🅟︎Ⓐ︎🅡︎Ⓣ︎10

4.5K 802 764
                                    

<ئەو یاریە ترسناک و بێ سنورە چیە کە یونگی دەیەوێ لەگەڵ ماری بیکات؟؟>





______________________________________

z̥ͦḁͦR̥ͦḁͦ p̥ͦO̥ͦv̥ͦ

"زارا ___زاراااا" گوێم لە دەنگێک بوو کە بەچرپەیەکی نزیک لەھاوار بانگی دەکردم کاتێک من ھێشتا لە خەودا بووم سەرەتا وام زانی کە ئەوە خەونە یان دوبارە خەیاڵێکی منە __

"زارااااا" کاتێک دوبارە بانگکرام زانیم کە ئەوە خەو نیە چونکە کەسێک ڕایدەوەشاندم _وام زانی ماریە کە بانگم دەکات بەڵام ناکرێ زەنگی سەخت لێی دابێت __گەر ئەوە بێت من ھەموو کات بە ئاگا دەبم__دەبێ لێدابێ و من گوێم لێ نەبوبێ__ھەرگیز نابێ خەوم ئەوەندە قورس بوبوێ__

بەھێمنی چاوەکانم کردەوە ھێشتا کەمێک لێڵی ھەبوو نەمدەتوانی بەباشی ئەو کەسەی بەرامبەرم ببینم بەڵام زانیم کە خۆر ھەڵھاتوە __چاوەکانم خوراند و دوبارە سەیری ئەو کەسەم کردەوە کە بانگی دەکردم __سەرەتا وام زانی ھێشتا لەخەودام ئەوەش یەکێکە لە خەونە ناخۆشەکانم دوبارە چاوم بەبەھێزی خوراندەوە ئینجا سەیریم کرد شۆک بووم بەخێرایی ھەڵسامەوە ئەمە بۆچی ھاتوە بۆ ئێرە ویستم قسە بکەم بەڵام دەمی گرتم

"ئێستا قسە مەکە زارا __" وتی و سەیرێکی کاتژمێرەکەی کرد پاشان سەیری کردمەوە بە ڕوخسارێکی بە تاڵەوە"ئێستا کاتژمێر٨:٢٠خولەکی بەیانیە لەگەڵ لێدانی زەنگەکە تۆ دێیت بۆ ئەو شوێنەی کە ئەو ڕۆژە قسەمان کرد تێدەگەی ؟!" وتی و چاوەکانی بزر کردەوە لێم منیش ئەوەی ناو دەمم بوو قوتم دایەوەو سەرم بەباشە جوڵاند پاشان زەردەخەنەیەکی کردو ڕۆشتە دەرەوە __ھەناسەیەکی ئاسودەم ھەڵمژی و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم و دەستم کرد بە بیرکردنەوە باشە چۆن ھاتە ژورەوە خۆ نابێ کوڕێک بێتە بەشی کچانەوە ئەوێ پڕی سەربازە ھەروەھا بەردەرگای ھەموو ژورەکانیش دوو پاسەوانی لێیە__شتێک ھەیە تۆ تێیناگەیت زارا__بێگومان شتێکی شاراوە لەدوای ئەوە ھەیە __

پاشان بەخێرایی ھەڵسامەوە لەسەر سیسەمەکەم دانشتم

بەنەفرەت بی چی لەمن دەوێت؟! ناکا دوبارە __نانا زارا ئەوە کۆتایی ھات بەلایەنی کەمەوە پێم وایە کە وابێت__بەڵام چی گەر دوبارە داوام ئەوەم لێ بکاتەوە__ئای خوایە من خۆم توشی چی کرد __

بەھێمنی لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم و سەیری کاتژمێرەکەم دەکرد

من تازە ناتوانم دوبارە بخەومەوە چاوەڕێی زەنگی سەخت دەکەم__بێگومان نامەوێ ئەو گەمژەیە ھیچ بیانویەکی ھەبێت__بەڵام ئەوە کێشەیە زارا ئەو بتوانێ بەو ھەموو پاسەوانەوە بێت بۆ لای من__ئەوا ھیچ جێگای ئاسودەیی و متمانە نیە__بێ گومان گەر ھەڵە بکەم بەرامبەری دوور نیە بشمکوژێ__ھێمن بە زارا ھەموو شتێک باش دەبێت__بەلایەنی کەمەوە دەتوانم وا بڵێم بۆ ھێمنکردنەوەی خۆمಠ_ಠ

زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️Where stories live. Discover now