.
.
.
!!40!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.لە بیر کردنەوە بە ئازارەکانم هاتمە دەرەوە ..خزمەتکارێک هات بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات لە جل گۆڕین ..دایکیشم هات ...
هەست دەکەم دایکم خەمی منیەتی .. یەکەمین جارە وا بێت .. کاتێک کە چاوم کردەوە زۆر داوای لێ بوردنی لێم کرد و گریا .. ئێستا زۆر گرنگیم پێ دەدات ..ئەمە دڵخۆشکەرە ..
باوکیشم تا ئێستا خۆی نیشانم نەداوە .. دڵنیام پەشیمانە ..بەڵام من لێی دەترسم دووبارە ئەمە بکاتەوە .. بۆیە حەز ناکەم بیبینم ...
دوای گۆڕینی جلەکانم .. خزمەتکارەکە ڕۆشتە دەرەوە ..منیش پاڵ کەوتم ..
مارنی ڕووی لە دایکی کرد :-ناڕۆیتە دەرەوە ؟
دایکی سەری بە نەخێر جوڵاند :- ناڕۆم ... لای تۆ دەبم مانی کچەکەم ... لای لایەت بۆ دەکەم تا دەخەویت باشە ؟؟مارنی :- بۆچی ئاوا لە ناکاو گۆڕایت ؟
دایکی گریا :- من ... من پەشیمانم .. گەورەترین هەڵەم کردوە .. زۆ کەمتەر خەم بووم بۆت کچەکەم .. نازانم چی بکەم تا لێم ببوریت .. دەمەوێت ئەو پەڕی هەوڵی خۆم بدەم تا تۆ وەک دایکی خۆت سەیرم بکەیتەوە دوبارە ... سوێند دەخۆم زۆر خراپم .. شایەنی هیچ نیم ..
مارنی زانی دایکی تازە هەستی کردوە کەمتەر خەم بوە . .ئەمە دڵخۆشی کرد کە دایکی وا لایەتی .. چونکە ئەمە یەکەمین جاریەتی دایکی قاچی بێتە ژووری کچەکەی...هەرگیز نەهاتوە .. زۆر کەمتەرخەم بوە ..
دەستی دایکی توند گوشی ... دایکی سەیری کرد ... سەری کچەکەی ماچ کرد ..
مارنی :-چیرۆکم بۆ دەگێڕیتەوە تا دەخەوم وایە ؟
دایکی :- بێ گومان .. هەمیشە بۆتی دەخوێنمەوە .. بەڵێن بێت ....
مارنی تا خەو بردیەوە دایکی چیرۆکی بۆی دەگێرایەوە .. کە خەوت دووبارە سەری کچەکەی ماچ کرد .. بە دڵخۆشیەوە لە کچەکەی دەڕوانی .. بەڵام ئەم برینانە جەرگی پارچە دەکرن ..
هەڵسا درگاکەی کردەوە تا بڕواتە دەرەوە .. وەستا .. بینی باوکی مارنی لەبەر درگاکە وەستاوە ..
باوکی :- باشتر بوە ؟
دایکی :- نازانم .. تۆ دەزانیت ..
باوکی سەری هێنایە خوارەوە :- نازانم چی بکەم .. بوێری ئەوەم نیە سەیری کچەکەم بکەم ..
بیری دەکەم ..بابۆ نانی ئێوارە بێتە خوارەوە .. باشە ..دایکی :- من زۆری لە کچەکەم ناکەم .. گەر ویستی با بێت گەر نا من خۆم دەڕۆم بۆ لای و خواردنی پێ دەدەم ..
باوکی :-منـ ....
دایکی :-بێ دەنگ بە جۆنس !!!!
من لێت خۆش نابم بۆ ئەم کارە هەڵەیەی کە کردت دەزانیت ؟؟ ئینجا چاوەڕوانی کچەکەت لێت خۆش بێت ؟؟ ئەو ...
ئەو لێت دەترسێت زۆر زۆر ..
من ترس لە چاوەکانی دەبینم کاتێک کە گوێی لە ناوت دەبێت ...
تۆ چیت ؟؟
خۆشتدەوێت ؟؟
من تازە بە هەڵەکەم داچومەوە و پەشیمانم .. گرنگی بە تۆ نادەم کە چی دەکەی و چی ناکەی .. کچەکەم چی بڵێت هەر ئەوەیە ..
YOU ARE READING
Secret Gril ✔️
FanfictionCompleted ✔️✔️✔️ ئەو ڕووداوە لە ناکاوەی کە وای کرد هەر دوو لا سەرسام بن .. من خۆشم ویستی بێ ئەوەی بوبینم .... چی گەر تۆم دی ؟؟ چی ڕوودەدات ؟؟ بەڵام تۆ باوەڕم پێ ناکەیت !!! تۆ کەسە شارەوەکەی منی ئەمە دەزانیت ؟ هەر بەڕاست تۆ کێی ؟؟؟ مافی چیرۆکەکە بۆ...