it's real

430 80 60
                                    

vote before reading ®

enjoy😘

یوونگی نەیئەزانی چی بڵێت براکەی خۆرەتاوەکەی
گەشاوەترین ئەندامی خێزانەکەی لەنێو خوێنەو جوڵەی نیە خەریک بوو دڵی بێتە دەرەوە .......

"هـ هۆسۆک هیواکەم ئەوە ڕاست نیە براکەم هەڵسەوە دەی تۆ پەیمانت پێم دابوو کە کەوتمە داوی خۆشەویستی تۆ یەکەم کەس بیت گاڵتەم پێ بکەیت دە هەڵسەو بڵێ هیۆنگ دڵەبەردەکەی تۆش نەرم بوو دەی بڵێ هیۆنگ نەمووت ئاشقی لیاا ئەبیت بۆچی ها بۆچی دە گیانی کاکە هەڵسەو گاڵتەم پێ بکە هەڵسەو پێکەنینە جوانەکەتم نیشان بە " یونگی ووتی کاتێک فرمێسک لەچاوەکانی هاتە خوارەوە تایهیۆنگ و جین و نامجوون زۆر هەستیان بەخراپی کرد ئەوانیش دەستیان بە گریان کرد کە زانیان یوونگی بەمجۆرە ئەوانی خۆشەوێت بەڵام هەرگیز دەرینەبڕیوە .

هۆسۆک کەگوێی لەو قسانەی یونگی بوو ڕاستەوخۆ هەڵسایەوەو لە باوەشی گرت " ببوورە یونگی هیۆنگ تەنها ویستمان گاڵتەیەک بکەین " ووتی لەنێوان گریان و هەنەسک دانەکانی " هیۆنگ زۆرم خۆشدەوێی باوکی دووەمم تکایە چیتر مەگری ".


لەو ساتەدا ئەو کۆشکە ببوو بە شوێنی شیوەن و گریانی هەموو ئەو کەسانەی لەویا بوون وەک ئەوەی ئەوان بن هێرشیان کرابێتە سەر .

هۆسۆک هێشتا لەباوەشی یوونگی بوو کاتێک ئەوانی تر هەموویان هاتن و باوەشێکی بە کۆمەڵیان لەیەک دا تا جیمین بانگی لیای کرد براژن تۆش وەرە نێو باوەشی بەکۆمەڵی خێزانەکەمان ،یونگیش دەستی درێژکرد و باوەشێکی خێزانی بە کۆمەڵیان لێدا تا هۆسۆک ووتی " کەی ئاهەنگەکەیە ئەمەوێت زوو ببم بە مام " بەهۆی ئەو قسەیەوە لیا لەشەرمان سور هەڵگەڕا ڕوخساری لەنێو دەستەکانی شاردەوە .

" بەمزوانە هۆسۆکی بەمزوانە " یونگی بە خەندەیەکەوە گوتی .

" هیۆنگ تۆ بەڵێنت بەمن داوە گەڕ کچ بێت هیمنە "تایهیۆنگ ووتی و ئەو بەڵێنەی بیر یونگی خستەوە کاتێک بەیەکیان دابوو .

" تۆ بیرت نەچووە ئایش دووای ئەوهەموو ساڵەش " یوونگی ووتی بە بڕواپێنەکراوی .

" سەد ساڵ پێش ئیستا بوو هیۆنگ  ، هەزار ساڵیشی پێ بچێت هەر بیرم ناچێت " تایهیۆنگ ووتی بە خەندەیەکی لار .

" ئایش مامەم ڕاستی ئەکرد کە ئەیووت لە باوکی خۆی ئەچێت " یونگی ووتی بە بێزاری " باشە بەڵام بەو مەرجەی بۆنی تۆ بدات انجا ئەبیتە هاوسەری ".

" ئاااا بێگومان هیۆنگ بێگوماننن " تایهیۆنگ ووتی بەخەندەوە " کەی بەتەمای پڕۆسەکەن " تایهیۆنگ بەبێشەرمی ووتی کە وای کرد لیا سوور هەڵگەڕێت لەشەرمان " .


" یا تایهیۆنگ تۆ کەی وا بێشەرم بوویتە " نامجوون ووتی بە گەڵتە جاڕیەوە .

" جا هەڵەی من چیە " تایهیۆنگ ووتی کاتێک شانی هەڵتەکاند .

" لیا پێت چۆنە دەست پێبکەین تا تایهیۆنگ نەی خواردووین  " یونگی ووتی بە پێکەنینەوە کاتێک دەستی لیای گرت .




" ی یا یونگی " لیا بە شەرمەوە گوتی کاتێک ڕوخساری لەنێو دەستەکانی شاردەوە .




"کیووت " یوونگی ووتی کاتێک ماچێکی سەری لیای کرد .








....



چەند ڕۆژ مانگ تێپەڕی یوونگی لیا زیاتر ئاڵودەی یەکتر دەبوون و زیاتر بەیەکەوە دەگونجان .




بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەی کە دووژمنی سەرەکی ئەهریمەنەکان بوون ، جادووگەرەکان ئەیانویست شتێکی زۆر خراپ بهێنن بەسەریان
بۆ ئەوەی خۆیان ببن بە یەکەم و بەهێزترین بەڵام ئایە پلانەکەیان سەردەگرێت.








+٭+

سڵاو ئەوەش پاڕتی نوێ

پێتان وایە پلانی جادوگەرەکان سەربگرێت یان نا




ڕای خۆتان لەسەر  چیڕۆکەکە بڵێن بزانم



Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now