<پێت وایە خوێنەکەی دەستی پاڕک جیمین خوێنی جۆرج بوو بێ؟؟>
________________________________________
دوای یەک ھەفتە!
کاتژمێر 9:11 خولەکی شەو
Ⓩ︎Ⓐ︎Ⓡ︎Ⓐ︎ Ⓟ︎Ⓞ︎Ⓥ︎
"زۆر سوپاس!" شۆرباکەم لە دەستی جۆنگکوک وەرگرت..ئەوم چەند ڕۆژێک لەمەو بەر ناسی..بەڕاستی کوڕێکی شیرینە..وە یارمەتی دام...بەوەی کە بەنھێنی شۆربایەک بۆ ماری ببەم..ئەو حاڵی ھیچ باش نیە..من زۆر خەمی ئەومە دەترسم..کە لەدەستی بدەم..بەڕادەیەکی زۆر خەمی خواردوە...تاکە ھیوای نێژرا...ئیتر ئەو ھیوای نەماوە..مرۆڤ بێ ھیوا..زۆر بە ئازارە..ژیان بکات..!! بەڵام من ھەموو ھەوڵی خۆمی لەگەڵ دەدەم ...وە لەماوەی ئەم ھەفتەیە ھەر لە لای بووم...بەڕاستی ئەو بەتەواوی بێ ھیوا بوە..! وە شکاوە..کاردەکات ئاگای لە خۆی نیە...نان کەم دەخوات لەسەر ماندوو بونەکەی خەوی زیاتر کم بۆتەوە......وە زۆر بیردەکاتەوە..من نازانم بیر لە چی دەکاتەوە...بەڵام..ئەو زۆر بە قوڵی بیردەکاتەوە..!..منیش ھیچ پرسیارێکی لێ ناکەم..نامەوێ زیاتر ماندوو..و بێزاربێت..وەھەروەھا لەگەڵ ئەم ڕوداوە کابوسی زۆر دەبینێت..لەبەر ئەوەی من لای ئەو دەخەوم ..وە لەباوەشی دەگرم..دەتوانم بڵێم کە ئەوە ھەموو شتێکە دەتوانم بیکەم..بۆی...وە ئاگادارم کە شەوان لە ژێر جێگا دەگری..منیش لێی دەگەڕێم و..زیاتر لەباوەشی دەگرم..ھەر ھیچ نەبێ ئازارەکەی ناخی بە گریان دەردەکات...!!..یاخود کاتێک کابوس دەبینێت و زۆر خێرا ھەڵدەستێتەوە کە بەخەبەر دێم لەگەڵی وە دەگری..وە زۆر خەو بەو پیاوە دەبینێت...جۆرج!!..!!..ھەتا جاری وا ھەیە لەناو خەویش دەگری..بەڕاستی ئازار تا لوتی ھاتوە...ئەو گوناحە...وە منیش چیم لە دەست بێت بۆی دەکەم..!
"زارا؟!" وازم لە بیرکردنەوە ھێناو سەیری جۆنگکوکم کرد ..کە سەمونێکی لەدەست بوو..!!
"ئەمەش ببە بۆ میرو...وە پێی بڵێ کە وا لە خۆی نەکات...ئاگاداری ببە...باشە؟!" سەمونەکەی پێشکەش کردم و منیش بە زەردەخەنەوە وەرم گرت ڕوخساری نیگەرانی بە ئاشکرا دیار بوو..ئەو بۆی باس کردم کە لەگەڵ ماری...یەکتریان ناسیوە...بەڵام ماری ئەمەی بۆ باس نەکردبووم...وە ئێستاش ناپرسم تاوەک و کەمێک دێتەوە سەرە خۆی...!..وە ئەو بەڕاستی خەمی ماریەتی!!
"باشە سوپاس بۆ تۆ جۆنگکوک!" ...سەرم دانەواند وەک ڕێزێک بۆ ئەو..ھەرچەندە من کۆری نیم..بەڵام ئەو کۆریە..وابزانم ئاوا سوپاس و ڕێز بۆ یەک دەردەبڕن..!
"شایەنی نیە...! وە ھەر چیەکتان ویست پێم بڵێن..!! باشە؟!"
دوبارە زەردەخەنەم پیشان داو سەرم بەبەڵێ جوڵاند...وە بەڕێکەوتم بۆ لای ماری...!!
DU LIEST GERADE
زیـــــــــندانیــــــ ســـــــــەیر⚠︎︎||✔️
Fanfictionئایا من بەشێک بووم لە پلانی بکوژەکە؟!!!! کەبەھۆی ئەوەوە کەوتومە ئەو زیندانەسەیرە دۆزەخیە!!! 𝑘𝑖𝑚 𝑛𝑎𝑚𝑗𝑜𝑜𝑛 𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑜𝑦𝑢𝑛𝑔 𝑚𝑖𝑛 𝑦𝑜𝑜𝑛𝑔𝑖 𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛 ꧁ئەو چیرۆکە ھەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەرێتەوە وەرگیراونیە لەھیچ شوێنێک꧂ ...