<بۆچی یونگی تایھۆنگ ھان دەدات بۆ ئەوەی واز لە ماری نەھێنێت؟؟>
_______________________________________
ھاشم زۆر بە بێ ھێزیەوە چاوەکانی کردەوە لەگەڵ ئەوەی ئەو نەیدەویست ڕوخساری نامجون ببینێت لەبەر ئەوەی قێزی لێدەکردەوە بەڵام لەکاتی کردنەوەی چاوەکانی کەمێک لێڵی ھەبوو! کەمێک چاوی تروکاند بۆ ئەوەی ئەو لێڵیەی چاوەکانی چاک ببێ....دوای چەند تروکاندنێک کەمێک باشتربوو وە توانی ببینێ بەڵێ نامجون بەڕێوبەری تەواوی ئەو زیندانە گەورەیە کە ھەموو زیندانیەکان قێزی لێدەکەنەوە لەبەر ئەوەی جگە لە ئازار و ناخۆشی ھیچی تر بۆ زیندانیەکان ناھێنێت! ھاشم نەیویست لەوە زیاتر بێ ھێز بێ کاتێک گوێ لێبوو کە نامجون لە حاڵی دەپرسێ زانی کە کاری پێیەتی بۆیە بەھەموو ھێزیەوە زەردەخەنەی کرد وە ویستی ھەڵستێتەوە بەڵام بەقەدەر گەرمی دۆزەخ لاشەی ئازاری ھەبوو بۆیە بریاری دا وا بمێنێتەوە!
"بەڕێوبەر....(کۆکی) چ کارێکی نەفرەتی بەڕێوەیە بۆ من وە تۆ چ ڕێکەوتنێکی بێ مانا بە من دەدەی؟!" ئەو ڕێک پێکای بەتەواوی لە مەبەستەکەی نامجون تێگەیشت کە دەیەوێت ڕێکەوتنی پێشکەش بکات!
"تۆ تێگەیشتویت ھاشم!.......من ڕێکەوتنێکی زۆر باشم ھەیە بۆ تۆ!"
ئەو جەستەی سەر زەویەکە ھێزی کۆکردوەوەو سەری بەرز کردەوە!
"ھیوادارم سودی ھەبێ دوای ڕوشاندنی ڕوخسارم و جەستەم!"
ھاشم بەتەواوی ڕوخسار و جەستەی شێواوە بەھۆی ئەشکەنجەو ئازارەکان! بە جۆرێک کە پیاوەتیان سوتاندوە! ئەو تازە ئەمەلی بە ژیان نیە! بەڵام سوێندی خواردوە کە ڕۆژێک دێ تۆڵە لەم قاچ درێژەی بەردەمی دەکاتەوە بەوەی کە بێبەشی کرد بتوانێت لەگەڵ ئافرەتێک بەئاسایی بخەوێ وەک ھەموو ناپیاوێکی تر!"پاڕک جیمینم بۆ بکوژە .....لەبەرامبەر ئازادبونت لەم زیندانە!" ئازاد بوون لە نھۆمی چوارەم نا بەڵکو لە زیندانەکە! ئەمە ھەلێکی باشە بۆ ھاشم بەڵام ئەمە ئاسان نیە پاڕک جیمین ئەناکۆندای ڕەشە! ڕاستە ئەناکۆنداکان ژەھریان نیە بەڵام ھێزیان ھەیە!
(ئەناکۆنداکان ژەھریان نیە بەڵام ھێزی دووئەوەندەی تیمساحێکیان ھەیە کەئەگەر پێچ ببێتەوە بەدەورتا ئەوا دەتوانێ بەئاسانی بتخنکێنێ !)
دەزانن بۆچی ھەموو کەس وادەزانن کە ھاشم لە سێدارەدراوە؟!
خۆی ڕاستە فەرمانی لە سێدارەدان بۆ ھاشم دەرچوو....بەڵام نامجون ئەوی شاردەوە!وەکەسێکی تری لە جیاتی ھاشم لە سێدارەدا زۆر بە زیرەکی ئەمەی کرد وە تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی نەکردەوە بەڵکو یەکسەر لە گۆڕستانی زیندانەکەی شاردەوە! بۆیە ھەمووکەس وایان زانی کە ھاشم مردوە!
دەزانن بۆچی؟! لەبەر ئەوەی ھاشم و نامجون شەریک بوون لە ھێنانی بڕێکی زۆر لە ماددە ھۆشبەرەکان وە قازانجەکەیان بە نیوەیی دەخوارد! لەگەڵ ئەوەی ھاشم بە دزیەوە کاری لە دوای نامجون دەکرد! وە شوێنی نھێنی بنیات نا کە ئێستاش نامجون بەوە نازانێ!...لەگەڵ ئەوەی ھاشم لەلایەک خیانەتی دەکرد وەھەروەھا نامجونیش لەو پاکتر نەبوو ئەویش دەستی کرد بە خیانەت کردن و ھاشم لە نھۆمی سێیەم گواستەوە بۆ نھۆمی چوارەم! وە ئەشکەنجەی دا بەھۆی چڵێسی خۆیەوە کە دەیویست تەواوی قازانجەکە بۆ خۆی ببات نەک بەشی بکات لەگەڵ کەسێک کە بەتەواوی شارەزای کردوە لەکارەکەو...سەری خستوە! نامجون زۆر سپڵە دەرچوو لەدوای ئەوە ژیانە ڕەشەکەی ھاشم دەستی پێ کرد! بە ئەشکەنجەدان ،سوتاندنی جەستەی،لەناوبردنی پیاوەتی،تێکدانی ڕوخساری،سوکایەتی، چەندانی تر کە ھاشم چەشتویەتی بەھۆی نامجونەوە نەک ھاشم بەڵکو تەواوی زیندانیانی نھۆمی چوارەم ئەو ئازارە دەکێشن کە ھاشم چەشتویەتی بە زیاتریش! ھاشم سوێندی خواردوە کە تۆڵە لە نامجون بکاتەوە! ھەتا ئەگەر تەواوی تەمەنیشی بۆ تەرخان کردبێ!
YOU ARE READING
زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️
Fanfictionئایا من بەشێک بووم لە پلانی بکوژەکە؟!!!! کەبەھۆی ئەوەوە کەوتومە ئەو زیندانەسەیرە دۆزەخیە!!! 𝑘𝑖𝑚 𝑛𝑎𝑚𝑗𝑜𝑜𝑛 𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑜𝑦𝑢𝑛𝑔 𝑚𝑖𝑛 𝑦𝑜𝑜𝑛𝑔𝑖 𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛 ꧁ئەو چیرۆکە ھەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەرێتەوە وەرگیراونیە لەھیچ شوێنێک꧂ ...