❣︎17❣︎

1K 232 168
                                    

.
.
.
!!50!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.


کای ڕۆشت بۆ لای مارنی و بە زۆر ڕازی کرد تا قسە بکەن ...
ئەویش پێی وت کە نابێت بزانێت منم ..
دوای مشت و مڕێکی گەورە لە نێوان کای و مارنی ڕازی بوو بەوەی کە قسەی لەگەڵ بکات ...

تا شەو مارنی هیچی نەنارد .. نامجونیش بە بەردەوامی موبایلی لە دەست بوو چاوەڕوانی نامە بوو ..نامەی بۆ کای نارد ئەو وەڵامی نەدایەوە .. ترسا دووبارە شتێک بوبێت ..

شەو مارنی ڕۆشت بۆ ژورەکەی و ڕۆشتە بالکۆنەکە لەسەر کورسەکەی دانشت و بڕیاری دا نامەی بۆ بنێرێت ...

{مارنی ، "" / نامجون ، ××× }

" سڵاو "

× سڵاو لە تۆش ×

" دەم ناسی وایە ؟ "

× بێ گومان ... وا هەست ناکەیت زووە بۆ بیر هاتنەوەی من ؟..×

توڕەیی لێ بەدی دەکرا ...

" بمبورە ، سەیر بکە بە دەست خۆم نەبوو ... کێشەی زۆرم بۆ دروست بوو ... دەبوو نەمێنم لە سۆشیال میدیا "

× دەزانم ... بەڵام نازانی چەندە خەمی تۆم بوو ؟؟؟ دەزانی من زۆر ترسام ... ئاوا لە پڕ و لە ناکاو دیارنەمایت بۆ ماوەیەکی زۆر زۆر ... خۆت بێنە شوێنی من چیت لێ دەهات ؟ ×

" سەیرکە زۆر زۆر داوای لێ بووردن دەکەم ... دەزانم خراپم من ... من کەڵکی هیچم نیە ... بێ سودم ... کاری من تەنها ئازاردانی دەوروبەرە ... تەنها خەمیان پێ دەدەم ... بۆیە وا هەست دەکەم من شایەنی هیچ نیم .. وە مـــ "

× بەسیکە !!! بۆچی وا نێگەتیڤیت تۆ ؟ بۆچی هەموو کات لۆمەی خۆت دەکەیت و ڕقت لە خۆتە ؟ بۆچی هەموو کات قسەی وا دەکەیت بەرامبەرت شێت بێت ؟؟؟ ×

" من "

× تۆ چی ؟ ڕقت لە خۆتە ؟ خۆتت خۆش بوێت تکایە ئاگادارم بە چی دا تێپەڕیوی دەزانم ئەمە بە ئازارە بەڵام مرۆڤ دەبێت هەمیشە باشترینەکانی بخاتە گەڕ تا زاڵ بێت بەسەر خەمەکانی ! دەزانی کێشەی تۆ چیە ؟؟ بەرگە ناگریت ، کاتێ توڕە دەبیت یان خەم دەخۆیت شێت دەبیت و چی دێتە سەر زارت دەڵێی .. ئەو کات هەڵە دەکەیت ، هەر شتێک ڕوو بدات بەهۆی خەم و توڕەییتە ، پەشیمان دەبیتەوە ! ×

(زۆرینە ئەمە کێشە گەورەکەیانە )

نامجون موبایلەکەی دانا و هەڵسا .. ئەم کچە زۆر خەمی پێ دەدات و توڕەی دەکات ... چوە بالکۆنەکە مارنی بینی لە بالکۆنی بەرامبەری ....
وا دیار بوو دەگریا زۆر شکاو دیارە نامەی بۆ هات ڕۆشت بۆ ژوورەوە و سەیری کرد

" دەزانم من هەڵە بووم ... بەڵام هەر نا تکایە تۆ لێم خۆشبە ... زۆر شڵەژاوم نامجون !!! لێم خۆشبە."

× ئایشـــ ... باشە بۆچی من ئاوام دەمەوێ لێت خۆش بم لە کاتێکا زۆر لێت توڕەم ؟×

" دڵت دەزانێت من ڕاستی دەڵێم بۆیە "

Secret Gril ✔️Where stories live. Discover now