• هـەندێ جار بە ڪاتی وەهـادا
تێدەپەڕی ڪە هـەست بە تەنهـایی
و ونی دەڪەی، وا هـەست دەڪەی
ڪەس تۆی بەلاوە گرنگ نییە.
لە تاریڪی ژیانت یەڪێڪ
دەردەڪەوێت و هـەموو ئەوەی
پێتوابووە بەدرۆی دەخاتەوە،
دەبێتە هـەموو شتێڪت.
دوای بیستنی ئەو دەنگەی لە شوقەکەی تایهیۆنگەوە بیستیان، بۆ ساتێکیش لە شوێنی خۆیان نەمانەوە و بەپەلە و دوودڵییەوە بەرەو ئەوێ چوون.
هەر کە گەیشتن ئیزابێلا هەوڵیدا دەرگاکە بکاتەوە بەڵام قوفڵ درابوو، ئەوەی ترس و دوودڵییەکەی زیاتر کردبوو دەنگی بەرزی تایهیۆنگ بوو.
لەگەڵ تێپەڕینی هەر خولەکێکدا دەنگی تایهیۆنگ و شکاندنی شت زیاد دەبوو، بەڕاستی نەیدەتوانی بیر لە هیچ چارەیەك بکاتەوە.
تەنانەت بیریشی لە چوونە لای پاسەوانی شوێنەکە نەکردەوە و کلیلی زیادەی لێ وەربگرێت، ئەمە دووەم جارە هەست بە بێ دەسەڵاتی و لاوازی دەکات کە ناتوانێت هیچ بکات.
بە بینینی ڕووخسارە سەرقاڵ و ونەکەی ئیزابێلا، جیمین بڕیاریدا بە ڕێگایەك بچێتە ژوورەوە و کێشەکە چارەسەر بکات.
بۆیە چووە پێشەوە تا بە پاڵنان یاخود شەق دەرگای شوقەکە بشکێنێت، پاڵێك بەدوایدا پاڵێکی تر، بە سێیەم چوارەم دەرگاکەی شکاند.
ئیزابێلا هێندە خێرا چووە ژوورەوە هەموو ئەوەی جیمین کردی شوێن کەوتنی بوو، بەڵام وەستا کە حاڵە ھیستیرییەکەی تایهیۆنگی بینی وەستا، هەر شتێك بەر چاوی کەوتبوو شکاندبووی.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...