• ڪە منداڵ بووم بە ڕزگارڪەر
و پاڵەوان لە باوڪم دەڕوانی،
بەڵام ڪە گەورەەبووم، بووم بەو
ڪەسەی داوا لە ڕزگارڪەرێڪ
بڪەم لە دەستی دەربازم بڪات.• بۆ؟ چی ڕوویدا؟
• تەنهـا ئاوا بێ
ئاگاداری پێشوەخت گۆڕا.تایهیۆنگ لە پشت ئۆفیسەکەیەوە بە هیلاکییەوە دەستی بە برۆکانیدا دەهێنا، دەمەقاڵێکردنەکەی لەگەڵ ئیزابێلا بارودۆخەکەی بەرەو لایەکی خراپ بردووە.
نازانێ بۆ ئەو قسانەی کرد، تەنیا بێزار بوو بە بینینی خۆزیندانی کردنی و ڕق هەڵگرتن لەهەر کەسێك کە دەهاتە بەردەمی بێ ئەوەی لەنزیکەوە بناسێت.
هێڵێکی لەنێوان خۆیی و جیهان و خەڵکیدا کێشاوە و دایخستووە، ڕێگە بە کەس نادات تێی پەڕێنێت.
ئەوەش حاڵەکە خراپتر دەکات چارەی ناکات، وە ئەگەر بەتەنها بمێنێتەوە تاریکی دەستی بەسەردا دەگرێت و بێ هەستکردن بەخۆی تەنیا دەبێت.
ئەوەی زیاتر تایهیۆنگی دەترساند ئەوە بوو کە کەسایەتییە ڕاستەقینەکەی نەمێنێت و کەسایەتییەکی تر جێگەی بگرێتەوە، کە بۆ کەسانی تووشبووی وەك ئەو شتێکی باوە.
بڕیاری خۆ بەندکردن و ئاشکرانەکردنی بۆ هیچ کەسێك، گەر ئێستا ئەو هاوڕێییەی لێرە بوایە مامەڵە لەگەڵ کردنی بۆی ئاسان دەبوو.
فایلێك و چاویلەکەکەی هەڵدایە سەر مێزەکە و بە پەنجەکانی ناوچەوانی شێلا، پەستانی خستە سەر شوێنی داواکردنی قاوەی سەر مۆبایلی ئۆفیسەکەی و داوای کوپێك قاوەی کرد تا ژانەسەرەکەی کەم بکاتەوە، دوای ماوەیەك ئەوەی داوای کردبوو بۆی هات.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...