Past-2

690 117 20
                                    

Vote before reading 📖


« چۆنی باشتر بویت » لاھی ووتی کاتێک لای جۆنگکوک دانیشت.

"باشترم تۆزێك " جۆنگكووك ووتی .

هیوادارم هەمیشە باش بیت " لاهی گووت"

"كوا براكەم " جۆنگكووك ووتی "

"ڕۆشتنە دەرەوە لەگەل نامجوون" لاهی ووتی کاتێک لای جۆنگکووک دانیشت .

" ئەزانی تۆ زۆر تایبەتی لای براکەم " جۆنگکووک ووتی .

" واتا چۆن ؟" لاهی ووتی بە تێنەگەیشتنەوە .

" واتا تۆ توانیوتە ئەو بگۆڕیت ئەو پێشتر هەرگیز وا نەبووە هەمیشە توڕە و بێ بەزەیی بووە بەڵام تۆ ئەوت گۆڕی بە چەند هەفتەیەک " جۆنگکووک ووتی کاتێک سەیری لاهی ئەکرد بە خەندەوە .

" بۆچی ؟ ئەو پێشتر چۆن بوو ئەتوانی باسی بکەیت تکایە ! " لاهی ووتی بە پاڕانەوە لە جۆنگکووک .

" بەڵێ بێگومان " جۆنگکووک ووتی .

" هم گوێم گرتووە " لاهی ووتی بە زانین خوازیەوە .

" ئەو پێشتر یەکێک بوو لە دڕندەترین کەسەکان و ترسناکترین بونەوەرەکانی زەوی مرۆڤەکان و گورگەکان تەنانەت خوێنمژوو جادووگەرەکانیش لێی ئەترسان جگە لە شەیتانەکان واتا هەموو شانشینەکان لێی ئەترسان ، ئەو سێیەم براگەورەی ئێمە بوو ئێمە حەوت برا بووین کە شازادەی شەیتانەکان بووین بەڵام ئەو لەگەڵ یونگی بەهێز ترین بوون وەهەمیشە باشترین بوون لەگەڵ یەک بەڵام دووای ئەو ڕووداوە هەرگیز وەک پێشوویان
لێنەهاتەوە تەنانەت بوون بە دوژمنیش " جۆنگکووک ووتی بە دڵتەنگیەوە " ئێستاش بەهێزترین شەیتانەکان خەریکە ئەبن بە ژێردەستەی جادووگەرەکان و خوێنمژەکان نازانم بۆ ئەوە ڕووی داو بەچی ڕووی دا بەنەفرەت بێت " .

" زۆر دڵتەنگ بووم ببوورە بۆ ئەو بیرهێنانەوە ناخۆشە بەڵام ئەتوانی باسی بکەیت هۆکار چی بوو ئەوە ڕووی دا ئەو هۆکارە یان ئەو ڕووداوە چی بوو کە وای کرد ئەمە ڕوو بدات ؟" لاهی دووبارە پرسی .

فلاش باک ......

" ئاگاداری !!!!!"
"بەشی خوێناوی "

" هێی کوڕینە من زۆرم برسیە ؟" تایهیۆنگ ووتی بە بێزاری کاتێک لەسەر کورسیەکەی دانیشت بوو لەنێوەندی هۆڵەکەیان .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Onde histórias criam vida. Descubra agora