𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 2

604 170 281
                                    



بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!








كاتنس ھێشتا لەباوە ئۆلیڤەر دا بوو بەتەواوی ئارام ببۆیەوە بەڵام ھێشتا دەترسا.

ئۆلیڤەر بەردەوام دەستی دەھێنا بە پشتی دا.

كاتنس لە ئۆلیڤەر دووركەوتەوە و بەماندوویی سەیری نێو چاوە زەردەكانی ئۆلیڤەری كرد.

"كاتنس چیت لێ بەسەر ھات؟".

بەدەنگێكی نەرمەوە پرسی.

"مـ من ناتوانم پێت بڵێم".

بەدەنگێكی لەرزیو وتی،نیشانەی سەرسووڕمان لەسەر ڕووخساری ئۆلیڤەر دەركەوت.

"بۆچی ناتوانی؟تۆ ئەزانی ھیچ نھێنیەك بوونی نییە لەنێوانماندا؟".

كاتنس سەری بەبەڵێ جوڵاندو وتی:

"ئەزانم ئۆڵی بەڵام ئەمە گەورەترە لە نھێنی ناتوانم بیڵێم تكایە زۆرم لێ مەكە".

ئۆلیڤەر بەتێگەشتنەوە سەری لەقاندو وتی:

"باشە كاتنس من زۆرت لێ ناكەم".

بەزەردەخەنەوە وتی.

"سوپاس،بەڵام تكایە ھیچ شتێك بە دایكم و ئەوان مەڵێ باشە؟نامەوێ خەمی منیان بێت"

بەتكاوە وتی.

"بێخەمبە ئەمە نھێنییەكە لەنێوان من و تۆ".

ئۆلیڤەر وتی كاتنس زەردەخەنەی كرد چوونكە كەسێك ھەیە لێی تێ دەگات.

"تۆ ڕووخسارت بشۆ وەئەو خوێنەی كە بە لێوەكانتەوەیە بەئاوەكە لێی كەرەوە من لەدەرەوە چاوەڕێت دەكەم وە ئەگەر دەتەوێت لێرە دەمێنمەوە".

"نەخێر تۆ لەدەرەوە چاوەڕێم بكە".

"باشە".

ئۆلیڤەر ھاوكاری كاتنس'ی كرد لە ھەستانەوە دواتر ڕۆشتە دەرەوە لەدەست شۆرەكە.

كاتنس سەیری خۆی كرد لە ئاوێنەكەوە چاوەكانی سوور ببونەوە

ئاوەكەی كردەوە و چەند جارێك ئاوی كرد بە ڕووخساریدا دواتر خوێنەكەی سەر لێوەكانی لێكردەوە.

بەخاولییەكە ڕووخساری وشك كردەوە،دووبارە سەیری خۆی كرد لە ئاوێنەكەوە چاوەكانی ھێشتا سوور بوون بەڵام لەچاو پێشتر باشتر بوون.

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Donde viven las historias. Descúbrelo ahora