• هـەندێ ڪات ڪەسێڪ بە قۆناغێڪدا
تێدەࢠەڕێ بیر دەڪاتەوە ڪە ژیانی بە ڪۆتا بهـێنێت، تەنهـا لەبەر تەنگەژەیەڪی بچووڪ دەیەوێت ڕۆحێڪ لەناوببات ڪە لە
دەسەڵاتی ئەودا نییە بەڵڪو ࢠارێزەریەتی،
لە ࢠێناو ئاسوودەڪردنی خۆت لە جیاتی بیرڪردنەوە لە چارەسەر.• ئەی لە ماوەی نەخۆشییەڪەتدا
بەو شێوەیە بیرتدەڪردەوە؟• لە سەرەتادا بەو شێوەیە بیرم
دەڪردەوە، بەڵام ڪەسێڪم
ناسی گۆڕیمی بۆ باشتر.• ڪێ بوو؟
• ڕزگارڪەرەڪەم، ڪە بەوە بانگم دەڪرد.
هەمووان بە کێشانێکدا تێپەڕدەبن کە وایان لێ بکات هەندێ جار بیر لە وەستاندنی هەناسەدانیان بکەنەوە، وە بە کەسانی لاواز ناوی دەهێنان کە نەیاندەتوانی لەبەرامبەر کێشەیەکی بچووکی نێو دەریایەك لە کێشەی دنیا بووەستنەوە.
کێشەکان یان کەسایەتیت قورس دەکەن و وات لێ دەکەن زیاتر هێزی بەرگەگرتنت هەبێت، یانیش بەرەو مەرگت دەبەن─کە دەکەوێتە سەر هێزی باوەڕی خۆت─.
ئێمەی مرۆڤ وەك کیسەڵێکین لەبەردەم دوورگە و لافاو، یان بە توانا لاوازەکەت و بەرگە پارێزەرەکەت بەسەریدا سەردەکەویت یانیش بە ئارەزووی خۆی یاریت پێ دەکات.
دەبێ تۆ کام جۆرە بی؟
بە چاویلکەیەکی خڕەوە بەدوای کتێبێکی دەخوێندەوە، جارێ سەیری کتێبەکەی و جارێکیش سەیری خەو قوڵەکەی سەر جێگاکە، هەناسەیەکی هەڵکێشا پێش ئەوەی سەیرکردنەکەی بگەڕێنێتەوە سەر کتێبەکەی و خوێندنەوەکەی تەواو بکات.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...