• وابزانم چارەنـووس خۆشـی
ناوێـم چونڪە هـەرڪات
هـەوڵی خۆ باشـکردنم دەدەم
دەمگـرێت و بەتەنهـا
فڕێـمدەداتە هـەڵدێـرەوە.
گەر خۆشەویستی هات لە دەرگات نادات و داوای ڕەزامەندی بکات، بەڵکو بێ ئاگاداری پێشوەخت دێتە ژیانتەوە، هەموو ساتێکی بەڕێکراوت خۆش دەوێت.
هەوڵ دەدەی بیرت بێتەوە کەی کەوتیتە خۆشەویستییەوە، بەڵام وەڵامەکەی دەدۆزیتەوە؟ ناچێتە مێشکەوە، چونکە هەر کاتێکی تێپەڕیو لە یەکەم جار دەچێت.
بۆیە پێی دەوترێت لە دایکبووی ساتێکە...
ڕەنگ، جوانی یان ناشرینی، هەژار یان دەوڵەمەند، لە خۆشەویستیدا بێ بەهان، بێ هۆکاری ماددی کەسەکەت خۆشتدەوێ...لەوانەیە؟
هەمان شت بەسەر تایهیۆنگدا هات، سوجين هاوسەر و خۆشەویستی یەکەمی.
سەرەڕای وەستاندنەوەی هەمووان لە دژی و هاوسەریگیرییەکەیان، وازی لێ نەهێنا و دەستی لەناو دەستی هێشتەوە.
ڕقیان لە سوجین بوو چونکە لە چینێکی نزمتر بوو، بە هەڵخەڵەتاندنی تایهیۆنگ تۆمەتباریان کرد، بە قسەڕەقەکانیان دەیان ڕەنجاند، بەڵام لە تایهیۆنگی دەشاردەوە.
تا نیگەران نەبێت، کە تایهیۆگ دەڕۆیشتە سەر کارەکەی وەك هەرزەکارەکان لەسەر سەرینەکەی لە پێناو پەیوەندییە شکستخواردووەکەی دەگریا.
ئەو کاتە تایهیۆنگ ئاگاداری هیچ نەبوو، تەنانەت دوای مردنیشی هێشتا بیری دەکات، دووبارە بەیەکگەیشتنەوەی و لەباوەشگرتنی.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...