❣︎7❣︎

1K 238 119
                                    

.
.
.
vote
&
tag your friends
.
.
.


نامجون :- هیۆنگ !!!! ئەمە چیە ؟؟؟ تۆ بۆچی دوبارە لەسەر موبایلمی ؟ دووبارە قسە بەم کچە دەڵێیت یان چی ؟ دواتر خەم دەخوات ..

یونگی خەندەی کرد :- دڵنیا بوومەوە ئەوت بەدڵە ..

نامجون :- چی ؟

یونگی :- ئەم ماوەیە زۆر گۆڕاویت ... وە کەمێک شێت بوویتـ ... ئێهـ ... من تەواو دڵنیا بووم لەوەی کە تۆ هەستت بۆی هەیە .. وە ئەم قسەیەت هیچ گومانێکی نەهێشت ..

نامجون :- یونگی شیـ !!!

یونگی پێکەنی و دەستی وەک تەسلیم بوونێک بەرز کردەوە :- باشە تەواو ..

نامجون :- ڕاستیەکەی .. خۆشم دڵنیام نیم لەوەی هەستم بۆی هەیە یاخود نا ..

یونگی :- باشە کێشە نیە ..بە پێی کات دەزانیت ..

نامجون :-ئمهم .. ئیمرۆ نامەی نەناردوە .. کەمێک دڵم توندە ... دەترسم شتێک بوبێت ..

یونگی بۆ ساتێک وەستا .. دواتر قسەی کرد :- ئایە وەڵامی هیچ کەسێکی نەناسراوت داوەتەوە ؟

نامجون :- نەخێر هەر سەیریشیانم نەکردوە ..

نامجون مووبایلی دەرکرد و چووە سەر جێگای نامە تا نامە بۆ مارنی بنێرێت ..یونگی چاوی فراوان بوو و خێرا موبایلەکەی لە نامجون سەند ..

نامجون :- چی بووە ؟؟

یونگی :- نامەی بۆ مەنێرە .. !!!

نامجون :-بۆچی ؟

یونگی :- دە بوەستە ..

موبایلەکەی کردەوە و خستیە سەر نامەی کەسە نەناسراوەکە ..

"هێی سڵاو .. من .. من کچە شاراوەکەم هاوڕێی سۆشیال میدیا .. تکایە وەڵامم دەرەوە .."

"تکایە وەڵام دەرەوە خێرا .. گرنگە تکایە ...
وەرە ... "

"هێی پیاو ... وەڵام دەرەوە ..ئەم کچە دەکەوێتە کێشە نامەی بۆ بنێریت .."

نامجون :- ئـ .. ئەمە چیە ؟؟؟

یونگی :- من دوو نامەکەی سەرەتام نەخوێندەوە .. تەنها هی کۆتایم بینی ... وام زانی ئەمە هەرەشەیە .. ویستم پێتی نەڵێم ..بەڵام دواتر وا هاتە مێشکم شتێک بێت لەسەر ئەم کچە بۆیە تۆم وەستاند تا نامە نەنێری بۆی ..

نامجون :- دڵنیام لە کێشە دایە .. من چی بکەم ؟؟ ئەو وا داوای یارمەتی کردوە ..ئایش .. من چۆن نەم توانیوە یارمەتی دەم ..ئەی ئەمە کێیە ؟؟دەبێت خوشکی بێت ؟؟ ئاهـ ..من شێت دەبم ...

یونگی :- هێور بەرەوە .. نامەی بۆ بنێرە.. دانیشە دەی ..

نامجون و یونگی دانشتن ..نامجون وەڵامی نامەکەی دایەوە ..

Secret Gril ✔️Where stories live. Discover now