🅟︎Ⓐ︎🅡︎Ⓣ︎3

5.2K 942 156
                                    


<دەکرێ بەڕێوبەری زیندانێک زیندانیەک بکوژێ؟؟>









__________________________________

دەنگی گولەھەموانی شۆککرد وای کرد
ڕەق بن لەشوێنی خۆیان.....ھەموان سەیری ئەو پیاوەیان دەکرد ..کەچۆن ھاوار دەکات و لەبەر ئازار..قۆڵى گرتوە ..و دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێ دەچۆڕێت وە بەڕێوبەر نامجون فوی لەدەمانچەکەی دەکرد و پێکەنینێکی لاری کرد بەھۆی ئەو کارەی کردی چونکە وای لەھەموان کرد شۆک بن بەتایبەتی ماری چونکەئەو شتی وای نەدیوە ماری چاوی چوەسەر یونگی کە لە تەنیشتی کەمێک دور وەستاوە و وەک ئەوە وایە سەیری فلمێک بکات ھیچ خۆی تێک نەداوەو زەردەخەنەدەکات ماری پێی سەیر بوو چۆن دەبێت لەکاتی ڕودانی شتێکی وا مرۆڤ وا بەئاسایی زەردەخەنە بکات ماری لەبیر کردنەوەکەی ھاتە دەرەوەبەھۆی قسەکانی بەڕێوبەر نامجون

"کەسی تر ناڕەزایی ھەیە؟" نامجون بەلوت بەرزیەوە وتی کاتێک ھێشتا دەمانچەکەی لەدەست بو یاری پێ دەکرد
ھیچ کەسێک بوێری نەبوو بڵێ بەڵێ لەکاتێک دا ھەموان ناڕازی بوون بۆیەبێ دەنگیان ھەڵبژارد .....بەڕێوبەر نامجون زەردەخەنەیەکی لاری کرد و ئاماژەی بە پاسەوانەکان کرد کە ئەو پیاوە ببەن کەھێشتا بەھۆی ئازاری قۆڵی ھاوار و ناڵەیەتی ....دواتر دوبارە دەستی بەقسەکردن کردەوە

"لەمەودوا...ئێمەکاتژمێر ١ تاکو٥ کاردەکەین لەو ٥ کەتژمێرە ١٠خولەک پشوتان ھەیە پێشتر ٥خولەک بوو بەڵام من دڵم باشەکردم بە ١٠خولەک ئێوەدەبێ سوپاس گوزاربن کەبەڕێوبەرێکی وەکو منتان ھەیە " بەزەردەخەنەیەکی گاڵتەجارانەوای دەوت وەک ئەوەی گاڵتەی بەشێوەی زیندانیەکان بێت......ھەندێک لەزیندانیەکان خەمبار بوون ..ھەندێکیشیان خەریک بوولەتوڕەیابتەقنەوە..ئەوان ئەو قسانەی بەڕێوبەر نامجون ..ئەو ڕەفتارانەی بەسوکایەتیەکی گەورەھەژمار دەکەن ...لەولاشەوەماری ھەر سەیری ئەو خوێنەدەکات...کەلەسەر زەویەکەکەوتوە...وەشتێکی بیر کەوتبۆوە

𝗳𝗹𝗮𝘀𝗵 𝗯𝗮𝗰𝗸

"باوکە ئەچی بۆ کوێ؟!"

"ئەڕۆم کەمێک دار دێنم گیانەکەم"

"باشە"

پاش نیوکاتژمێر

کارەبای ماڵەکەبڕا ماری زۆر لەتاریکی دەترسێت .....

"دایکە؟" ماری بەترسێکی زۆرەوەھاواری کرد کاتێک لەسەر قەنەفەکە ھەستایەوە

بەڵام ھیچ وەڵامێک نەبوو

"تۆلەکوێی دایکە؟! من دەترسم تکایە" بەقورگی گریانەوە ھاواری دەکرد

بەناچاری چوەدەرەوە

بینی ماڵی ھاوسێکەیان ڕوناکەواتەکارەبای ئەوان نەبڕاوە ماری نزیک بۆوە لەماڵەکە...بەڵام....کارەباکەی ئەوانیش کوژایەوە .....ماری گوێی لەدەنگی گورگ بوو ...زۆر دەترسا...تا..ڕای کرد بۆماڵی ھاوسێکەیان لەترسا ..بێگومان کەس لەماڵەوە نیە ماری نازانێ دایکی بۆ کوێ چوە ..باوکیشی لەدارستانەکەیە خەریکی دار کۆکردنەوەیە..بۆیە ناچار بوو بچێتە لای خاتوو گێڵدا (مەبەستی ژنەکەی ھاوسێیانە) ....ویستی لەدەرگابدات...بەڵام..پاڵێکی بە دەرگاوە نا کرابۆوە چوە ژورەوە.....تاااااا....پێی کەوتە سەر شتێکی لیق(لەبەر ئەوە زانی لیقەلەبەر ئەوەی پێڵاوی لەپێیانەبوو لەترسا تەنھا گۆرەویەک نەبێ یانی بەس گۆرەویەکی لەپێ بوو) سەیرێکی کرد تاریک بوو....ھیچی نەدەبینی ..بەڵام دەیزانی ئاو نیە لەبەر ئەوەی ئاو لیق نیە..وە ئەوشتەی کە بەپێیەوە بوو ڕەنگی تۆخ بوو لەتاریکیا ڕەنگی ڕەش دەچوو دەیویست بزانێ چیە....چوە بەر پەنجەرەی ژورەکە کە کەمێک ڕوناکی مانگی لێ دەھاتەژورەوە ...پێی خستە بەر پەنجەرەکەبۆ ئەوەی بزانێ چیە ...بەڵام چییییی بینیی!!!!....خوێن....ماری یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەخوێن زۆر تێک دەچوو قیژاندی کاتێک خوێنەکەی بینی

زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️Where stories live. Discover now