life

550 101 132
                                    

vote before reading®

چەند ڕۆژێک تێپەڕی هەم لیا هەم جیمین هێشتا بێهۆش بوون لیا بەهۆی ئەوەی زۆری خوێن لە دەست دابوو جیمینیش بەهۆی ئەوەی ژەهرەکەی لە جەستەی پاک ببوویەوە .

تا لەناکاو گوێیان لە دەنگێک بوو ، " هیۆنگ " جیمین ووتی لە ژورەکەیەوە بە ئازارەوە .

تایهیۆنگ و یونگی و ئەوانی تر بەخێرایی ڕۆشتن بۆ لای تا بزانن چیەتی هەرکە گەیشتن جیمینیان بینی کە لەسەر جێگاکەی دانشتوە بە ئازارەوە .

"جیمین باشیت " تایهیۆنگ ووتی بە نیگەرانی .

" ئازارم هەیە " جیمین ووتی بە ئازارەوە .

" باشتر ئەبیت بێخەمبە لیا هەموو ژەهرەکەی لە جەستەت دەرکرد " تایهیۆنگ ووتی بە خەندەوە .

" ئۆهــ زۆر باشە ئەی ئەو کوا ئەمەوێت سوپاسی بکەم " جیمین ووتی کاتێک ئەیویست هەڵسێت لە جێگاکەی .

" لە ڕاستی دا ئەو هێشتا بێهۆشە " تایهیۆنگ ووتی بە خەمەوە .

" بۆچی ؟ " جیمین پرسی .

" ئەو خوێنی خۆی بەتۆ بەخشی " یوونگی وتی بە ساردی وەک هەمیشە بەڵام لە ناخەوە زۆر دڵتەنگ بوو بۆ هەردووکیان.

"هیۆنگ بەڕای من پێویستە بچیت تۆزێک لای لیا بیت تۆ تاکە کەسی کە بتوانی یارمەتی دەری بیت "
جیمین ووتی کاتێک چاوێکی لە یوونگی داگرت .

" گەمژە بێدەنگ بە ئەگینا وات لێئەکەم دووبارە لەهۆشخۆت بچیتەوە " یونگی ووتی بە خەندەیەکی لالێوی دواتر ژوورەکەی جیمین و تایهیۆنگی جێهێشت و بەرەو ژوورەکەی لیا ڕۆشت دەرگاکەی کردەوەو ڕۆشتە ژوورەوە .

یونگی لە ڕوخسارە کیوتەکەی لیای ئەڕوانی کە چەند بە جوانی خەوتووە وەک ئەوەی لە خۆشترین و ئاسوودەترین شوێنی دونیا بێت یونگی ئەوەی ئەزانی کە لیا هەستی بۆی هەیە خوێندنەوەی مێشکی ئەو ئاسانە بۆی بەڵام ئەو نەیئەتوانی بەئاسانی هەستەکانی خۆی بۆ دەرببڕێت ، بەڵام ئەوەی لیا کردی بۆ جیمین و ئەوانی تر دڵی یونگی نەرمتر ئەکرد و وای ئەکرد زیاتر دڵی بەرەو ئەو کچە بچێت کە سەرەڕای زانینی ئەوەی کە یونگی خراپترین ئەهریمەنە بەڵام هێشتا خۆشی ئەوێت و ناتوانێت بە خراپی بیری لێبکاتەوە ئەوە وای لە یونگی کرد جارێکی تر بیر بکاتەوەو لیا قبوڵ بکات
یونگی هێشتا چاوی لەسەر ڕوخساری لیا بوو کاتێک چاوەکانی بەماندوویەتی کردەوە ، کاتێک بەتەواوی چاوەکانی کردەوە شۆک ببوو بەبینینی یونگی .

" گ گەورەم " لیا توانی تەنها ئەو وشەیە بڵێت کاتێک یونگی قسەی پێ بڕی " سوپاس بۆ هەموو شتێ " ئەو وشانە لیایان شۆکتر کرد ئەوە یەکەمجار بوو گوێی لەو ووشانە ڕاستر بڵێم لەدەنگی یونگی بوو بە نەرمی بەخێرایی لە شوێنی خۆی هەڵسایەوەو سەیری یونگی کرد کە خەندەیەکی کەمی لەسەر ڕوخسار بوو .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now