the girl😈

978 124 58
                                    

vote before reading®

"ئەی ئەبێت تۆ تامت چۆن بێت " یونگی گووتی کاتێک سەیری ئەو کچەی کرد کە بەدیوارەکە هەڵواسرا بوو .

کچەکە بەنزیک بوونەوەی یونگی زیاتر و زیاتر ئەترسا و هەناسەکانی توندتر گرت بوو ، یونگی کاتێک نزیک بوویەوە زیاتر ، ڕاستەوخۆ لە شوێنی خۆی وەستا .

" دەمەوێ پێش ئەوەی نێچیرەکەم بکوژم ڕوخساری ببینم " یونگی ووتی کاتێک قژە پەرشوو بڵاوەکەی سەر ڕوخساری کچەکەی لادا تا ڕوونتر ڕوخساری ببینێت .

" د دەتەوێ چ چی بکەی ؟" کچەکە پرسی بە گریانەوە کاتێک سەیری ئەو تەرمەی سەر مێزەکەی کرد .

" هەمان شت " یونگی ووتی بە بێ،هەستی .

" تکایە وامەکە لێت ئەپاڕێمەوە من نامەوێت بمرم هێشتا تازە 22ساڵم " کچەکە ووتی بە پاڕانەوە .

" جا بەمن چی پێتوایە بە پاڕانەوە چارەسەری کێشەکان ئەبێت ؟ و من وازت لێ ئەهێنم ؟" یونگی ووتی بە بێ هەستی .

" نا تکایە تەنها مردن نا چیت ئەوێ بۆتی ئەکەم " کچەکە ووتی بە گریانەوە .

" همم بۆستە بیرکردنەوەی ئەوێت ئەمە " دەستەکانی لەژێر چەناگەی دانا بەمانای بیرکردنەوە
دوای تۆزێک بیرکردنەوە ئینجا گووتی " باشە ناتکووژم بەڵام ئەبێت تا ماوی خزمەتم بکەیت " .

" ب باشە تۆ هەرچی بڵێیت و وائەکەم " کچەکە ووتی بە ترسەوە .

" کەوایە باشە بڕۆ پێشم کەوە خزمەتکار " یونگی ووتی بە بێزاری .

دوای ئەوەی یونگی و کچەکە ڕۆشتنە سەرەوە یونگی بەبێ هەستی دانیشت و کچەکەش هەر لەوێ وەستا بوو سەیری خوارەوەی ئەکرد بوێری ئەوەی نەبوو چاوەکانی بەرز بکاتەوە ، نەک لەبەر ئەوەی ترسناکی شوێنەکە بەڵکوو لەبەر زۆری ترسی بۆ یونگی ، ئەو هەر وەستا بوو ئەوانەی ئەوێش بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئەو کچەیان ئەکرد کەلە ژوورەکە بوو بێ هیچ ئازارێک ئەوە یەکەمجار بوو شتێکی وا لەو ببینن چونکە یونگی کەسێک نەبوو بەزەیی بە کەسانی نەناسراو بگەیەنێت .

" هیۆنگ من تێناگەم ، ئەوە چیە ؟" جۆنگکووک پرسی ئەو کوڕەی کە لەهەموویان بچوکترەو بە پرسیار ترە .

" خزمەتکاری نوێ " یونگی بە سادەیی جوابی دایەوە .

" هیۆنگ ئەتوانم لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەم ؟" کوڕە قژ سورەکە ووتی کاتێک لە چێشتخانەکەوە هاتەدەرەوە .

" چیت ئەوێ بیکە گرنگ نیە " یونگی بە بێگرنگی پێدانەوە ووتی .

" زۆر باشە " کوڕە قژ سورەکە ووتی " کەوایە پێم بڵێ تۆ کێی ناوت چیە تۆ سەر بە کام جۆرەی ؟ " .

" م من لیام م مرۆڤم " لیا ووتی بە ترساوی تەنانەت نەیدەتوانی بە جوانیش وشەکان بڵێت .

" زۆر بێزار کەریت ئەوەندە مەترسە ئێمە دەسەڵات لەسەر بێهێزەکان تاقی ناکەینەوە ، بڕۆ کارەکانت بکە مادەم خزمەتکاریت " کوڕەکە ووتی بە بێزاری .

" باشت ووت تایهیۆنگ ئێمە وا ناکەین " کوڕە قژ ڕەشەکە ووتی .

" بێگومان جیمین ، دەی ئێمە بڕۆین " تایهیۆنگ ووتی کاتێک بەخێراییی بەرەو دەرگاکە ڕۆشت جیمین و جۆنگکووکیش ڕۆشتن بەدوایدا .

end flashback

"ئەوە باسی چی ئەکەن ؟" تایهیۆنگ ووتی کاتێک هاتە ژوورەوە لەگەڵ نامجوون .

" باسی هیچ ناکەین هیۆنگ " جۆنگکووک ووتی بە خەندەوە .

" لەڕاستی دا باسی ئەوەی بۆ ئەکردم کە چەندە بەختەوەرم کە کەسێکی وەک تۆ خۆشەویست و هاوسەرمە " لاهی ووتی کاتێک باوەشێکی گەرمی لە تایهیۆنگ دا .

" همم کەواتە ئاوا " تایهیۆنگ ووتی کاتێک خەندەیەکی بۆ لاهی کرد .

" بەڵێهــ ، ئەی ئێوە چیتان ئەکرد بۆ ئاوا درەنگ هاتنەوە " لاهی پرسی .

" هیچ هەر چوین سەرێک بەین لە جیهانەکەمان " تایهیۆنگ ووتی بە ئاسایی لەکاتێکدا جۆنگکووک و لاهی شۆک ببوون .

" چی هیۆنگ بۆچی ئەچیت بۆ ئەوێ ئاخر ؟ تۆ هێشتا هێزی پێویستت بۆ نەگەڕاوەتەوە " جۆنگکووک ووتی بە ئازارەوە .

" ئایشش بێزارکەرن خۆ من منداڵ نیم "ٚ تایهیۆنگ بە بێزاری ووتی کاتێک لەلای جۆنگکووک دانیشت .

" تایهیۆنگ هەر ئەوە ئەکات کە ئەیەوێت " نامجوون ووتی کاتێک دانیشت لەسەر کورسیەکەی لای جۆنگکووک .


٭+٭

ئەوە دوو بەش دەزانم کەمە و زۆر چاوەڕێتان کرد بەڵام هەر ئەوەندە دەکرێت ببوورن

هیوادارم لەهەردوو پاڕت ئەکتیڤ بن

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now