێکەت دێت .. هەر چی هەڵەت لێی بینی پێمی بڵێ خۆم چارەی دەکەم باشە ..

مارنی :- باوکە هەر بەڕاست پێویست دەکات ئەوەندە پاسەوان بگۆڕیت ؟

باوکم :- همم ... بۆ سەلامەتی تۆمە کچم .. وە هەم من ئەوانم بە دڵ نەبوە بۆیە لام داون ..

دایکم :- ئێلیس باوکت بۆ تۆیەتی ..

مارنی :- ئێلیس ئێلیس ئێلیس .. دایکە تۆ بۆچی بەم نازناوە بانگم دەکەیت ؟؟ تەنها بێگانەکان بەم شێوەیە ناوم دەهێنن .. بۆچی من بۆ تۆ بێگانەم یان چی ؟؟

دایکم :- کچەکەم من حەز بەناوی ئێلیس دەکەم بۆیە .. وە هەم مـ ...

مارنی کەشەکەی بە دڵ نەبوو بۆیە پێی بڕی :- سوپاس بۆ خواردنەکە خێزانە جوانەکەم !!! من دەڕۆم ....

هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە .. بینی کوڕێکی گەنج لەوێیە ... زانی پاسەوانی نوێیە ..

درگای بۆ کرایەوە و ڕۆشتە نێو ئوتومبێلەکە .. خۆی سێ پاسەوانی هەیە .. بەڵام پاسەوانی سێیەم بە بەردەوامی دەگۆڕێت .. دانەیەک شوفێری دەکات هی دوەم بۆ شتی لەناکاوە .. هێ سێیەم لە هەموو کات لەگەڵیەتی بۆیە دەگۆڕێت بە بەردوامی ..

پاسەوانە نوێیەکە لە تەک مارنی دانشتبوو ..
دووکەی تریش لەپێشەوە ..

٭٭٭ :- خاتوونەکەم.. من ناوم (کای)ە هیوادارم بتوانم ببم بە باشترین پاسەوان بۆت ..

مارنی :- خۆشحاڵ بووم .. منیش مارنی م ..بەئێلیس بانگم دەکەن .. نازانم بۆچی باوکم ئیمجارە پاسەوانی کۆری بەگرێ گرتوە بۆم !

دواتر بێ دەنگ بوون ...

گەشتە دەوام و چوە پۆلەکەی .. ریا تاکە هاوڕێیەتی .. بەڵام ئەویش زۆر زۆر بەیەکەوە نین ..

Secret Gril ✔️Where stories live. Discover now