ـــــــــجەنگکـــــــــووکــــــــــــ
چاوەکــــــانم بەزۆر دەکردەوە،لەکاتێکدا هەســـتم بەدەست و قاچ بەستراوی خۆم دەکــــــرد .وەک ئەوەی نەیانەوێـــت هیـــچ جوڵەیەک بکەم .
براژانگەکانم لەگەڵ یەکتردا جووت بوبون و هەوڵمدەدا لێکیان جــــــودا بکەم .چاوەکانم هەڵبڕی و چەندین جار تروکاندم،بەڵام تەنها ژورێکـــی تاریکم بینی لەگەڵ دەرگایەکی ڕەنگ ڕەساسی لەڕوومدابوو .
هەســـتم بەجەستەم دەکرد لەسەر تەختەیەکی زبر
بێگومان لەسەر کورسیەک بەسترابـــوومەوە کاتێک تەواوی جەستەم دەجوڵاند بۆئەوەی خۆم لەو کورسیە ڕزگاربـــکەم . لاشــــــەی تای و جاک و جێسیم بینی کەبەهەمان شـــێوەی من لەدوور منەوە بەسترابونەوە.
دڵنیـــابووم لەوەی ئەوانیــــــش وەک من بێهۆشکراون .
هەوڵمدا بەبانگکردن لەو بێ هۆشیە هەڵیانبسێنم ."تایهیـــۆنگ ، جێــــــسی، جــــــاک !!"
پەرۆشـــی یەک جوڵەی بچوک بووم لەوانەوە،بـــەڵام بێســــــوود بـــوو .
ئێـــمە بۆچـــی لێرەیـــن ؟!
دواجار کەلەبیرم بـــێت،ئێمە لە خانووە نهێنیەکەبووین .
ئەو کاتەی دەرگاکە کرایـــەوە ، ئـــاهـــ ئەو کەســـە
کـــیم هۆنگ جـــوو بوو !
ســـەرۆکـــی مافیـــای کـــۆریـــا ؟!
بەڵام بووەســـتە !؟ چـــۆن ؟! ئەوان ئێمەیان دۆزیـــەوە .!
چاوەکانم تا ئەو ساتەیان بیـــنی کەگوێم لەدەنگ و ڕەنگی ئەوبــــــوو .
لەپاشـــان هەســـتم بەگازێک کرد کەبەئەستەم هەناسەم پێدەدرا و لەشوێـــنی خۆمدا کەوتمە سەر زەوی .
ئـــەمە کۆتا ساتی من بـــوو !؟.
دەبـــێ ئەوان بەهۆش خۆیـــان بێنمەوە .ئێرە ترسناکتریـــن شوێـــنە ! من دەبـــێ ڕزگاریـــان بکەم .
نامەوێ هیـــچ کامیان لەدەست بدەم وەک جیمین.
هەرگــــــیز بۆ ڕۆژێکیش نەم ویستووە تێکەڵاوی لەگەڵ ئەم مافیانەدا بـــکەم !
دەزانـــم ئەمە سەیرە لاتان لەکاتێکدا من خـــۆم مافیام و مافیای تر لەژیان قبوڵ ناکەم !
دەتـــووانم دواتر ئەمە ڕوون بکەمەوە ،بەڵام ئێســـتا پێویســـتە ئەوان بەخەبەر بێـــنم
"هێـــــــــیییی....تایهیـــۆنگـــــــــــــــ"
ئاڕاستەم لەڕووی تایهیۆنگ بوو ، تا بجوڵێت و گوێی لێم بێت .،بەڵام هەر زوو تیشـــکێک تەواوی ژورەکەی ڕووناک کردەوە کەلەدەرگاکەوە هاتە ژورەوە !
کەوایـــە دەرگاکە کرایەوە ! لەلایەن کێوە؟!"دەبــــــینم تۆ زووتــــــر بەخەبەرهاتی !"
بەدەنگێکی گاڵتەجاڕیەوە وتی و لەبەرامبەرم دانیشت .بێگـــوومان جگە لە کـــیم هۆنگ جوو کێی ترە !"بـــۆ لێرەیـــن"
بەڕقەوە لێم ڕوانی و وتـــم ."چـــاوشارکێکەت کۆتای هات ، وابزانم من براوەم بەئاشکراکردنی تۆ لەناو کونی جرجدا ."
دوبارە بەگاڵتەپێکردنەوە قسەکانی کرد و لەکۆتا وشەیدا پێکەنی .
YOU ARE READING
100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔
Action"تـــەنهـــا ســـەد ڕۆژ! !" هەموو مافێـــکی ئەم پەرتوکـــە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم© نــــــوسەر:میـــنۆ Publish date:11/09/2020