「 TAEHYUNG'S POV 」
ئەوەندە نابێت لە کارەکەم تەواوبووم و خەرك
بووم بەسەر فایلەکەی ئیزابێلادا دەچوومەوە، نەخۆشییەکی ئاسانی هەیە بۆ چارەسەرکردن بەڵام کەسایەتییە توند و گۆشەگیرەکەی وەك لەمپەرێك وان.هیچ کات بەکەس ناڵێت چی تووڕە یان خەمباری دەکات تەنها بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە و قسە نەکردن هەڵدەبژێرێت.
بەو ڕەفتارەشی وادەکات کۆنتڕۆڵکردنی کەسایەتییەکانی ئاسان دەبێت.
بۆیە دەبێت وای لێ بکەم ئەوەی لە ناخیدایە ئاشکرای بکات، هەروەها ئەم هەنگاوە لەوانەیە دەرگاکان بە ڕوومدا بکاتەوە جگە لەوەی کە
ئیزابێلا کەسێکی زۆر ئاڵۆزە و زۆر دەچێژم تا چارەسەری بکەم.
زۆر بیرکردنەوە وای لێ کردم زۆر شەکەت بم، بۆیە جەستەم لەسەر کورسییەکە ئاسوودەکرد و بۆینباخەکەم کەمێك شلکردەوە، بۆ پشوو وەرگرتن پێڵوی چاوەکانم داخست.
بەڵام یەکسەر کردمنەوە بەهۆی زەنگ لێدانی مۆبایلەکەم کە بەهەموو ئۆفیسەکەدا دەنگی دەدایەوە، بە هیلاکییەکی زۆرەوە چاوەکانم کردەوە و هەر هیچ هەستیان بە پشوودان نەکرد.
مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و پێش ئەوەی قسە بکەم قورگم پاککردەوە.
❞ سـڵاو ❝
بەهێمنی وەڵامم دایەوە، وە هەرکە گوێم لەوە بوو وتی لەشوێنی خۆم هەستامە سەرپێ و بەخێرایی چوومە دەرەوەی ئۆفیسەکە، سوار ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتم.
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...