• ڪە بە ڪەسێڪی دەوروبەرت ڕاهـاتی، دواتر ئەو ڪەسە لەࢠڕ دیارنەما ݾتێڪی قورسە، قورستریشە ڪە ئەرڪە لەسەرت بە نەبوونی ڕابێی دەترسی لەبیری بڪەیت بەڵام ئەوە بەسەر هـەموواندا دێت...ڕەنگە؟
« تایهـیۆنگ »
دوای ئەوەی لە گەشتەکە ڕوویدا ئیزابێلا زۆر بیری پێوە جەنجاڵ کردبوو، هەندێ جار ترسی دەرکەوتنی ئەو دوو پیاوە لە هیچەوە دەیگرت و ئازاری کەسانی گرنگی بدەن.
خەوە ناخۆشەکان لە کاتی خەوتنیدا زیاتر بوون و ئەوەش بووە هۆکاری دوودڵی و شپرزەی کە بوونەتە ڕێگر لە وەرگرتنی پشوویەکی کەمیش.
تەنانەت وای لێهاتووە لە هەموو شتێکی دەوروبەری دەترسێت...ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە نایەوێت ئەو بەشە ناڕوونەی بیرەوەی دووبارە بکاتەوە کە خوێن دەستی داپۆشی بوو.
هەرکات هەوڵی تەواو چاککردنی ئەو بەشە دەدات حاڵی بە سەرئێشە یاخود خەوتن بۆ ڕۆژێکی تەواو کۆتایی دێت، بەشێك کە زۆر جار بەلایەوە مەتەڵێك بوو.
هەر کاتێك لە گەیشتن بە کۆتاییەکەی نزیك دەبووەوە مەتەڵێکی تر دەردەکەوت و هێندەی تر لە کۆتایی دووری دەخستەوە.
لە لایەکی ترەوە ئەو ئەڵقەیە، دڵنیایە لە شوێنێك بینیویەتی، لەوانەیە...بە منداڵی؟ بینینی پیاوێكی لە باخچە لەبیرە بەڵام وەك پێشتر لە مێشکیدا بەشێکی ڵێڵ و شێواوە.
بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت...وە بەردەوام بیردەکاتەوە و بیردەکاتەوە تا چارەیەك بۆ هەموو ئاڵۆزییەکان بدۆزێتەوە... بەڵام لە ئەنجامدا هەرگیز لە دۆزینەوەی چارەسەرێكە بۆ ئەو تەنگەژەیە سەرکەوتوو نابێت.
ESTÁS LEYENDO
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanficلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...