بەپەلە هەستام لەخەوو خۆم ئامادەکرد پێش جەنگکوک لەناو ئۆتۆمبێلەکە حازربووم و چاوەڕێیم دەکرد خواردن تەواو بکات و سەربکەوێت
کاتێک سەیرم کرد بەجەستە پیاوانەیەکەیەوە هاتە دەرەوە ماسولکەکانی قۆڵی هێندە گەورەبوون وای کردبوو بەتەواوی چاکەتەکە هەڵچنێت و لەناویدا دەربکەوێت لەگەڵ یەخەی قەمیسەکەی کەڕیباتی نەکردبوو و سێ قۆپچەی سەرەتای کرابۆیەوە درۆناکەم ئەو عەینەکە ڕەشە و قژە درێژەکەی بەس لەخۆی دەهات زۆر سەرنج ڕاکێش بوو وەک وابێت بەتایبەتی نەخشێندرابێت لەناو خەیاڵدا بووم تا هەستم کرد سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و لەئاوێنەی جامەکەوە بەئیشارەت پێی وتم بڕۆم منیش بەڕێکەوتم لەبەرد دەم کۆمپانیا وەستاین و دابەزی منیش ویستم دابەزم"تۆ دامەبەزە ...تای لەگەڵ تۆدێت فێری چەکت دەکا ئەمڕۆ "
جەنگکوک وتی و ڕۆیجێسی لەخۆشیا نەیەزانی چیبکات لەدورەوە سەیری جەنگکوکی دەکرد کەقسەی لەگەڵ تایدا کرد پاشان تای بەرەو ڕوی چوو سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت لەلای شۆفـــێرەوە دانیشت
"ئێ چۆنی جێسی دیارە دڵخۆشی"
تای وتی و قایشەکەی بەست"بێگومان توند خۆت بگرە زۆر دڵخۆشم "
جێسی و وتی زۆر بەخێرای پێی لەسەر بەنزین دانا تا بگەنە شوێنی مەشقەکە
پێکەوە دەستیان کرد بەمەشق
"پێم وایه گەر هەڵسوکەوتت باش بکەی دەتوانی زوو متمانەی گەورەم بەدەستبهێینیت"
تای وتی و نیشانەی گرتەوە"نازانم بەڵام هەموو شت دەکەم بۆ ئامانجاکەم "
جێسی وتی و فیشەکێکی هاویشت"وا باشە نزیکت پێکات "
تای وتی و بزەی کرد"بێگومان "
جێسی وتی بەپۆزەوە خۆی بادا .*تۆ خراپەکارانت خۆشدەوێ ؟!*
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبــــــێت༻Mino༺
STAI LEGGENDO
100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔
Azione"تـــەنهـــا ســـەد ڕۆژ! !" هەموو مافێـــکی ئەم پەرتوکـــە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم© نــــــوسەر:میـــنۆ Publish date:11/09/2020