𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 7

503 160 292
                                    






بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!






كاتنس جلێكی سپی لەبەردا بوو قژە ڕەشە ئاوریشمییەكەی بەسەر شانەكانی ھاتبوونە خوارەوە.

دەرگای ژوورەكەیان بۆكردەوە وەكـ و جەستەیەكی بێ ڕووح ڕۆشتە نێو ژوورەكەوە.

ھەموو بەشێكی ژوورەكە سپی بوو چاوێكی بەنێویدا گێڕا دواتر ڕۆشت لەسەر سیسەمەكە پاڵكەوت.

بەھەمان شێوە ڕەنگی سپی بوو....

بەبەتاڵی سەیری سەقفە سپییەكەی دەكرد....

بیری دەكردەوە چۆن ڕێگەیان دا بیھێنن بۆ ئێرە؟...

چۆن؟تەنھا چۆن؟....

ئەی ئۆلیڤەر؟چۆن ڕێگەی بەوە دا؟خۆ ئەو پێی وتبوو ھەمیشە دەیپارێزێت....

كەچی ئێستا زۆر بەئاسانی ڕێگەی دا بیھێنن بۆ ئێرە....

بۆچی ھەموو شتێك بە پێچەوانەی خواستەكانییەوە دەڕۆن؟....

بۆچی؟......

....

دەرگای ژوورەكەی كرایەوە پەرستارێك بوو خواردنی بۆ ھێنابوو..

ھاتە نزیكییەوە بۆئەوەی ئەو كچە خەوتووە بە ئاگا بھێنێت..

دەستی خستە سەر شانی كاتنس ڕاچڵەكی بەھۆی دەست لێدانەكەی و خێرا ھەستا...

كچێكی گەنج بوو بەزەردەخەنەوە سەیری دەكرد..

"ببورە چوونكە تۆم ترساند خواردنم بۆ ھێناویت بەباشی بیخۆ"

بەزەردەخەنەیەكی شیرینەوە وتی دواتر لەژوورەكە ڕۆشتە دەرەوە...

كاتنس سەیری خواردنەكەی كرد بێ گرنگیدان دووبارە پاڵكەوتەوە و چاوەكانی داخستەوە...

نایەوێت ھیچ شتێك بخوات...

نایەوێت ھیچ كەسێك ببینێت...

......

ئۆلیڤەر لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەكەی وەستابوو سەیری مانگی دەكرد....

بیری لە كاتنس دەكردەوە ئاخۆ ئێستا دەبێت چی بكات؟....

زۆر دڵنیایە دەترسێت،ئەو ئێستا لەشوێنێكە كە ھیچ كەسێك ناناسێت...

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Où les histoires vivent. Découvrez maintenant