⌞ TAEHYUNG'S POV ⌝
هەر کە خەبەرم بووەوە سەرئێشەیەکی پیس گرتمی، دەستم بەرزکردەوە و بیشێلم تا ئازارەکەی نەهێڵم.
ڕووم کردە ئیزابێلا، کە بە بێ دەنگی و بێ جوڵە خەوتبوو.
دەستیم گوشی و هەستامە سەر پێیەکانم و بچمە دەرەوە قاوەیەك ئامادە بکەم تا کەمێك وزە بێتەوە بە بەرمدا. هەر کە لە ژوورەکە چوومە دەرەوە کەسێکم بینی دوور ڕایدەکرد.
لەبەردەم دەرگای ژوورەکە وەستابوو؟ پشتگوێم خست و کەمێك دوودڵی دەربارەی بێزاری کردم.
بەرەو کافتریاکەی خوارەوە بەڕێ کەوتم، پاش ماوەیەك دوو کوپ قاوەم ئامادەکرد و گەڕامەوە سەرەوە، ژنێکی بە ماسکم بەدی کرد.
بۆیە بە هێواشی و وردە وردە نزیکی بوومەوە، دەستم خستە سەر شانی، بە ترسەوە ڕووی تێکردم و هەوڵی دەربازبوونی دا، بەڵام تووند قۆڵیم گرت.
❞کەواتە تۆ دایکی ئیزابێلای❝
کوپێکیانم دەرهێنا و لەبەردەمی دامنا، لە بەرامبەری دانیشتم، هەڵیگرت و دەستی بە خواردنەوەی کرد.
❞دەکرێ وابڵێی❝
لە کاتێکدا لە قاوەکەی خۆم دەخواردەوە بە شڵەژاوییەوە دەستەکانی لە کوپەکەی ئاڵاند.
دایکی ئیزابێلا بە دوودڵییەوە پرسی❞بارودۆخی بـاشە؟❝
کوپەکەم لە لێوەکانم جیاکردەوە و بە هێمنی وتم❞بـەڵێ❝
ESTÁS LEYENDO
𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐖𝐇𝐈𝐓𝐄 | √ Completed (Kurdish)
Fanficلەوانەیە ڕاستی بەئازار بێت، بەڵام درۆڪان ڕۆح دەڪێشن. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: _Seulgli@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وە...