"هێــــــواش ....شــــــش !"
جەنگکوک وتی کاتێ نوشتابۆوە لەژێر دارەکە خۆی شاردبۆوەو جێسی بەدوایەوە بوو نوشتابۆوە خەریک بوو قاچی هەڵخڵیسکێت و بکەوێـــت."بــــــۆچـــی ناڕۆیـــت !؟ ئەوانە کێـــن "
جێسی کەمێک لێوی لەگوێی جەنگکووک نزیک کردەوەو وتی ."ئەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییـــە سەرەتا دەبێ ئەو پیاوانەی ئەو لایه بڕۆن "
جەنگکووک وتی لەکاتێکدا بەردەوامە لەسەیرکردنی دەریاکەو بەدزیەوە سەرەتاتکێیەتی ،جێسی بەهێمنی لەدواوەی ئەوی دەڕوانی ....کەشەکە هێمنەو تەنها گوێیان لەهەناسەی یەکترە .شـــەوێـــکی تاریـــکە ئەوان خۆیان حەشارداوە و لەو بەندەرە دەڕوانن کەجگە لەڕوناکی مەشخەڵی ئاگری دەستیان و مانگ کەلەناو دەریاکەدا دیارە .
هیچ ڕوناکی تر بوونی نییە .ئەوان لەمشتومڕدان لەسەر ڕێکەوتنەکەیـــان ."با کەســـێک بچێـــتە لای جەنگکووک پێی بڵێـــت ناتوانین لەوە زیـــاتر چاوەڕێ بکەین .."
جێسی لەپێشەوەی تایهیـــۆنگ بوو خۆی حەشاردابوو بەهەمان شێوەی ئـــەوان لەو چەتە و بازرگانانەیان دەڕوانی."جـــەنگکووک خۆی دەزانـــێ چی دەکات"
تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی چاوی لەسەر بەندەرەکە لاببات .پاش نیـــو کاتژمێـــر ...کاتێـــک پیاوەکان ڕۆشتبـــوون .
جەنگکووک دەستەکانی بەئاماژەی جوڵان بۆ پێشەوە دەرخست بەهێواشی و یەک لەدوای یەک هەموویان بەخشکەی سەر پێیەکانیان بەنوشتاوەی ڕۆیشتن .تا گەیشتنە بەندەرەکە ."واهـــــــــ کێ دەبینـــم پیــــــاو "
ئەوەی بەرامبەری بەزەردەخەنەکانی کەددانی دەرەخست بەرەو ڕووی جەنگکووک دەڕۆی و دەستی ڕاکێشابوو بۆ تەوقەکردن .
جەنگکووک دەستی گرت و پاشان شانیان دا لەیەک ."چـــی دەکەی لـــێرە !"
پیاوەکە لێی پرسی و سەیری ئەوانەی دواوەی جەنگکووکی کـــرد ."بابەتێـــکی درێـــژە ، ئێستا کاتی نییە ، هەرچـــی زووە دەبێـــت لەکۆریـــا بچینە دەرەوە"
جەنگکووک وتی و لەپیاوەکانی ئەوی دەڕوانی"مـــن گەشـــتێکم هەیە بـــۆ تایلەنـــد ئەم شەو دەرەچـــم "
پیاوەکە وتی و لەجەنگکووکی ڕوانی بۆ وەڵام .جەنگکووک سەری سوڕاند و سەیری دواوەی خۆی کرد و پاشان ڕووی کردەوە ئەو وتی بزەی کـــرد
"بێـــگومـــان ""زۆر باشـــە پیـــاو ، ئێمـــە دەمامک و کڵاومان پێیە باشترە لەبەری بکەن ، هەروەها بگرە ئەم کراسە لەبەربـــکە شەرمـــە ئەوها بێکراس !"
پیاوەکە وتی و کراسێکی بۆ هەڵدا بەبزەوە .
YOU ARE READING
100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔
Action"تـــەنهـــا ســـەد ڕۆژ! !" هەموو مافێـــکی ئەم پەرتوکـــە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم© نــــــوسەر:میـــنۆ Publish date:11/09/2020