🅟︎Ⓐ︎🅡︎Ⓣ︎ 𝚂𝚎𝚌𝚘𝚗𝚍 𝚆𝚊𝚛

3.6K 673 1K
                                    

ئەقڵتان بێنەوە لە جەنگی یەکەم ئازیزەکانم ئیستا کاتی جەنگی دووەمە✍︎














< بۆچی جیمین ئەم کارانە بۆ ماری دەکات؟؟>


_______________________________________

دوای دوومانگ

𝙼𝚊𝚛𝚒 𝚙𝚘𝚟

ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی بەلوتم وە دامەوە بە دەمم! ئەمە کارم بوو بۆ ئەوەی ئاسودەیی بە ناخم ببەخشم بەرامبەر ئەم بارانەی دەرەوە! لەدەرەوە بارانێکی بەھێزە! بەڕاستی ئێرەش سەیرە سەرەتا من وامزانی کە بیابانە کە دەوروبەرمان لیم بوو وە پلەی گەرمی زۆر بەرز بوو! بەڵام وابزانم بەھەڵە داچووم ئێرە دورگەیە! بەڕاستی بایەکی سارد لە دەرەوە دێ! ئێمە لە پایزداین لەگەڵ ئەم بارانە! واو! ھەرچۆنێک بێ لەسەر سیسەمەکەم دانشتبووم وە لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد! ڕوم لە پەنجەرەکە بوو! حەزم بەکەشی باراناویە! ئەم دوو مانگە زۆر شت گۆڕا وە زۆر شت شیبویەوە وە ھەروەھا ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو ڕویدا! دوای کوژرانی تایھۆنگ کە دەرچوو برای بەڕێوبەر نامجونە! بەڕێوبەر نامجون شێت بوو وە وەک شێتێک دەگریا بۆ براکەی من لێی ناگرم ئەمە برایەتی...لەخوێنی خۆیەتی! وەبەڕاستی زۆر پرسیار لەناو زیندانیەکان دروست بوە! دەڵێن ئاخۆ بەڕێوبەر نامجون! بۆچی براکەی ھێناوەتە زیندانەوە؟! بۆچی ڕزگاری نەدەکرد خۆ ئەو بەڕێوبەری ئێرەیە! بۆچی جلەکەی ڕەش بوو! لەگەڵ ئەوەی ئەو برای بوو! لەھەمووی گرینگتر بۆچی شاردیەوە کە برایەتی؟! ....ئەمانە ئەم پرسیارانەن !کەلەمێشکی زیندانیەکان دروست بوون! وە بێ وەڵامن!....بەڕێوبەر نامجون ڕازی نەبوو کە تەرمی براکەی لە گۆڕستانی زیندانەکە بشاردرێتەوە! لەگەڵ ئەوەی دەبێ تەرمی ئەم تاوانبارانەی کە لە زینداندا دەمرن دەبێ لە گۆڕستانی زیندانەکە! بشاردرێتەوە! بەڕێوبەر نامجون ڕازی نەبوو! بە فڕۆکەی تایبەتی تەرمەکەی بردەوە بۆ کۆریا و خۆشی لەوێ مایەوە تەنھا سێ ڕۆژ بەڵێ سێ ڕۆژ و بەس! وە دواتر گەڕایەوە! بە جلی سادە ڕەشەوە! وە چل ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند لەگەڵ ئەوەی ماتەمینی تەنھا سێ ڕۆژە بەڵام بەڕێوبەر نامجون چل ڕۆژ قەدەغەی کرد کە ھیچ کەس پێبکەنێت! یاخود گاڵتە بکات! وە کارکردن وەستا!  قەدەغەی کرد کە پیاوەکان ڕیشیان بتاشن لەماوەی ئەو چل ڕۆژەدا!! وە لەم ماوەیەدا خواردنەکان زیاتر کەم بونەتەوە! وە بەڕێوبەر نامجون! ھەموو شتەکانی قورستر کردوە! پێشتر زەنگی سەخت کاتژمێر نۆ لێی دەدا بەڵام ئێستا کاتژمێر ھەشت لێدەدات...بەڵێ...ھەموو زیندانەکە بە بێ دەنگی مایەوە! وە لەگەڵ خەمباری بۆ تایھۆنگی بێ ئابڕو! ڕاستە ئەو مردوە بەڵام کاتێک بیرم دەکەوێتەوە چۆن دەستی لێدەدام وە دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی وازم لێبێنێت! لەبیرکردنی ئەمانە بۆ کچێک ئەستەمە! کچ بوون ئاسان نیە! وە دەبێ ئازار بکێشی و باجیش بدەی وە ببی بە قوربانی بێ ھۆ! وەک و من بووم بە قوربانی و ھاتمە ئێرە! وە بووم بە قوربانی گورگی ڕەش! کاتێک بیرم دەکەوێتەوە! کە چەندە بێ دەسەڵات بووم لەژێر دەستی تایھۆنگ نەفرەت لە خۆم دەکەم! بەڵام خودا تۆڵەی ئەم فرمێسکانەی منی لەم ناپیاوە کردەوە کە لەوکاتەدا دەمڕشت!............پاڕک جیمین ئەو سەیرە! بەڵام بەڕاستی ئەو منی ڕزگار کرد! گەر ئەو نەبوبا! ئەوا.....ئاھ ! ھەر نامەوێ بیریشی لێبکەمەوە! وە من سوپاسی ئەو دەکەم! لەم ماوەیەدا من ھەست بە شتێک دەکەم لە ناخم! بەڕاستی بیری ئەوکاتە دەکەم کە لەباوەشی خەوم لێکەوت! وەک لای لایە بوو بۆم! بەشێوەیەک دەمەوێک ھەموو شەوێک بە ئاسودەیی لەباوەشی بخەوم! وە ھەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەم! من لەگەڵ ئەو ھەست بەخۆشی دەکەم وە دەمەوێ ھەست بە لێدانی دڵی بکەم! من نازانم بۆچی؟!بەڵام ........... من دەزانم ئەو تایھۆنگی کوشت!!!

زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️Where stories live. Discover now