Day3

2.8K 489 51
                                    

ــــــــــــجێسیـــــــــــــــ
هەستم بەپرژەیەکی سەرما کرد ...بەپەلە هەستام
"ئەوە تۆ چۆن بوێری دەکەی ئاوم پێدابکەی هااا "
.بەتوڕەی

خزمەتکار "ببوره خانمەکەم بەڵام گەورەم وتی کەوا بێم و ئاوت پیابکەم تا خەبەرت بێتەوە "

ــــــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
"تۆ بڕۆ ...پێویست ناکا داوای لێبوردنی لێبکەی"
.لەناو دەرگاکەدابووم چوومە ژورەوە ...خزمەتکارەکە ڕۆی

ــــــــــــجێسیـــــــــــــــ
"بۆ خاتری خوا ئێرە چ دۆزەخێکە ؟؟."...لەسەر سیسەمەکەم دانیشتم * ڕاستی لەوەی بەردەمم ئەڕوانی هەرگیز ئاوها نزیک و ڕوون نەمدیوە یەخەی کراسەکەی تا چوارەم قۆپچەی کرابۆیەوە تاتۆیەکی گەورە لەسەر سنگی بوو بەدڵنیای نەمدەزانی تاتۆکە چییە بەجوانی نەم دەزانی بەڵام بەڵام چاوەکانم فراوان بوبون لەجوانی خۆی و سامناکی دەموچاوی لەگەڵ تەڕی قژە درێژەکەی کەدڵۆپەکان بەسەر ڕوخساری و ملیدا ڕێیان دەکرد ...ئەی خوایە ئەو قاتە ڕەشە تەنها لەخۆی دێت * ...

ـــــــــجەنگکوکــــــــــــــــــ
"چییە تاتۆکەم جوانە"
بەفیزەوە وتم
"بوەستە تەواوی کراس و چاکەتەکەم لابەم تاتۆکانم ببینی "

ـــــــــــــــجێسیــــــــــــــــــ
*چی تاتۆی تری هەیە ،..ئەوە من چیدەکەم *
" هاااا نااا جا کێ تۆی بەلاوە گرنگـــە تا خۆت دەرخەی"
ڕووم کردە ئەولایەی کەچاوی ئەوی تیانابیـــنم
"ئێستاش بڕۆ دەرەوە باخۆم بگۆڕم "
بەساردی و توڕەی وتـــم

ــــــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
"حەزەکەم شتێکت پێبڵێم "
لێی نزیک بومەوەو چەناکەیم بەتوندی گرت
"گوێبگرە بزانە چۆن قسەدەکەی من لێرە ترسناکترین پیاوم بەیەک چرکە خۆشت نازانی چۆن دەتکوژم ...نەکەی فرمان بکەی بەسەرمدا تێگەیشتی "
پاشان بەتوندی بەرمدا .دڵنیابووم خراپ ئازارم دا .

"ئێستاش خێرا دێیت بەدوامدا "
جەنگکووک بەخێرای وتی و پێشکەوت .

ـــــــــجێسیـــــــــ
بەڕاســـتی ئەو سامناکە بێدەنگ مامەوەو
خۆم گۆڕی و بەدوایدا ڕۆشتم .


"سەرکەوە"
جەنگکووک وتی بەجێسی
پێکەوە لەگەڵ چەند پیاوێک ڕۆشتن بەئۆتۆمبێلێـــکی ڕەش ...

ــــــجێسیـــــــــ
تەنها لەدوایان دەڕۆشتم ڕاستی نازانم خەریکی چین ...دواتر لەخانویەکی تەواونەکراودا وەستان و چوونە ناوی من لەدواوەی جەنگکوک بووم تا کۆمەڵێک پیاو هاتن دیاربوو ئەوانیش مافیان بەڵام پێم وابێت خەڵکی ئەوروپا بوون .

.......


"بڕە پارەکەی وتم کوا "
بەساردی جەنگکووک بەئینگلیزی وتی

"ئۆوه بەڕێز جەنگکوک ئەمەوێ بڵێم ئێمە پاشگزبوینەوە بڕی پارەکەت زۆر زیاترە لە کۆکاینەکانت "
جاک بەفیزەوە وتی .

جەنگکوک زۆر توڕەبوو بەجۆرێک چاوەکانی ڕەنگی سوریان گرتبوو ...زۆر بەخێرای هەڵساو هەردوو چەۆەۆەی دەرهێنا و بەرەو ڕوویان ...ئەوان لەترسا هەستانە سەرپێ
"هەر ئێستە وتم تەواوی پارەکە دواهەلە بڕواکە ڕەحمم نییە تێگەشتی "
بەتوڕەی

ـــــــــجێسیـــــــــ
بڕواناکەم دەنگی توڕەی و هاواری گوێکانمی وەک کەڕ لێکردبوو ..،ئەوە چ جۆره بونەوەرێکە ...ویستم هێمنی بکەمەوە بۆیە چوومە لایەوە و دەستم کردە ملی ...بەهێمنی بەگوێیدا چرپاندم
"ئازیزم هەلێکی تری بدەرێ "
دورکەوتمەوە ...بەڵام جەنگکوک وەک خۆی توڕەبوو بەڵکو وای لێهات بەجۆرێ سەیری کردم وەک ئەوەی بیەوێ زۆر بەخراپی بمکوژێت ...ترسام و چوومەوە شوێنی خۆم ...

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
"کواااااااا پارەکە"
بەهاوارەوە ..لەگەڵ هاوارەکەم هەردوکیانم کوشت ...دواتر شەڕێک لەنێوان هەردوولا ڕویدا
جێسیم لەدواوەی خۆی شاردەوە و بەهەردوو دەستی شەڕی دەکرد ...گیانی بویە خوێنی ئەوانەی دەیکوشتن
بێگومان ئەو لەشەڕدا ناوازەیە کەس ناتوانێ ڕکابەری بکات ...شەڕەکە تەواوبوو چوار پیاوی جەنگکووک کوژراو خۆی و جێسی و دوو پیاوی ڕۆشتنەوە بەسەلامەتی .

ئێــــــــــــــــــــــــواره

هەر کە چوینە ماڵەوە لەو دیو دەرگاکە جەنگکوک چەکەکەی لەسەر پشتی جێسی ڕاگیر کرد و دەستێکی بردە دواوە بۆخۆی و توند گرتی

"هەرئێستا بێهیچ هاوارێک بڕۆ بەرەو ژورەکەی من تێگەیشتی "

ـــــــــجێسیــــــــــــــــــ
تەواو ترسابووم ئەوەی کەئەو وتی بەتەواوی جێبەجێم کرد هەر کە چوومە ژورەکە دەرگاکەی بەقاچ داخست بێئەوەی ئاوڕباتەوە بەچەکەکە وای کرد بکەومە سەر عەرزەکە ..زۆربەخراپی دەستم بیریندار بوو.

"ئەوە تۆ چیدەکەی "
جێســـی ئاوڕی بۆی دایەوە
جێسی هێشتا لەسەر عەرزەکەوتبوو


جەنگکووک بەتوڕەی چوویە پێشەوەو لەدواوە قژی گرت تا دەنگی ئازاری دەرکرد
".پێم وتی لەکاری من خۆت هەڵمەقورتێنە چۆن بوێری ئەکەی لەبەرچاو هەمواندا وەک خۆشەویستی من مامەڵەبکەی ها"
.پاشان بەتوندی بەریدا

جێسی هیچی نەوت و بێدەنگ مایەوە.
ئەو ناترسێـــت و بەوانەش کۆڵ نادا و بەلایەوە گرنگ نییە ، ئەو دۆزەخەی لەدڵیدایە ڕۆژێک بەجەنگکووکدا ئەیتەقێـــنێتەوە .

"بڕۆرەوە ژورەکەی خۆت بەیانی بۆت نیە تەنانەت نانیش بخۆی تێگەیشتی "
جەنگکووک بەڕقەوە وتی .

ـــــــــجێسیــــــــــــــ
خێرا چوومە دەرەوە و ڕۆشتمەوە ژورەکەی خۆم برینەکەم پاکردەوەو خۆم گۆڕی و خەوتم ...بەڕاستی قورسە مافیابوون.
بــــــەڵام من ئەو ئازارانەت پێدەدەمەوە جەنگکووک تەنها بوەســـتە تا کات پێچەوانە دەکەمەوە.

*ئایا لەجیهان منیش یەکێکم لەوانەی کەئارەزوو بەخراپەکاری دەکەن ؟ *
.
.
.

بەردەوام دەبێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now