• دوو جۆر ڪەس هـەن لەڪاتی
ئازاردا، ئەوانەی بەرگە دەگرن
هـەروەهـا ئەوانەی ناتوانن
بەرگەی بگرن، تۆ ڪام جۆرەی؟
• هـەردووڪیان، بەڵام
زیاتر بەلای جۆری یەڪەمدا.
بە خەمبارییەوە سەری نزم کردەوە و لێوی گەست تا هەستی دەستکردن بە گریان بیوەستێنێت، واز لەو گەڕان و هیلاکییەکە بهێنە بەڵام بەم شێویە پێشوازی لێکرد بێ لەباوەشکردن و گریانی خۆشی، تەنها بەم دیدەنیکردنە وشکە!
فرمێسکە ڕژاوە یاخیگەرییەکانی چاوی سڕی، تایهیۆنگ بەم ڕوواڵەتەی ئێستایەوە سەیری دەکرد، دەیزانی لە ئێستا هەستی چۆنە.
بەو هەستەدا تێپەڕیبوو، هەستی وازلێهێنراو، ئەم شێوەیەی جیمین ئەو کاتەی خۆی بیرخستەوە کە چوو بۆ لای جین.
تا دڵی بداتەوە و وەك چۆن ئەوەی بەسەریدا هاتبوو بەسەر ئەمیش هاتووە.
کەوتە ڕێ بەرەو لای و دەستی بە شانی ڕاستی جیمیندا هێنا، جیمین سەری بەرزکردەوە و تایهیۆنگی بینی بە نەرم و نیاییەوە زەردەخەنەی بۆ کرد.
▬▬▬▬ « ● » ▬▬▬▬
کوپەکەی خستە سەر مێزەکەی بەردەم جیمین، لەسەر یەکێك لە قەنەفەکان دانیشت و ڕووی لە جیمین کرد.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...