🅟︎Ⓐ︎🅡︎Ⓣ︎19

3.8K 674 1.2K
                                    

بکوژەکە بەوڕادەیە زیرەکە..کەوای کردوە بەھیچ شێوەیەک گومانی لێ نەکەیت..!!






چێژلەم پاڕتە جیاواز و ئاڵۆزە ببینن㋛︎









<تایھۆنگ لەلایەک دڵسوزی ماریە..وە لە لایەکیش خراپکردنیەتی لای زارا..پلانەکە چیە؟؟>



________________________________________

y̶o̶o̶n̶g̶i̶ p̶o̶v̶

کاتژمێر 2:00ی شەو

"نۆبەی تۆیە سام!"

"ئۆوو باشە..من ئەوە دەکەم..!"

کارتێکی تری فڕێدایە سەر مێزەکە ..بەڵێ ئێمە خەریکین یاری کارت دەکەین..لە شوێنە نھێنیەکە لەگەڵ بونی میوزیکێکی ئارام بۆ ئارام بونی مێشکە زیرەکەکەم!..ھەرچەندە من حەزم بە ڕۆکە( جۆرێک لەمیوزیکی بەرز و ڕاپ)..بەڵام ئەمەشیان خراپ نیە..

"ئێ..یونگی پێت نەوتین چۆن توانیت لە ژورەکەت بێیتە دەرەوە ..؟! ئەمە سەیر نیە؟!" مایک وتی ..ئەویش یەکێکە لەتاونبارانی نھۆمی یەکەمی کوڕان
تەنھا بە زەردەخەنەیەک پشت گوێم خست....

"ئۆوو..مایک..تۆ ھێشتا یونگی ناناسی..ئەگەر بتناسیبایە ئەوا ئەو پرسیارەت نەدەکرد!!" سام لە شوێنی من وەڵامی دایەوە وابزانم ئەمە تەواو بوو بۆ ئەو(وەڵامێکی باش بوو) ..

"ھێی یونگی..تۆ خەریکی یاریەکی تریت کە زۆر ناتبینین!؟" ئەوانە..کردەوەکانم دەناسن

"با بڵێن بابەتێکی لەو شێوەیەیە..!"

"کێیە؟!" ئێستا ئەمە پێویست نیە بۆ ئەو

"وابزانم باش نیە ناوی لێقەوماوان..ئاشکرا کەین..!!" من بەفیزم لە قسەکانم وە ئەمەش وای لەوان کرد دەست بکەن بە پێکەنین..!

"تۆ بەڕاستی دڕندەی پیاو!" وابزانم ئەمە تەواوە بۆ من..

"بەڵام ئەمە بزانن یاریەکانم ڕاستین..من گاڵتە ناکەم!!!" ھەموان دەنگی سەرسوڕمان و بەھێزیان دەرکرد وەک ئامرازێک بۆ من...

"ھێی یونگی بۆچی نایەی قژت ڕەش بکەمەوە..ئاوا باشتر نیە..!"

"وازی لێبێنە ئاوا قۆزترم..!"

"کورە قۆزی چی..بۆ مەگەر یەک کچ ئەوێرێ نزیکت بکەوێ..ئەم قۆزیە بەکەڵکی ھیچ نایە گەر بۆ ئەمە نەبێت!!" سام ناڕەزایی دەربڕی..ئەمە کۆمیدی بوو..وە وای کرد بە دەنگی بەرز پێبکەنین..بێگومان ھەتا منیش...

زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant