بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!لەباوەشە گەرمەكەی ئۆلیڤەر ھاتە دەرەوە،بەلاوازی سەری بەرز كردەوە و سەیری نێو چاوە زەردەكانی كرد.
ئۆلیڤەر زەردەخەنەیەكی خەمبارانەی بەڕوودا كرد.
كاتنس لەمانای زەردەخەنەكەی تێگەشت و ئەویش ھەمان شتی كرد.
"پێویستە پشوو بدەیت وەرە".
ئۆلیڤەر وتی، دەستی كاتنس'ی گرت و ڕایكێشا بەدوای خۆیدا.
لەسەر سیسەمەكەی دانیشت و پاڵی دایەوە،ئۆلیڤەر پێخەفەكەی پیادا و ڕۆشت كورسی مێستەوالێتەكەی ھێنا لەنزیكی كاتنس دایناو دانیشت.
ھەردووكیان بەبێ دەنگی دانیشتبوون،ئۆلیڤەر ھەوڵی ئەدا بابەتێك بدۆزێتەوە بۆئەوەی قسەی لەسەر بكەن.
كاتنس'یش بیری لە ڕووداوەكەی دوێنێ دەكردەوە،ھەرچی دەكرد نەیدەتوانی لەمێشكی دەریبھێنێت.
چی بكات بۆئەوەی ھەموو شتێك لەبیر بكات؟.
پڕ بەدڵ ئەیەوێت ون بێت و ھەرگیز نەگەڕێتەوە.
ئەیەوێت بڕوات بۆ شوێنێكی زۆر دوور،ھیچ كەسێكی لێ نەبێت بەتەنھا خۆی بێت بۆئەوەی پشوویەكی تەواو وەربگرێت.
بەڵام ناتوانێت.......
ئۆلیڤەر بۆماوەیەك لەلای مایەوە دواتر ڕۆشتەوە بۆ ماڵی خۆیان.
كاتنس نانی ئێوارەی نەخوارد و بەھیچ شێوەیەك لەژوورەكەی نەھاتە دەرەوە.
بەدرێژایی كاتەكە لەسەر سیسەمەكەی پاڵكەوتبوو تەنھا بیری دەكردەوە.
چی ئەبێت ئەگەر ھەموو شتێك بەدایكی بڵێت؟دایكی وەكـ و ھاوڕێیەكە بۆی كەواتە ئەتوانێت ھەموو شتێكی پێ بڵێت.
ڕۆشت بۆ ژوورەكەی دایك و باوكی لەدەرگاكەی دا دواتر ڕۆشتە ژوورەوە.
ساندی لەسەر سیسەمەكە دانیشتبوو كتێبی دەخوێندەوە كاتێك تێبینی ھاتنی كاتنس'ی كرد كتێبەكەی دانا.
"كاتنس چی ئەكەیت لێرە؟".
بەزەردەخەنەوە پرسی.
"د دایكە ئەتوانین كەمێك قسەبكەین؟".
كاتنس بەشڵەژاوی وتی.
VOCÊ ESTÁ LENDO
✔️||ھـــیــوای ژیــــان||
Romance"بەدرێژایی تەمەنم سوپاسگوزاری ھەمووان بووم بەڵام بۆ جارێكیش سوپاسگوزاری خۆم نەبووم بۆیە ئێستا دەڵێم سوپاس بۆئەوەی بەبەھێزی مایتەوە سوپاس بۆئەوەی بەرگەی ھەموو ئەو ناخۆشیانەت گرت سوپاس بۆئەوەی خاوەنی ھیوایەكی گەورەبوویت سوپاس بۆ كۆڵنەدانت سوپاس چوونكە...