secrets

470 75 22
                                    

vote before reading®

جیمین بە شۆکەوە گوتی " ئەوە ل لیا چی ئەکەیت ؟ ت تۆ نەمردوویت " .

" ئمم من نازانم تۆکێیت بەڵام لەوانەیە من بە کەسێکی تر تێگەشت بیت من لیا نیم لاهیم " لاهی ووتی بە هێمنی کاتێک بە توندی دەستی تایهیۆنگی گرت بوو .

" ئەزیزم ئەوە جیمینە ئەوەش وەک نامجوون و چۆنگکووک هیۆنگمە وەک برا واین یەکخێزانین " تایهیۆنگ ووتی کاتێک دەستی بە قژی لاهی دا ئەهێنا .

" ئۆهــ خۆشحاڵ بووم ئوپا منیش لاهی هاوەڵی تایهیۆنگ " لاهی ووتی بەخەندەوە .

" خۆشحاڵ بووم لاهی " جیمین ووتی بەخەندەوە بەڵام هێشتا بەنامۆیی سەیری لاهی ئەکرد ئەو شتەی جیمین ئەیبینی جۆنگکووک و تایهیۆنگ نەیانئەتوانی بیبینن بۆیە پرسیاریان لێی نەکرد تەنها چاوەڕێی ئەوە بوون دەست بکەن بە کارەکانیان دوای چەند خولەکێک بێدەنگی و سەیرکردنە سەیرەکانی بۆ لاهی جیمین بەرگەی نەگرت " تای دەتوانم تکایە ....؟" جیمین بە بێئارامی ووتی تایهیۆنگ تێگەشت و هەر زوو ڕازی بوو .

" لاهی ئەزیزم جیمین ئەیەوێت ژیانت و بیرەوەریەکانت ببینێت ئەو هێزێکی تایبەتی هەیە ئەتوانێت تەنانەت بیرەوەری دایکیشت ببینێت کاتێک تەنها ڕۆژێک بوویت لەسکی ئەو ...." تای تۆزێک وەستا " بۆیە ئەمەوێت مێشکت بدەیتە دەست جیمین تا هەموو شتێک بزانین و بیرەوەرییەکانت بێتەوە گەر بتەوێت " تایهیۆنگ بە لاهی وت نەیئەویست بەهیچ جۆرێک زۆری لە لاهی کات بۆ شتێک کە ئامادە نیە .

لاهی بۆ چەند دەقەیەک بێدەنگ بوو بیری دەکردەوە
زۆر شڵەژاو بوو چی گەر ئەو بیرەوەریانە شتێکی باش نەبن چی گەر کارەساتیان بەدواوە بێت بەڵام بۆ دڵخۆشی تای ئامادە بوو هەموو شتێک بکات بۆیە بێدەنگیەکەی پچڕاند و کەشە ناخۆشەکەی ژوورەکەی ئارامکردەوە بەووتنی " باشە ئەزیزم کەوایە با دەست پێ بکەین "ٚ لاهی ووتی بە خەندەیەکی شڵەژاوەوە .

" لاهی دەتوانی لەسەر جێگاکەت پاڵکەوی ؟ چونکە هێزی زۆری پێویستە ئەگەری هەیە زۆر بێهێز ببیت بەجۆرێک نەتوانیت بەتەواوی دانیشیت بۆیە پاڵکەویت باشترە " جیمین بەهێمنی گوتی کاتێک لاهی سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و لەشوێنی خۆی پاڵی دایەوە تا بتوانن بیرەوەرییەکان بدۆزنەوە.

" لاهی ئێستا پێویستە ئارام بی و مێشکت بەتەواوی بەتاڵ بکەیتەوە لەهەموو بیرکردنەوەیەک هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بێ جوڵە پاڵ بکەوە باشە ؟ " جیمین ووتی کاتێک دەستەکانی لاهی خستە نێو دەستی خۆیەوە "ٚ بەهیچ جۆرێک دەستم بەرمەدە گەر هەرچیەک بوو باشە" .

لاهی سەیری تای کرد بەڵام تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرەوە سەیری لاهی کرد بۆیە لاهی خەنەدەیەکی بۆ کردەوەو چاوەکانی داخست
و زۆر ئارام بوویەوە هەروەک جیمین پێی ووت دواتر جیمین سەیری تایهیۆنگی کرد و بەچاو پێی ووت کە دەست پێ بکەین ، جیمین چاوەکانی داخست ودەستی کرد بە سەیرکردنی بیرەوەری لاهی هەرکە سەیری یەکەم بیرەوەری لاهی  کرد شۆک بوو
یەکەم شت کە جیمین بینی ڕوخساری تایهیۆنگ بوو کە بە خەندەوە قسەی دەکرد و باسی هاوەڵی ئەکرد
قسەکان زۆر ڕون نەبوون سەرەتا بەڵام دواتر ڕونتر بوونەوە سەرەتا جیمین دڵنیا نەبوو کە بیرەوەری کێیە بەڵام هەرکە دەنگەکان ڕونتر بوونەوە زانی بیرەوەری کێیە ! جیمین دواتر بینی ئافرەتەکە لەگەڵ تای ڕۆشتن بۆ باخچەکە دوواتر ئەوکاتەی تایهیۆنگ ڕۆشت هەرکە تایهیۆنگ ڕۆیشت ئافرەتەکە هەستی بە چەند دەنگێکی سەیر کرد چەند سێبەرێک بەرەو ڕووی ئەهات کە خەریک بوو ڕا بکات بەڵام چەند کەسێک بە خێرایی ئەویان گرت بێئەوەی بهێڵن هیچ بکات چاوەکانیان گرت و هێزێک وای کرد لەهۆش خۆی نەمێنێت .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Donde viven las historias. Descúbrelo ahora