.
.
.
vote
&
tag your friends
.
.
.
من .. دەبێت باوەڕی پێ بکەم ؟
نازانم ..دەترسم خراپ بێت .. گەر خراپ بوو چی ؟
گەر باوکم زانی خراپ دەبێت ..زۆری بیر کردەوە .. تا خەوی لێ کەوت ...
درەنگانی شەو بوو دایک و باوکی گەڕانەوە ..
باوکی :- کای ... کچەکەم لەکوێیە ؟ نەچۆتە دەرەوە وایە ؟
کای :- گەورەم کەمێک پێش ئێستا لە خزمەتکارەکانم پرسی ... وتیان خەوتووە لە ژوورەکەی ..
باوکی :- باشە ... شەوت شاد ..
باوکی مارنی دڵنیا بویەوە لەوەی کە کای خۆی نەچۆتە ژووری کچەکەی بەڵکوخزمەتکاری ناردوە ..ئەمە گەر وا بێت دەتوانێت زۆر بمێنێتەوە لەم ماڵە ئەم کوڕە ..
یەکەمین شت کە کردی ..نەڕۆشت بۆ ژوورەکەی ... بەڵکو ڕۆشت بۆ ژووری کچەکەی ..
بۆ ئەوە نەچوو دڵنیا بێتەوە کە خەوتوە .. بەڵکو موبایلی کچەکەی برد .. لە ژوورەکەی موبایلەکەی کردەوە و سەیری هەموو شتێکی کچەکەی کرد ... تا بزانێت چی دەکات و چی ناکات ..وە کچەکەی ئەمەندە بێ ئاگا نیە .. لەگەڵ ئەو کەسەی کە قسەی کرد .. خێرا چاتەکانی سڕیەوە .. چونکە چاک دەزانێت باوکی شەوانە دێت و سەیری موبایلی دەکات کە خەوتوە ..ئەویش یەکێک لە خزمەتکارەکان زۆر مارنی خۆش دەوێت پێ وت تا هیچی بەسەر نێت لە هەر بارێک دابێت ..
دواتر زانی موبایلی کچەکەی هیچی تیا نیە ..دایناوە شوێنی خۆی و لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە ..
بوو بە بەیانی ...
ئیمڕۆ پشوە واتا دەوامی نیە مارنی ..
کەمێک درەنگ لە خەو هەڵسا .. دواتر چوو دەم و چاوی ششت و چوە بالکۆنی ژوورەکەی .. کەمێک هەوای هەڵمژی دواتر ڕۆشتە خوارەوە بۆ نان خواردن .. باوکی لە ماڵ بوو ..بەڵام دایکی چوبوە سەردانی دایکی خۆی بەم بەیانیە ..
مارنی :- بەیانی باش ..
باوکی :- بەیانیت باشتر کچەکەم ..
مارنی :- کوا دایکم ؟
باوکی :-ڕۆشتۆتە ماڵی داپیرەت ..
مارنی :-بەم بەیانیە؟؟؟ چی دەبوو درەنگ تر بڕۆشتبا .. منیش دەڕۆشتم ..بێزارم لەماڵەوە ..
باوکی :- ئەوێ خۆش نیە بەڕای من ..پێت چۆنە لەگەڵ باوکت بیت و بڕۆینە باخچەکە ؟
مارنی ملاکەکەی زۆر بە توندی دانا و ڕووی لە باوکی کرد چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون :- باوکە .. تۆ من بە چی تێ گەشتووی ؟؟ دەرەوە نیە ..
ئاهەنگ لەگەڵ خێزانەکەم نیە ..
داوای دەرەوە بکەم بەهانە دێنیتەوە و دەڵێیت بە یەکەوە دەڕۆینە باخچە ..
چ باخچەیەک ؟؟
باخچەی ماڵەوە ..
واتا من چیم؟؟؟
تکایە باوکە ئەمە زۆر ئازارم دەدات ...دەتەوێ من بە ئازاری دڵ پیسیەکەت بمرم ها ؟؟بەسیکە باوکە تکایە بەسیکە ...
من لە ناخەوە زۆر ئازارم هەیە ..بۆ تێ ناگەیت ..
ئازارم زۆرە سوێند دەخۆم .. هیچ شتێک ئازادی نیە بۆ من ..
تەنانەت ئاژەڵ لە من ئازارد ترە ..
YOU ARE READING
Secret Gril ✔️
FanfictionCompleted ✔️✔️✔️ ئەو ڕووداوە لە ناکاوەی کە وای کرد هەر دوو لا سەرسام بن .. من خۆشم ویستی بێ ئەوەی بوبینم .... چی گەر تۆم دی ؟؟ چی ڕوودەدات ؟؟ بەڵام تۆ باوەڕم پێ ناکەیت !!! تۆ کەسە شارەوەکەی منی ئەمە دەزانیت ؟ هەر بەڕاست تۆ کێی ؟؟؟ مافی چیرۆکەکە بۆ...