ترس، تۆقین، شڵەژان، هەمووان هەستیان بەوانە دەکرد لە کاتێکدا لە چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەی ئیزابێلا لە ژووری نەشتەرگەریدا بوون.هەر خۆی دوو کاتژمێر تێپەڕبووە، هەر ساتێکی ڕۆیشتوو بۆ کوشتنیان بەس بوو.
بارودۆخی جیمین لە هەموویان خراپتر بوو، لەسەر زەوییەکە دانیشتبوو و لە دەستە خوێناوییەکانی دەڕوانی، تەنها دوو مانگە دۆزیویەتییەوە و بەم جۆرە بینینی بە شێوەیەك تووشی شۆکی کردبوو.
فرمێسکی ڕوومەتەکانی سڕی و مۆبایلەکەی دەرهێنا، پەیوەندی بە دایکییەوە کرد.
❞سـڵاو❝
❞دایکە، ئیزابێلا پێکراوە و لە بارودۆخێکی مەترسیدار دایە❝
بێ پێچ و پەنا بە دەنگێکی لەرزۆکەوە پێی وت، کە ئاماژەی گریانی دەردەخست. هەمووان بە سەرسوڕمانەوە سەیریان دەکرد.
❞ئاوا بەڕاست، تـۆ باشی؟❝ڕەق، بێ شڵەژان، وای کرد جیمین زیاتر تووڕە بێت.
❞ئەی ئیزا چی؟ باشە؟ لە مەترسیدایە؟ لە چ نەخۆشخانەیەکە؟ دایکە، هیچ بەلاتەوە گرنگ نەبووە، ڕقت لێیەتی، ناتەوێ بینینی، لە هەرە ئاساییترین مافی هەبوونی دایکێکی نەرم و نیان بێ بەشت کرد❝
بە دەنگێکی بەرز و بە هاوارەوە وتی، هەموو ئەوانەی نەخۆشخانەکە تەماشایان دەکرد، تەنها تایهیۆنگ دەیزانی باسی دەکات.
❞جیمین، لەبیرت بێ ئەو بوو کە کوشتـ─❝
جیمین بە پڕ لەهەستەوە پرسی و قسەکانی پێ بڕی❞نەخێر، وای نەکرد، بە چاوەکانی خۆت بینیت وابکات؟!❝کە وەڵامی نەدایەوە و هەناسەدان ئاساییەکەی و هەناسەبڕکێکەی جیمین لەگەڵ بێ دەنگییەکەدا مایەوە.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...