تب:ئەم چاپتەرە خۆئازاردان و ھەوڵی خۆكوشتنی تێدایە ئەگەر حەزی پێ ناكەیت سەیری مەكە...بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!كاتنس لەسەر قەنەفەی ھۆڵەكە پاڵكەوتبوو بەبەتاڵی لەسەقفەكەی دەڕووانی.
نیوە شەو بوو ھەمووان خەوتبوون تەنھا كاتنس نەبێت.
قۆڵی ھەڵكرد و سەیری برینەكانی دەستی كرد،دوای ئەوەی ھەمووان خەوتن برین پێچەكانی لێكردبۆیەوە.
دەستی ھێنا بەبرینەكان گرژییەك لەسەر ڕووخساری دروست بوو بەھۆی ئازارەكەی.
چاوی كەوتە سەر دەمارەكانی دەستی پێدا دەھێنا.
پێویستە دڵنیابێتەوە ئەم جارە بەباشی دەیان بڕێت و كۆتایی بەژیانی خۆی بھێنێت!.
چاوەكانی داخست بۆئەوەی كەمێك پشوو بدات.
بەڵام ھیچ پشوویەك بوونی ماوە؟.
......
كاتنس بەتەنھا خۆی دەگەڕایەوە بۆماڵەوە،مۆڵی نەھاتبوو بۆ قووتابخانە كەشەكەشی خۆش بوو لەبەر ئەوە ڕۆنی نەھات بەدوایدا.
شنەبایەكی فێنك بەر ڕووخساری دەكەوت،ھەستێكی خۆشی پێ بەخشی چوونكە ئارام كەرەوە بوو.
ھەناسەیەكی قوڵی ھەڵكێشا و چاوەكانی داخست بۆ چەند چركەیەك.
گەشتە بەردەم دەرگاكەی خۆیان كلیلەكانی پێ نەبوو بۆیە لەدەرگای دا.
لەدوای چەند چركەیەك دەرگاكە كرایەوە شۆكبوو كاتێك ئەو كەسەی بینی.
"كاتی!".
ئۆلیڤەر بە دڵخۆشی وتی و كاتنس'ی لەباوەش گرت.
كاتنس ھەستی بەئارامی كرد لەباوەشی ئۆلیڤەر دا لەھەمان كاتیشدا ھەستی بەترس كرد چوونكە ئەگەر ئۆلیڤەر'ی لێبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە ئارنۆڵد'یشی لێیە!.
ئۆلیڤەر لە كاتنس دووركەوتەوە و سەیری ڕووخسارە ترساوەكەی كرد.
"كاتنس تۆباشی؟".
ئۆلیڤەر بەنیگەرانی پرسی.
كاتنس ھیچ شتێكی نەوت،ئۆلیڤەر دەستەكانی گرت بەڕووخسارییەوە و وای كرد سەیری بكات.
BẠN ĐANG ĐỌC
✔️||ھـــیــوای ژیــــان||
Lãng mạn"بەدرێژایی تەمەنم سوپاسگوزاری ھەمووان بووم بەڵام بۆ جارێكیش سوپاسگوزاری خۆم نەبووم بۆیە ئێستا دەڵێم سوپاس بۆئەوەی بەبەھێزی مایتەوە سوپاس بۆئەوەی بەرگەی ھەموو ئەو ناخۆشیانەت گرت سوپاس بۆئەوەی خاوەنی ھیوایەكی گەورەبوویت سوپاس بۆ كۆڵنەدانت سوپاس چوونكە...