𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 3

546 166 247
                                    





بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!








بەسەر شەقامەكەدا ڕێی دەكرد بەتەنھا.

مۆڵی نەگەڕایەوە لەگەڵیدا وتی كەدەڕوات بۆماڵی لیندای ھاوڕێی.

كاتنس بەھێمنی ھەنگاوی دەنا ھەناسەیەكی قوڵی ھەڵمژی.

ھێشتا ناتوانێت ڕووداوەكەی دوێنێ لەبیر بكات!ھێشتا ئەو ترسە لەناخیدایە.

نایەوێت بەھیچ شێوەیەك ئارنۆڵد ببینێت!ھەست بەترسێكی گەورە دەكات كاتێك دەیبینێت!

ھەناسەكانی قورس دەبن و دڵی بەخێرایی لێ دەدات قاچەكانی لاواز دەبن بەجۆرێك توانای ھەڵگرتنیان نامێنێت!.

ھەرگیز پێشتر ھەستی بەلاوازی خۆی نەكردووە!ئێستا دەزانێت كەچەند كچێكی لاوازە!.

بەڵام دەبێ چی بكات؟ئەو تەنانەت كچێكی پێگەیشتوو نییە!كەواتە چاوەڕێی چی لێ دەكەن!.

بەردەوام بوو لەڕۆشتن ھەتا گوێی لەدەنگی كەسێك بوو كە بانگی كرد.

ئاوڕی دایەوە چاوەكانی فراوان بوون گیانی دەستی كرد بەلەرزین فرمێسكەكانی لەنێو چاوە سەوزە بریقەدارەكانی كۆبوونەوە.

بێ گومان ئەو كەسە ئارنۆڵد بوو!.

ئۆتۆمبێلەكەی لەتەنیشتی كاتنس وەستاند و وتی:

''سەربكەوە من دەتگەیەنمەوە".

كاتنس بەترسەوە سەیری دەكرد لەناخەوە ھەوڵی دەدا بەسەر ترسەكەی زاڵ بێت.

"ن..ن..نا...پ..پێویستە ناكات خۆم دەگەڕێمەوە..ماڵەوەش لێرە نزیكە".

سەرەتا بەشڵەژاوی و ترسەوە قسەی كرد بەڵام دواتر كەمێك بەسەر ترسەكەی زاڵ بوو.

"پێویستە نزیكەی ١٠ خولەكی تر بەپێ بڕۆیت،وەرە من ئەتگەیەنمەوە"

ئارنۆڵد سوور بوو لەسەر قسەكەی.

"سوپاس بەڵام من خۆم ئەڕۆمەوە خۆت ماندوو مەكە".

كاتنس بەبوێرییەوە وتی و دەستی كردەوە بەڕۆشتن.

ئارنۆڵد ئۆتۆمبێلەكەی لەتەنیشتی وەستاند و بەتووڕەیی سەیری كرد.

"ھەرئێستا سەر بكەوە یاخوود كارێك ئەكەم كەبەدڵت نابێت"

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Donde viven las historias. Descúbrelo ahora