• ڪاتێڪ دەستنیشانی دەڪەن
ڪە تووشی نەخۆشییەڪی
دەروونی بوویت، بیر لەوانەی
دەوروبەرت دەڪەیتەوە،
خانەوادەڪەت، هـاوڕێڪانت،
ئایا لە ماوەی نەخۆݾییەڪەتدا
ئازار دەچێژن. بیردەڪەیتەوە
باݾترە بەتەنهـا بیت نەڪ ئەوانەی
چواردەورت ئازار بچێژن.
• ئەی بەو شێوەیە بیرت ڪردەوە؟
• نەخێر، چونڪە لەڕاسـتیدا بەتەنهـا بووم.
دوو ڕۆژ بەسەر کۆتا یەکتر بینیان تێپەڕیوە، ئیزابێلا لە شوقەکەی نەچووە دەرەوە، جیمین ئەو دوو ڕۆژە لەسەر یەك دێت و بێ هیلاکی و بێزاری لە دەرگاکەی دەدات.
سەرەڕای ئەو وەڵامە ناخۆشانەی لەلایەن ئیزابێلاوە وەری گرت هێشتا هەوڵ دەدات ئەوەی تێکی داوە چاکی بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش زەردەخەنە دەکات.
لە سەرەتادا تایهیۆنگ خۆی نەخستە بابەتەکەوە، بە بیانووی ئەوەی کێشەیەکی خێزانییە، بەڵام بینینی خراپتر بوونی بارودۆخی ئیزابێلا هەروەها دەنگی شکانی شووشە هەموو شەو و ڕۆژێك لە ژوورەکەیەوە دەهات.
ئێستا چیتر بێدەنگ نابێت چونکە هەر کێشەیەك ڕوودەدات بارودۆخەکە خراپتر دەکات، بۆیە دەبوو شتێك بکات و بچێتە باسەکەوە تا حاڵەتەکە هێوربکاتەوە.
ئێستا لەبەردەم دەرگای شوقەکەی ئیزابێلا وەستاوە و لە دەرگا دەدات بەڵام وەڵامەکەی وەك پێشتر ڕەتکردنەوەیە، نەڕۆیشت و بەڵکو لە پێشووتر تووندتر لە دەرگاکەی دا.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...