him

1.1K 189 59
                                    

Vote before reading®

"ئەرێهــ گەمژە بێزار بووم لێت من ناو تایهیۆنگە کیم تایهیۆنگ  بۆچی هەر ئەڵێی دیمۆن وەک ئەوەی خۆم ئەوە  نەزانم " تایهیۆنگ ووتی بە بێزاری .

" ببوورە " لاهی ووتی بە دڵتەنگیەوە کاتێک هەستی بەئازار ئەکرد لەهەموو شوێنێکی جەستەی .

لاهی هەڵسا تا بچێت بۆ حەمام تا بەئاوێکی گەرم خۆی پاک بکاتەوەو ئازارەکەی نەمێنێت .

" بۆ کووێ ئەچیت ؟ " تایهیۆنگ پرسی .

" وەک ئەبینیت بۆ دەستشۆرەکە " لاهی ووتی بەبێزاری .

" جا من ڕێگەم پێدایت بۆ ڕۆشتن ؟" تای ووتی بەتۆنێکی بێزار .

" ئ ئەی چی بکەم " لاهی ووتی بە غەمباری .

" وەرە بۆ لای من ، دانیشە " تایهیۆنگ ووتی بە سادەیی .

" چیت لەمن دەوێ لەوە زیاتر ها ئەوەی ویستت بردت ئێستا ئەتوانی بڕۆی و جێم بێڵی " لاهی ووتی بە گریانەوە .

" ئاهــ تۆ کچێکی گەمژەو گرینۆکیت حەز بەو کچانە ناکەم ، هەم گەمژە تۆ خۆتت بەمن بەخشی یاسای دیمۆنەکان وایە کە لەگەڵ کچێکی پاکیزە خەوتیت بۆ ئەوا ئەو ئەبێت بەهیتۆ تا مردن ، وە سەیری مۆری خۆشت بکە کە نیشانەی منت پێوەیە کەس نزیکیشت ناکەوێت تێگەشتی " تای ووتی کاتێک هەڵسا لاهی لەباوەش گرت .

"  یانی تۆ من جێ ناهێڵی بەم جۆرە ؟ " لاهی ووتی بە شۆکەوە .

" ناهــ گێژە جا کێ خۆشەویستێکی وەک تۆ جێ دەهێڵێت " ووتی کاتێک خەندەیەکی لالێوی کرد .

لاهی بە شەرمەوە سەیری ئەو کوڕە هۆتەی بەردەمی کرد هەرچەندە دیمۆنە بەڵام بەڕاستی ناوازەیە .

" ئێستاش بڕۆ کارەکەت بکە " تای ووتی .

" باشە " لاهی ووتی بە خەندەیەکی بچوک .

" ئاهـ ئەو کچە شێتم ئەکات " تای ووتی بە بۆڵە بۆڵەوە .

تایهیۆنگ هەر خەریکی گەڕان بوو لەناو ماڵەکە تا
لاهی هاتە دەرەوە ، چوو بۆ لای " لاهی جلم ئەوێت "تایهیۆنگ ووتی .

" جا لەکوێ بیهێنم خۆت بڕۆ پەیدای بکە " لاهی ووتی بە بێزاری .

" باشە کەوایە بێ جل ئەڕۆمە دەرەوە تا کچەکان سەیرم بکەن و من بۆخۆیان ببەن " تای ووتی کاتێک بەرەو دەرگاکە ڕۆشت بەبێ تیشێرت .

" ن نا نا بۆستە خۆم ئەڕۆم بۆت ئەهێنم " لاهی ووتی بە شڵەژاوی .

" ئافەرین " تای ووتی بە پێکەنینەوە " ئەوە بچکۆڵەکەی منە " .

لاهی جلی لەبەر کرد و خۆی ئامادە کرد تا بڕوات
جل بۆ تایهیۆنگ بکڕێت ، بەخێرایی ڕۆشت دواتر بیریهاتەوە سایزی ئەو نازانێت ڕۆشت و لێی پرسی
ئەویش پێی ووت و لاهی دووبارە ڕۆشتەوە .

تایهیۆنگ بێزار ببوو هەر لەماڵەوە ، نەیەزانی چی بکات ئەوە ئیشی دیمۆنێکی وەک ئەو نەبوو لەماڵەوە دابنیشێت و بمێنێتەوە ، بۆیە بەناو ماڵەکە ئەگەڕا تا بزانێت چی لێیە سەرەتا ڕۆشت بۆ ژوورەکەی لاهی دۆڵابەکانی ئەکردەوە بینی تەنها جلی تێدایە ، دوواتر دۆلابێکی تر کە بەهەمان شێوە
ئینجا دۆڵابێکی تر کە جلی خەوی تیابوو .

" همم ستایلی هۆتیشە لاهی " ووتی بە خەندەی لا لێوی .

دوواتر بۆلای کتێبخانە بچوکەکەی ژوورەکەی ڕۆشت
ئەو کتێبەی بینی کە ئەوی تێدا زیندانی کرابوو ،" بەنەفرەت بی ئەمجارە هەر گیز لێت خۆش نابم " ووتی لەبەر خۆیەوە کاتێک بیری هاتەوە کە کێ ئەوی خستۆتە نێو کتێبەکەو زیندانی کردووە .

هەرکە دەستی دا کتێبەکە لەناو دەستی بوو بە ئاگرێک و بوو بە خۆڵەمێش .

" ئێستا تەنها پێویستە بەهێز بم تا نیوەی هێزەکەمم بەدەست ئەهێنمەوە ئەو کتێبە گەمژەیە هەمووی هەڵمژی " تای ووتی بەبێزاری ئەو شتانە هەمووی بێزاری بوو بۆ ئەو ڕانەهات بوو بە دانیشتن هێزی ئەو زۆر زیاتر بوو لەوەی ئاوا دابنیشێت بەڵام هێشتا کاتی تۆڵە نەهات بوو ، پێویستی بەهەموو تواناو هێزەکانی بوو بۆ ئەوەی باشتر ببێتەوە .

" ئاهــ تایهیۆنگ تەنها پێویستت بە تۆزێک ڕاهێنانە
تا بتوانیت وەک جارانت لێبێتەوە ، ئەبێت لەکەیەوە لەو کتێبە نەفرەتیە بوو بێتم " لەخۆی پرسی کاتێک سەیری کاتی کرد .

" کێشە نیە لە بچکۆڵەکەم ئەپرسم کە هاتەوە " ووتی کاتێک لەسەر قەنەفەکەی بەردەم تەلەفزیۆنەکە دانیشت سەیری ئەکرد لەسەر فلمێکی ڕۆمانسی بوو " ئەوە چیە پێ ئەچێت خەڵکی ئێستا ئاوا بکەن " ووتی بە خەندەیەکی لالێوی " منیش پێویستیم بە لاهیەکەمە " .

دوواتر چووە ژووری خەوتن لەویا پاڵیدایەوە تا بخەوێت بەڵامم خەوی لێ نەئەکەوت تا لەناکاو
دەرگاکە کرایەوە هەستی کرد لاهیە بۆیە خۆی کرد بە خەوتوو .

کاتێک لاهی دەرگاکەی کردەوە هاتە ژوورەوە شتەکانی کڕی بووی لە ئەرزەکەی دانا سەیری کرد کەس لەویا نیە بۆیە غەمبار بوو تۆزێک لەبەر خۆیەوە ووتی " سەیرکە لاهی ئەویش ئیشی پێت نەما جێی هێشتی تۆ هەر بۆ ئەوە باشی تەنها بیت " ووتی کاتێک فرمێسکێک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە ، دواتر فرمێسکەکانی سڕی ڕۆشتە ژوورەوە تا جلێکی ئاسوودە بپۆشێت ، هەر کە ڕۆشتە ژوورەوە تای بینی کە لەسەر جێگاکەی ئەو خەوتوە هەستی بە ئاسودەیی و دڵخۆشی کرد بەخێرایی ڕۆشت بۆ لای و بەنەرمی لە تەنیشتی دانیشت تا هەڵنەستێت ، دوواتر بەنەرمی ماچێکی کرد " خەریک بوو بێ ئومێد بم لێت وامزانی درۆت لەگەڵم کرد "  لاهی بە چپەوە ووتی بەڵام لەناکاو دوو دەست لاهیان بۆ خۆی ڕاکێشا کە وای کرد بکەوێتە سەر سینگی تایهیۆنگ .

" ت تۆ نەخەوت بووی " لاهی ووتی بە شۆکەوە .

+٭+

ئەو پاڕتەش تەواو

چ ڕەخنەکتان هەیە لەو پاڕتە .

جا هێشتا هیچ ئاشکرا نیە دواتر ووردە وردە هەموو شت دەر ئەکەوێت .

مەڵێن ووشکە چاوەڕێی نهێنی زۆر گەورە بن

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt