ھەروشەیەک کە لێرەدا دەنوسرێ ماناو ھۆیەکی تایبەتی ھەیە کەلەوانەیە ھەستی پێ نەکەی ! چێژی لێ ببینن(:•
•
•
•
•
<ھەر بەڕاست بکوژەکە
لەزیندانەکەیە؟؟>_
____________________________________
ᶻᵃʳᵃ ᵖᵒᵛ
"تۆ درۆ دەکەیت تایھۆنگ!"
"بۆچی دەبێ درۆ بکەم زارا؟!" زۆر بە ئاسایی وتی و پشتی بە دیوارەکە دا
منیش سەیریم دەکرد ئایا دەبێ ڕاست بێ __نەخێر زارا گەمژە مەبە تایھۆنگ درۆزنە بێگومان شتێکی لە ژێر سەرە ئەگی نا بۆچی دێ بۆ لای من و سەبارەت بە ماری ئاگادارم دەکاتەوە
"بیر لە چی دەکەیتەوە؟؟" وتی و چاوەکانی کز کرد
"ئەمە ناچێتە ئەقڵمەوە "
"چی؟"
"ھەر ئەوەی کەوتت ماری خۆی بە بێتاوان نیشان دەدا__وە ئەو ھەوڵ دەدات بەڵگەکان ون بکات __تۆش پێت وانیە ئەوە دور بێ لە ڕاستیەوە"
سەیری دەکردم و زمانی بە لێویا دەھێنا پاشان پێکەنی __ئەوە توڕەم دەکات
"بۆ خاتری دۆزەخ بەچ نەفرەتیەک پێدەنیت؟؟" کەمێک بە ھاوارەوە وتم ئەویش پێکەنینەکەی زیاتر بوو سوێند دەخۆم کە ئەوە تەواو نیە
دوای کەمێک لە پێکەنین وەستا و ڕوخساری جدی بۆوە ئەو جۆرێکە لە ڕۆبۆت ؟! کە بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات
تا زۆر بە خێرایی ھاتە پێشەوەو منیش چاوەکانم فراوان بون بەڵام حیسابی ئەوەم کردبوو ئەو چەقۆیەم دەرێھێنا کە ئەو ھەموو ماوەیە شاردبومەوە لەبەرامبەر ملیم ڕاگرت ئەویش لەبەرامبەرم وەستا و زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد
گەر تۆ شارەزایی تایھۆنگ بیت __ئەوا بەھیچ شێوەیەک بێ چەک ناچیت بۆ لای ئەو کە من دەڵێم چەک مەبەستم دەمانچە نیە__بۆ نمونە بەردێک یاخود چەقۆیەک وەک من بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخۆت بکەی __ئەو ھیچ جێگای متمانە نیە__
"چیە زارا__ئەبینم بوێربوی" وتی و زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد
"تەنھا تۆم بەباشی ناسیوە__" وتم و زەردەخەنەکەی نەما
ماوەیەک ھەروا بەبەتاڵی سەیری دەکردم دواتر زۆر بە خێرایی کە خۆشم نەمزانی چۆن بوو چەقۆکەی لێبردم و لە دواوە شانەکانی گرتم بە بەھێزی منیش ڕەق بوم __پێشبینی ئەوەم نەکردبوو__ھھ بیرت لە چی دەکردەوە زارا لەکۆتاییدا ئەو سەرۆکی مافیایەکی گەورە بوە__بەباشی لەوشتانە شارەزایە__ئێستا من چیم بەسەر دێت؟!
BINABASA MO ANG
زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️
Fanfictionئایا من بەشێک بووم لە پلانی بکوژەکە؟!!!! کەبەھۆی ئەوەوە کەوتومە ئەو زیندانەسەیرە دۆزەخیە!!! 𝑘𝑖𝑚 𝑛𝑎𝑚𝑗𝑜𝑜𝑛 𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑜𝑦𝑢𝑛𝑔 𝑚𝑖𝑛 𝑦𝑜𝑜𝑛𝑔𝑖 𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛 ꧁ئەو چیرۆکە ھەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەرێتەوە وەرگیراونیە لەھیچ شوێنێک꧂ ...