wrong !!

487 93 231
                                    

vote before reading®






ئەو ماوەیە تایهیۆنگ هەستی بە شتی سەیر دەکرد
لیا گۆڕابوو ڕەفتاری قسەکردنی شێوازی جل و بەرگی هەموو شتێکی تایهیۆنگ زۆر پێی سەیر بوو لیا هەر گیز بەو جۆرە نەبوو تەنانەت جار جارە زۆر بەسەیری لە تایهیۆنگ نزیک ئەبوویەوە بەڵام تایهیۆنگ ئەیووت لەوانەیە هەر خۆی وابێت بیرۆکەی نەرێنی لە دڵی دەر ئەهێنا بەڵام مێشکی شتی باشی نە ئەگووت ، لەبەرئەوەی لیا لەو ڕۆژەوە گۆڕاوە کە ڕۆشت بۆ باخچەکە .


..
...
....
.....

" سڵاو تایهیۆنگ " لیا ووتی کاتێک لە پلیکانەکان ئەهاتە خوارەوە .

" ئۆهــ سڵاو لیا " تایهیۆنگ ووتی کاتێک سەیری لیای کرد و بۆنێکی تیژ گەیشتە لووتی کەوای کرد چاوەکانی توند دابخات و تۆزێک لە لیا نزیک ببێتەوە
لیا بەو ڕەفتارەی تایهیۆنگ شۆک بوو تۆزێک گەڕاوە دواوە

" ت تایهیۆنگ ئەوە چ چی ئەکەی " لیا گوتی بە شەرمەزاری و تۆنێکی شۆکەوە.

" ئ ئاهــ ببوورە لیا ئەوە تەنها بۆنەکەت بوو ئ ئەمڕۆ جیاواز بوو ببوورە خۆشم نەمزانی چی ئەکەم " تایهیۆنگ بەشەرمەزاری ووتی کاتێک پشتە سەری خوراند .

" کێشە نیە خۆیشی نەئەبوایە بۆنی یوونگی بەکار بهێنم " لیا ووتی بە شەرمەزاری .

" تۆ دەمێکە بۆنی یونگی هیۆنگت گرتووە ئەوە کێشە نیە بەڵام بۆنەکەت سەیرە وەک ئەوە وایە .... ئاهــ نا نا هێشتا نا " تایهیۆنگ وویستی شتێ بڵێ بەڵام بیری کردەوە کە ئەوە گونجاو نیە بۆ لیا بۆیە وەستا و بیری کردەوە دواتر لە یوونگی بپرسێت .

لیا بە شەرمەوە سەیری خوارەوەی کرد و خەندەیەکی بۆ تایهیۆنگ کرد .

" بەهەرحاڵ ئەچیت بۆ کوێ " تایهیۆنگ پرسی کاتێک سەیری لیای کرد .

" لە ڕاستی دا بۆ باخچەکە حەزم کرد تۆزێ هەوا هەڵبمژم هەست ئەکەم شتێ قوڕگم ئەگرێت " لیا ووتی کاتێک بە غەمباری سەیری تایهیۆنگی کرد .


تایهیۆنگ ئەیزانی کە چ شتێک بوو بوو لەنێوان لیا و یوونگی بۆیە بڕیاریان دابوو کە زووتر هاوسەرگیری بکەن بەڵام لەم ڕۆژەوە لیا تۆزێک جیاوازە غەمبار دیارە .

" لەبەر ئەو ڕووداوە غەمباریت ؟ " تایهیۆنگ بەنەرمی پرسی کاتێک لەگەڵ لیا ئەڕۆشت بۆ باخچەکە .

" ن نەخێر لە ڕاستی دا هــ هەڵەی م من بوو ئەو ڕووداوە " لیا ووتی کاتێ لە شەرمەزاریدا لێوی خۆی گەست " م من ئەترسم ئەو چیتر منی خۆش نەوێت چونکە .... " تۆزێک وەستاو هەناسەیەکی قوڵێ هەڵمژی " ئەو ئێستا زۆر گرنگیم پێنادا وا هەست ئەکەم تەنها بۆ جەستەم منی بوێ " لیا ووتی کاتێک فرمێسک چاوەکانی داگیر کردبوو خەریک بوو وەک دەنکە ئەڵماس لە چاوەکانی بێنە خوارەوە .

" سەیرکە لیا من دڵنیام یوونگی هیۆنگ بەهەموو بوونیەوە خۆشی ئەوێیت ئەو تەنها جەستەتی ناوێت گەر وا بووایە هەر ئەوشەوە ئەتی کوشت کە خۆتت پێی بەخشی بەڵام ئەو زۆر زیاتر خۆشی ئەوێی " تایهیۆنگ ووتی دواتر هەناسەیەکی هەڵمژی و دووبارە " ئەڵام دوای ئەوەی من خوێنمژەکانم وێران کرد جادووگەرەکان و خوێنمژە هەڵاتوەکان زۆرتر جموجۆڵ ئەکەن و پلانیان داناوە ئەیانەوێ
بەهەموو هێزیان هێرش بکەنە سەرمان بۆیە ئەو وەک گەورەو سەرکردە ناچارە کە ئەوە بکات خۆشت باش ئەزانیت کە بوون بە سەرکردە چەند قوڕسە بۆیە ئەو شتانە لە مێشکت بهێنە دەرەوە " تایهیۆنگ بەنەرمی بۆلیای ڕونکردەوە .

" زۆر سوپاس تایهیۆنگ ئێستا ئاسوودە ترم " لیا بەخەندەوە ووتی کاتێک باوەشی لە تایهیۆنگ داو فرمێسک لەچاوانی هاتنە خوارەوە .

تایهیۆنگ هەرکە لیا نزیکتر بوویەوە دووبارە لوتی بۆنەکەی بۆ هاتەوە بۆیە بەخێرایی لیای لەخۆی دوور خستەوە کە وای لە لیا کرد بترسێت .

" چ چی بوو تایهیۆنگ " لیا ووتی بە ترساوی .

" ل لیا بۆنەکەت خەریکە بێهۆشم ئەکات ت تۆ دوگیانی ی یان هاوەڵی منی " تایهیۆنگ ووتی کە هەوڵی ئەدا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات لیا شۆک بوو بەو پرسیارەی تایهیۆنگ .

" م من دڵنیا نیم کە دوگیانم یان نا بەڵام یوونگی هەمان ئەو جۆرە ڕەفتارم لەگەڵ ئەکات و ئەڵێ بۆنت بێهۆشم ئەکات " لیا ووتی بە شەرمەوە کاتێک سەیری قاچەکانی ئەکرد .

" لیا تۆ ئەزانی کە منداڵەکەی تۆ هاوەڵی منە وایە "تایهیۆنگ ووتی بە خەندەوە .

" ب بەڵێ یوونگی وای ووت " لیا بەشەرمەوە ووتی بەڵام ئەمجارە سەیری تایهیۆنگی کرد بە شۆکەوە .

" ت تۆ مەبەستت چیە ؟" لیا بە تۆنێکی دڵخۆش و شۆکەوە لە تایهیۆنگی پرسی .

" گەر ئەو بۆنە هیتۆ نەبێت کەواتە هی هاوەڵەکەی منە " تایهیۆنگ ووتی بە خەندەیەکی لار" ئەمەش مانای وایە کە تۆ ....." تایهیۆنگ قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک لیا دەستی لەسەر دەمی دانا ..

" تایهیۆنگ قسەمەکە با کەس نەزانێت ئەمەوێ کاتێک دڵنیا بووم بیکەم بە سوپرایس بۆ یوونگی " لیا ووتی بە خەندەیەکی گەورە .

" بەڵام من دڵنیام " تایهیۆنگ ووتی بەخەندەیەکی لار " بەمزوانە هاوەڵەکەم دێتە دونیاوە " تای ووتی بەخەندەوە .

هەردووکیان بەدڵخۆشی دانیشت بوون تا تایهیۆنگ شتێکی لەلایەن یونگیەوە بۆ هات لەڕێگای مێشکی و بەخێرایی ئەوێی جێهێشت بۆیە لیا بەتەنها مایەوە و خەریکی خواردنەوەی چاکەی بوو لەو جەوە خۆشەی باخەکە .







+٭+


ئەوەش پاڕتەکی دی

هەرچەند هیچ هیچ ئەکتیڤ نین بەس کێشەم نیە

زوو زوو دای دەنێم با تەواو بی 😴😫





Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now