بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!"دایكە باوكە دوای نان خواردن دەمەوێت لەسەر شتێكی گرنگ قسەتان لەگەڵ بكەم"..
كاتنس وتی ڕۆنی و ساندی سەیری یەكتریان كرد پاشان سەریان بەبەڵێ لەقاند..
~دوای نانخواردن~
كاتنس لەبەرامبەر دایك و باوكی دانیشتبوو بەبێ بوونی ھیچ ترس و شڵەژانێك دەستی كرد بەقسەكردن:
"ئێوە دەزانن بۆچی ھەوڵی خۆكوشتنم دا؟"..
پرسیارەكەی وای كرد ڕۆنی و ساندی لەشوێنێ خۆیان شۆكبن بێ گومان ھەردووكیان ویستوویانە ئەو ھۆكارە بزانن..
"بـ..بۆچی ئەو ھەوڵەت دا؟"..
ڕۆنی پرسی..
"چوونكە دەست درێژیم كرایە سەر"..
ساندی و ڕۆنی دووئەوەندەی تر شۆكبوون باوەڕیان بەوە نەبوو كە گوێیان لێ بوو...
"مـ..مـ..مـە..مەبەستت چییە؟"..
ساندی بەپەشۆكاوی پرسی..
"مەبەستم ئەوەیە دەست درێژیم كرایە سەر بۆیە ھەوڵی خۆكوشتنم دا"..
كاتنس بەھێمنی وتی..
ساندی چاوەكانی داخست و ڕێگەی بە فرمێسكەكانی دا بێنە خوارەوە ڕۆنی'شـ پەستانی خستە سەر ددانەكانی پاشان وتی:
"كێ بوو؟"..
"ئەگەر بیڵێم باوەڕ دەكەن؟"..
كاتنس پرسی..
"بەڵێ"..
ڕۆنی وەڵامی دایەوە..
"بەڕێز ئارنۆڵد بوو"..
كاتنس بەیەكجار وتی..
وەكو ئەوە وابوو كارەبایەكی بەھێز درابێت لە مێشكی ڕۆنی و ساندی ھەردووكیان بەدووچاوی فراوانەوە سەیری كاتنس'ـیان دەكرد..
"تـ..تۆ گاڵتە دەكەیت وایە؟"..
ڕۆنی بەبێباوەڕی پرسی..
"خۆزگە گاڵتەیەك بوایە بەڵام ئەو پیاوە دەست درێژی كردە سەر من"..
كاتنس وتی لەكاتێكا بەزۆر ڕێگری لەفرمێسكەكانی گرتبوو تا نەیەنە خوارەوە بە ڕووخساریدا..
![](https://img.wattpad.com/cover/241161527-288-k215344.jpg)
ESTÁS LEYENDO
✔️||ھـــیــوای ژیــــان||
Romance"بەدرێژایی تەمەنم سوپاسگوزاری ھەمووان بووم بەڵام بۆ جارێكیش سوپاسگوزاری خۆم نەبووم بۆیە ئێستا دەڵێم سوپاس بۆئەوەی بەبەھێزی مایتەوە سوپاس بۆئەوەی بەرگەی ھەموو ئەو ناخۆشیانەت گرت سوپاس بۆئەوەی خاوەنی ھیوایەكی گەورەبوویت سوپاس بۆ كۆڵنەدانت سوپاس چوونكە...