love is love

717 118 140
                                    

Love is love no matter
what happens between us
This matters i love you
With my all heart💍💞

Vote before reading

" شتێکی سەیر هەیە لەو مەسەلەیە ،بەڵام نازانم چیە ؟" تایهیۆنگ ووتی بە بێزاری .

"زۆر بیری لێمەکەرەوە هەر ئەیزانی" نامجوون ووتی بە خەندەیەکی جوان .

" بەڵێ وایە هەر ئەیزانم " تایهیۆنگ ووتی کاتێک بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆشت نامجوونیش ڕۆشت بۆ لای کووک تا سەرخەوێک بشکێنێت .

.
.
.

" ئەزانی کووک بەمدواییانە شتی سەیر ڕوودەدات لەمن " لاهی ووتی بە بێزاری .

" شتی وەک چی لاهی ؟" جۆنگکووک پرسی .

" سەیرکە خەونی سەیر سەیر ئەبینم ،یان زۆر جار گوێم لە دەنگی سەیر دەبێت وەک بڵێی ئافرەتێک بانگم بکا یان بیەوێت لە شتێک ئاگادارم بکاتەوە
نازانم چیە بەڵام ترسم هەیە " لاهی ووتی بە ترسەوە .

"لاهی تۆ دڵنیای کەتۆ مرۆڤیت ؟"جۆنگکووک پرسی.

"بێگوومان  مرۆڤم گەر شتێکی تر بوومایە ئەمزانی " لاهی ووتی بە سادەیی .

" لاهی تۆ لە چ ساڵێک لەدایک بووی و تەمەنت چەندە ؟" جۆنگکووک پرسی .

" بیرم نیە کووک بەڵام کە ڕۆژێک هەڵسامەوە لە نەخۆشخانە بووم ، ووتیان کە توشی ڕووداو بۆتم بەڵام من هیچم بیر نایە لەم شێوەیە " لاهی ووتی بە بێزاری " نازانم بۆچی بەڵام هەست ئەکەم تەنها چوار ساڵە ئەژیم بە گوێرەی قسەکان و ڕوخسارم بێت ئەبێت 20ساڵ بم " ئەوەشی بۆ زیاد کرد .

" سەیرە تا ئیستا شتی وام نەدیوە ، بەڵام دەکرێت کە مرۆڤ بیت " جۆنگکووک ووتی بە خەندەیەکی بچوک " بەڵام دوواتر لە نامجوون هیۆنگ ئەپرسم یان لە تای هیۆنگ " .

" سوپاس جۆنگکووکی ، ئەی هەست بە باشتر ئەکەیت ، برینەکانت چۆنە" لاهی پرسی کاتێک وویستی برینەکانی جۆنگکووک تیمار بکات بەڵام ئەوەی بینی شۆکی کرد .

" ئمم من برینم نیە ، چاک بۆتەوە " جۆنگکووک ووتی کاتێک سەیری لاهی کرد .

" باشە بەڵام چۆن زۆر سەیرە ، منیش کاتێک شوێنێکم ئەبڕم یان خوێنی لێدێت تەنها دوو ڕۆژی ئەوێت ئەوە سەیر نیە ؟"  لاهی لە جۆنگکووکی پرسی .

" ئۆهــ نا خۆتی پێ سەرقاڵ مەکە ئاساییە " جۆنگکووک ووتی بەڵام لە ناخی خۆیدا ئەیووت ئاسایی نیە بۆیە بە مێشکی هەموو شتێکی بۆ تایهیۆنگ هەناردە کرد تا تێی بگەیەنێت شتێک هەیە
چونکە ماوەیەکە بەدوای ئەو شتەوەن ، وە ئەو شتانەی لاهی لە خەویا باسی ئەکات زۆر سەیرن
یان چەندین جار هەڵساوەو شتی سەیر سەیریکردوە
بەڵام لەهەمووی سەیرتر ناو هێنانی ئەو ئافرەتە بوو ،بەڵام جۆنگکووک بە تایهیۆنگی ووت بوو کە تۆزێک باسی لیای کردووە بۆیە تۆزێک ناشک بوو بەڵام ئێستا دڵنیان کە شتێک لە لاهی دا هەیە کە ئەیانباتەوە بۆ لای لیا .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Onde histórias criam vida. Descubra agora