ــــــجێسیـــــــــ
بەدەنگ و بۆڵەی جەنگکوک خەبەرم بۆوە ...تۆزێ خۆم ڕێک کردەوەو بەقادرمەکان چوومە خوارەوە
"کێ سەرۆکی توڕەکردووە هااا ؟؟؟"
دەنگی پێڵاوەکانم تەواوی ئەو کۆشکەی گرتبۆوە ...چاوەکان هەموی لەسەر منبوو جەنگکوکم بینی لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتوە چومە بەردەمی و دەنکێک لەترێکەی بەردەمیم هەڵگرت و خواردم ....دڵنیابوومەوە کە ئێستا بەهەموو هێزی دەیەوێ بمکوژێ تەواوی خزمەتکارەکان شۆکبوبن لەو ڕەفتارەی .منیش بێ هیچ شتێک لەبەرامبەری دانیشتم .ــــــجەنگکوکــــــــــــــــــ
ئەوە چییە بەتەواوی ئەو شێوازی مافیایە بەڕاستی جوانە شەو بەجۆرە نەمبینی دەنگی پێڵاوەکانی لەسەر دڵم دەبیسترێت بوەستە ...........؟
چۆن توانی دەست بات بۆ موڵکی من توڕەبووم بەجۆرێک ئاگر لەچاومدا ئەبینرازۆر بەتوڕەی سەیرم کرد ...کاتێ نانی ئەخوارد
"کێ وتی کە تۆ لێرە نان بخۆیت هااااا ؟؟"
بەتوڕەی سەیرم کرد ...و هاوارم کرد
"چۆن بوێری دەکەیت ...تۆ نازانی من کێم"ــــــــــــجێسیــــــــــــ
دەمارەکانی ملی لە توڕەیدا دەرکەوتبوون بێ هیچ شتێک بێ ئەوەی سەیری بکەم
"خۆم وتم"
گرنگیم پێنەداو بەردەوام بووم لەخواردن .ـــــــــجەنگکوکـــــــــ
"هەر ئێستا هەمووتان بۆ دەرەوە پێش ئەوەی بەنۆره بتانکوژم "
بەهاوارەوە ....هیچ یەکێک لەکەس لەوناوە نەمابوو ...هەستام و بەتوڕەیەوە پاڵم نا بە کورسیەکەمەوە و بەرەو ڕووی چووم و لایەوە وەستام دەستیم توند گرت و لەگوێی نزیک بوومەوە
"گەر ئاوا بەردەوامبیت کۆتاییەکەی باش نابێت "ـــــــــجێسیـــــــــ
هەناسەکانی بەرگوێم دەکەوتن ...تەزویەک بەلەشمدامدا هات چۆن ئەکرێت ئەوەندە بەدەنگێکی سامناک قسەبکات ...ئاوڕم دایەوە بۆی ..تەنها یەک ئینجمان بەین بوو لەنێوان لێوەکانمان ..دڵنیابووم لەوەی هەناسەمان لەلێوی یەکتر وەرەگرت ...بێئەوەی دورکەومەوە وا مامەوەو چاوم لەناو چاویدا نوقم کرد و زۆر بوێرانە ..وەک وابێت لەسەر لێوی قسەبکەم وتم
"سزاکەم چییە"
چاوەڕێی وەڵامی بووم .ــــــــــــجەنگکوکــــــــــــ
"هەر لەدووەم ڕۆژتدا ئەبێ لەماڵەوە بمێنیەوە بۆ هیچ شوێنێکیش ناڕۆی"
دەستیم بەرداو ڕۆشتم بەتوڕەی .........
ـــــــــجێسیـــــــــــــــــــــ
"ئەی بەنەفرەت بیت"..من لەم کۆشکەدا چیبکەم ؟
هەستام و بەتوڕەی چوومە باخەکەی پشتەوە ..واو چەک ...شوێنی تاقیکردنەوە!بەدڵمە..دەستم کرد بەڕاهێنان هەرگیز پێشتر نەمکردوە بەڵام فیلمەکان تاڕادەیەکی باش وایان کردووە ئاشنای بم ...هەتا ئێوارە خەریکی بووم ڕاستی بڵێم نەمتوانی تەنها یەک دانەش بپێکم ...ماندووبووم چوومە چێشخانە ...وادیاربوو هێشتا نەهاتبۆوە ..ئاوم خوارد و چووە ژورەکەم لێوەکانم سڕی و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم و چاوم داخست ...نەمزانی کەوتمە خەوەوە..تا دەنگێک بەخەبەری هێنام ...چییە؟خزمەتکار بەهێـــواشی وتی
"سەرۆک جەنگکوک بانگت دەکات ""بۆ کاتژمێر چەندە ؟"
بەساردی پرسیـــمخزمەتکار بەنەرمی وەڵامی دامەوە
"کاتژمێر 10ی شەوە"
بەخێرای هەستام و چوومە ژورەکەی کەمێک سەرمسوڕما ژورەکە وێنە و کەلوپەلەکانی شتانێکی سەیربوون کەلەسەری ئاژەڵ هەڵواسرابوو.
دوێنێ شەو جوان نەمدی چونکە ڕوناکیەکەی کەمتربوو وە تەرکیزم لای ژورەکەنەبو .هاتمەوە هۆش خۆم و وتم
"بانگی منت کردبوو "ـــــــــــــــجەنگکوکــــــــــــــــــــــــ
پشتم تێی بوو هەر کە گوێم لەدەنگی بوو بەرەو ڕووی چووم و وەستام لەبەرامبەری بەدورری سێ ئینج...
"ئەوا کوا !!؟؟"جێســـی بەسەر سوڕمانەوە پرسی
".چی کوا!"
"ئەوەی لێوت "
بەلابزەیەکەوە وتــــــم"چیی ئەوەی لێوم "
دەستی لە لێویدا بەتێنەگشتنەوە پاشان سەیری کرد
".مەبەستت سوراوەکەبوو؟؟""بۆ لێت کردەوە پێش ئەوەی من تامی بکەم ؟"
جەنگکووک بەساردی سەیرم کردجێسی ئەوەی لەدەمیدا بوو قوتی دا ...ئەوە چی ئەڵێت بەساردیەوە وتی
" جا کێ مافی هەیە دەستم لێبات تا بشتوانێ لێوم ماچ بکا "
هەر دوودەستی کۆکردەوە بە موسەیتەری و ڕووی کردە لاکەی تر ."کەسێک هەیە"
بەلاپێکەنینێک وتـــم ، چاوەڕێی کاردانەوەی بـــووم
"وە ئێستاش بڕۆرەوە ژورەکەت "جێسی بێهیچ شتێک ڕۆشت بەڕاســـتی ڕابواردن پێی خــــــۆشە ، دەمێـــکە ئەم کارانە ناکەم .
*هەڵبژاردنی کەسایەتیم لەدەست خۆم نەبوو بەڵام خۆم پەرەم بەکەسایەتیەکەمدا *
.
.
.بەردەوامـــ دەبـــێـــتـــ
༻Mino༺
YOU ARE READING
100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔
Action"تـــەنهـــا ســـەد ڕۆژ! !" هەموو مافێـــکی ئەم پەرتوکـــە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم© نــــــوسەر:میـــنۆ Publish date:11/09/2020