he do what he want

775 123 156
                                    

vote before reading®

" تایهیۆنگ هەر ئەوە ئەکات کە ئەیەوێت " نامجوون ووتی کاتێک دانیشت لەسەر کورسیەکەی لای جۆنگکووک .

" بێگومان هەر ئەوە ئەکەم کە ئەمەوێت گرنگ نیە چی ئەبێت یان نابێت " تایهیۆنگ ووتی بە ساردی .

" باشە کەوایە ، بەڵام پرسیارێکم هەیە ؟" لاهی ووتی بە زانینخوازیەوە .

" پرسیاری چی ؟" تایهیۆنگ ووتی .

"جیهانەکەتان چۆنە ؟" ‌پرسی بە زانینخوازیەوە .

" هەرگیز ناتەوێت بزانیت " نامجوون ووتی بە قێزەوە " ئەوێ شوێنێک نیە بۆتۆ بۆیە خۆتی پێ سەرقاڵ مەکە " .

" ڕاستە ئەوێ بێ ڕادە قێزەونە شوێنی بێهێزەکان نیە تەنانەت بەهێزەکانیش لایان سەیرە کە ئەمێنن
سەیرکە ئەوێ شوێنێکە بۆ مەرگ تەنانەت ئەوێ مرۆڤخۆریشی لێیە کە بێ چاو تروکان مرۆڤەکان ئەخۆن " تایهیۆنگ ووتی کاتێک سەیری لاهی ئەکرد .

" ئەی باشە چۆن کەسی وەک ئێوە جوان لەو شوێنە قێزەونە ئەبن ، سەیرە گەر ئیستا ئێوە بچنە مۆڵێک ئەوە بەدەست بەتاڵی نایەنەوە بەهەزارەها کچ شوێنتان ئەکەوێت واتا ئەو دۆزەخەی باسی ئەکەن هەمووی بەمشێوەیە ناوازەیە " لاهی ووتی کاتێک سەیری نێو چاوی تایهیۆنگی ئەکرد .

تایهیۆنگ و نامجوون بە کیووتیەکەی لاهی دایانە قاقای پێکەنین .

" ئێوەی مرۆڤ زۆرسەیرن تەنها بە ڕوخسار بڕیار لەسەر یەکتر ئەدەن ، بەڵام ئێمەی ئەهریمەن و شەیتان بە ناخ بڕیار لەسەر یەک ئەدەن ئێوە ڕوخساری یەک ئەبینن ئێمە ناخی یەک ئەبینین " نامجوون ووتی کاتێک هێشتا خەندەی ئەکرد " هەر بۆیە ئێمە جوانی ئەوانیتر بەپێی ناخیان هەژمار دەکەین ئێوەش بە پێی ڕوخسار ئەو جۆرەی کە ئەهریمەنەکەی ناخمان هەیە بیبینیت هەرگیز ناڵێیت کە ئێوە ناوازەن " .

" ئ ئاهــ ڕاستەکەیت خۆزگە ئێمەش بمانتوانیایە ناخی مرۆڤەکان ببینین تا بزانین ئەهریمەنن یان فریشتە خۆزگە بە ڕوخسار بڕیارییان لەسەر نادابواینایە ، ئێوە چەندە خۆشبەختن کە ئەزانن کێ دووژمنتانە یان کێ دۆستتانە " لاهی ووتی بە غەمباری کاتێک ئەو کاتە سەختانەی بیر هاتەوە کە لە قوتابخانە و لەگەڵ مرۆڤە دووڕوووەکان هەیبوو .

" سەیرکە لاهی ئێمەی ئەهریمەنیش هەمیشە ناتوانین باشەکان و خراپەکان جوودا بکەینەوە چونکە ئەوانیش هەن بە جۆرێک ڕۆڵ ئەگێڕن وەک ئەوەی ئەوان فریشتەبن نەک ئەهریمەن خۆ تێئەگەیت مەبەستم چیە " نامجوون دووبارە ووتی .

" بەڵێ ئازیزەکەم نامجوون ڕاستەکا گەر ئێمەش هەمووکات بمانزانیایە ئێستا حاڵمان ئاوا نەئەبوو " تای ووتی کاتێک سەیری نامجوونی کرد دوواتر جۆنگکووک .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now